کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چانسێکی تر

Tuesday, 31/03/2015, 10:11



ئەم جارەش گەر بوومەوە بە سەرۆکی هەرێم
پەیمان بێ، بێ درۆ دەیڵێم
کوردستانتان بۆ ئەکەم بە دەوڵەوتێکی تر
لە ئەڵمانیا و یابان و ئەمریکا دیموکراتیتر
لە ئۆسلۆ و پاریس و ڤانکوڤەر جوانتر
لە میسر و ئیتالیا و یۆنان بەهاتر
خەڵکەکەی لە چینی و کۆری و ئینگلیز بەتواناتر
خاکەکەی لە ڕوسیا و ئەرژەنتین و ئیسپانیا بە پیتتر
کەلتوورەکەی لە هندستان و مەغریب و مەکسیك بەپێزتر
ناوەکەی لە سوید و بەرازیل و هۆڵەندە بە سۆزتر
جەژنەکانی لە ئێران و ئوسترالیا و مەنگۆلیا بە چێژتر
پشووەکانی لە پاکستان و سۆمالیا و قیرغستان درێژتر
عەرەق و مەشرووبی لە ویسکی ئوسکوتلەندی و بیرەی باڤاریا بەتامتر
مریشك و قەل و گیپە و سەرو پێ  و کەبابی لەوەی  ئەستەنبول خۆشتر
ڕۆژنامەنووسانی لە بارتاقای جیهان مورتاحتر
میدیا و تەلەفیزێۆن و ڕادێۆی لە کەنەدا بێ سانسۆرتر
وای فای و بێ تەل و ئینتەر نێت لە جیهاندا بەلاشتر
پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی لەدونیادا پڕ حەسانەتر
سوپا و زێڕەڤانی و پاراستنی لە مارێنز ئازاتر
قوتابخانە  و زانکۆکانی لە ئۆکسفۆرد و هارڤەر زیرەکتر
مامۆستا و فەڕاشی لە سۆفت وێر ئەندازیارێك پۆشتە و پەرداختر
مزگەوت و مەلا و شێخ و پێش نوێژەکانی لە ئەزهەر نەزیه و موسڵمانتر
بازاڕ و عەلوە و مۆڵەکانی لەوانەی دوبەوی هەرزانتر
بۆرسە و بازاڕی دۆلار و نرخی لە نییۆرك بێ بەرانبەرتر
دیناری لە یەنگ و یۆرۆ و دۆلار و پاوەنی بەریتانی بەرزتر
سیاسی و ڕۆشنبیرو نووسەرانی لە بی بی سی بەسەلیقەتر
پۆلیس و ئاسایش و مروری لەهی سویسرا بە تەحەمولتر
زیندان و شوێنی تاوانبارانی  لەوانەی  سان مارینۆ بچووکتر
دادگا و قازی و دادوەرانی زۆر لەوانەی ستۆکهۆڵم لەسەرخۆتر
جادە و شەقام و های وەی و پردی لە میونج فراوان و پانتر
زارۆك و مناڵان و هەرزەکارانی لە تۆرەنتۆ بەختەوەرتر
مەلعەب و ستادێۆ و یاریگاکانی لە کامپ نۆ و سانتیاگۆ بەرنابێ گەرەو مەزنتر
قاوەخانە و چایخانە و کاڤیتریای لەوانەی نەمسا پڕ لەوحەو وێنەی  ڕازەوەتر
دەی بمکەنەوە بە سەرۆکی خۆتان و بمدەنێ چانسێکی تر
بۆتان ئەسەلمێنم لەڕێگای فییسبووك و سێلفی و تویتەر
کەچەند لێهاتوو و بەتوانا و سەرکردەی گەلێکی تر
چاو لەمن ئەکا و ئاواتەخوازە وەك ماندێلایەکی تر
مێژوو بنووسم و غاندی جێبێڵم  بۆ نەوەیەکی تر
تا بزانن من چیم بۆ کردون لە عەرەب و فارس و تورك زیاتر
ووڵاتێکی چوار پارچەم بۆ گۆڕین بە هەرێمێکی تر
خاكی داگیرکراو و جێ ناکۆك و کێشە لەسەرم کرد بە وازهێنراوتر
 ڕاکردن و تێتەقان و هەڵهاتنم گۆڕی بۆ بەرگری و بەرخودانتر
خەندەق و دووبەرەکی دژ بە کۆبانی و ڕۆژئاوا و ئاواتر
مەبەست و خەسلەت و میرخاسی بنەماڵەکەی ئێمە  کرد بەناوتر

دەی بمدەنێ چانسێکی تر
دەنا ٣١ ی ئاب زەڵاتەیە، هیچ نیە لەچاو ئەوانی تر
شەق و لێدان و حەسیر مەیانی خەڵك و  پەرلەمانتار
هەوێنی قوتابخانەی بارزانی باوکی ڕوحی و ئەوانی تر
پێشکەشە بەم گەلە لە هەڵبژاردنی داهاتوو بدەن دەنگی تر
لە سەدا ٧٠ مان بۆ ئەکەنە لەسەدا سەدتر
مافی خۆمانە گەورەتان بین و ئێوەش کۆیلەتر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە