تازیندوون تۆڵەیان لێ بکەنەوە
Wednesday, 06/10/2021, 7:46
918 بینراوە
مەلامستەفا تائەورۆژەی چووبۆ ئەوەی دەستی شآی ئێڕان ماچ بکا،کوردی بەکوشتدا!پاشآن نۆرەی کوڕوکوڕەزاکانی…هاتووە کە دوای خۆی بەرۆژیی رووناک کورد بکوژن وبێکەرامەتیی بکەن.لە کوردکوژیش بەولاوە بەئاشکراسەروەرتووسامان وخاکی وڵاتیش رادەستی داگیرکاریی کورد دەکەن!شەریکی راستەوراستی ئەو تڕاژیدیایە کەسانێکن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە ووادەزانن بۆ نیشتمان تێکۆشآون.ئەوەی کە ئەو چەکدارانە دەگەڵ داعش شەڕیان کردوە کەس حاشآی لێ ناکا.لە شەڕدەگەڵ داعشدا، گرینگتر،ئەوپرسیارە کە دەبێ لە خۆیانی بکەن ئەویش ئەوەیە:بەرهەمی شەڕی داعش کێ خواردی؟بە قازانجی کێ تەواوبوو؟لەو شەڕەدا کام یەک لە کوڕوکوڕەزاو… بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی چوونە دونیای دیکە وکوژران؟
ئێستێ گڵكۆی مەلا مستەفاوجەلال تاڵەبانی بۆتە زیارەتگای بازەرگانانی خاکی کوردستان.دوای خۆشیان بە شێوەیەکی قێزەونیی دیکە خۆیان بەسەرخەڵکا دادەسەپێنن!تازیندووبون لە ترسی گرتن وتڕۆر کردن وئازار،کەس نەیدەوێرارەخنەیان لێبگرێ یان بە زمانی زبر بیاندوێنێ!دوای مردنیشیان بەرۆکمان بەر نادەن!نەتەوەیەک خایین وبکوژەکانی ناوخۆیی،دوای مردنیان بکاتە زیارەتگاوسەردانیان بکا،درنگ دەگاتە ئامانج.
کاتیک بێ مێشکەکان دەگەنە دەسەڵات!
عوبەیدزاکانی دەلێ:ڕآکردن وهەڵاتنی مێشکەکان پڕ ژانە،لەویش پڕ ژانتر ئەوەیە کە بێ مێشکەکان بگەنە دەسەلآت!ئەو بابەتەی خوارووم لە هەمبانەی پڕپیت وبەرەکەتی عوبەید زاکانی وەرگرتووە وکوردوومەتە کوردی،دەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای باشوری کوردستان دەگونجێ.
عەوبەید زاکانی ئاوای گووتووە:
کەسێک دەمرێ.کاتێک شێخ یان مەلا تەڵقینیان دەدا،زانایەک بە مەلاکەی گووت: ئەوکەسە مردوە ئەوکات کە زیندوو بو، جارێک دارکاریی کردووم ولێی داوم!چون دەرەقەتی نەدەهاتم نەمتوانی تۆلەی خۆمی لێ بکەمەوە.ئێستێ کە مردوە دەمهەوێ دارکاریی بکەم وتۆلەی خۆم بکەمەوە بۆئەوەی ئەو ئێشووئازارەی کە من کاتی خۆی کێشاومە، ئەوێش بیکێشێ وگوناحی ئەو دارکاریە من دەگەڵ خۆی نەباتە دونیای دیکە!
مەلا، رووی لە کابراکردوگووتی،تۆشێت بووی؟ئەوپیاوە مردوە هێشی ئەو دارکاریەی تۆ هەست پێناکا.دەبوایە تا زیندووبو تۆڵەی خۆتی لێ بکەیەوە.
کابرارووی لە مەلاکرد وگووتی،ئەدی چۆن دەنگی تەڵقینی تۆ دەبێسێ وتێدەگا؟ بەڵام هێشی دارکاریەکەی من هەست پێ ناکا؟
ئەودەسەڵاتە تا بەرپرسەکانی زیندوون دەبێ تۆلەیان لێ بکرێتەوە.چون پاشآن گۆڕەکانیان دەبێتە زیارەتگای کۆیلەکانیان.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (جەعفەر کەریمی) نووسراوە