بایکۆت
Sunday, 26/09/2021, 21:28
409 بینراوە
زۆر جار گووتنی هیندێک راستی بۆ کۆمەڵگادژوارە وهەرەس ناکرێ.ئەوەی لە ماوەی نزیک بە سی ساڵ لە باشووری کوردستان تێپەڕیوە فڕی بە سەر چارەسەریی کێشەی کوردەوە نییە.چون ئەو دووبنەماڵەیە بە کەڵکی ئەوە نایەن کە کورد پشتیان پێ ببەستێ.بۆ خەباتی رابوردووشیان ئەوەندە بەسە کە ئیستێیان ببینین.ئەگەر رابوردوویان پاک وبێ گەرد بوایە،تووشی ئەورۆژگارە نەدەبوین کە بەسەر کوردیان هێناوە!
تائێرە چەند جار هەڵبژاردن کراوە لە ناوچەی سەوزوزەرد،کە سەر بە یەکێتی وپاڕتین/ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی / هەرجاڕێک بە فرتوفێڵیک ئەو دووبنەماڵە لاشخۆرە دەنگیی زۆرە ملێیان بۆ خۆیان رادەکێشا!ماوەیەکی دیکە لە هەڵبژاردنێکی دیکە نزیک دەبینەوە.وێدەچێ ئەو جارەش هەر ئەو دووبنەماڵەیە دەنگی زێدە بۆ خۆیان بدزن وشەرعییەتی سیاسیی بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
باردوخیی سیاسیی وئەخلاقی ئەودەسەڵاتە ئاشکرایە.ئەوەی کە زۆر گرینگە رادەی هەڵویستی خەڵكی بەدیلکراوی باشووری کوردستانە.لە تۆڕي کۆمەڵایەتیەکاندا هەر کەس وهەر رووناکبیروسیاسیی کارێک زۆڕنای خۆی تێدەتووڕێنێ.لایەنێک شک نابەم کە لەسەر دووپرسی چآرەنووسسازداهاوبیرو هاوکردە بن!هەر چی نەهامەتی وبێبەختیە کە لە باشووری کوردستان بەسەر ئەو خەڵكە داماوە دێ،لە ریزیی یەکەمداچین وتوێژی شاعیرورووناکبیرونووسەروزانکۆکاریی باشووری کوردستانە.ئەوچین وتوێژە خەڵكیان سەرگەردان وماڵوێران کردوە.کاتێك پڕۆفسۆڕی زانکۆ لە دانیشتن وکۆڕوکۆبونەوی زانستیدا جێگای لە پشت سەری لووسکەیە وەک ئارین کوڕی مەسروور بۆ دیاری دەکرێ،دەردەکەوێ کە،ماڵی وێرانی چارەسەریی بەرەو کوێ دەڕوا.
بایکۆت:
هەرکەس بە مەیلی خۆی رووداوەکان شڕۆڤە دەکا.بە بێ ئەوەی کە لە ریشەی رووداوەکان بکۆلێتەوە.دێمۆکڕاسیی خۆی لە پشت سەری هەڵبژاردن دەبێنێتەوە،بەو واتایە کە ئایا دەسەڵات ،دەسەڵاتێكی دێمۆکڕاتیکە؟بێ گومان نا.لەوەها دەسەڵاتێکداهەیە کەسانێك باوەڕیان بەوەیە کە رۆژی هەڵبژاردن دەبێ خەڵک بەشداریی چالاکانەی هەبێ لە سەرەی هەڵبژاردندا تا بتوانێ دەنگی / نا / بدابەودەسەڵاتە کە بە هێزی چەکداری کۆیلە، خۆی راگرتووە.
بایکۆت شێوەیەک لە کرداروکردەوەی ناڕەزایەتیە بۆ پرسی سیاسیەکان لە باشووری کوردستان.هەروەها کردوەیەکی یاساییشە کە خۆی بە دوور ڕادەگرێ لە گرژیی وتووندووتیژیی.بایکۆت رێکارێکە بۆ پچڕانی پەیوەندیی دەگەڵ کەسێک یان دەسەڵاتێک کە زۆرینەی خەڵک لێی رازی نین.لەوەها بارودۆخێکیدا لە باشووری وڵات باشترین کار ئەوەیە کە لە رۆژی هەڵبژاردندا بە زۆرینەی خەڵک لە ناو ژووری ماڵەکانیان نەیەنە دەرێ وبەپێی توانا، تەنانەت دوکان وبازاڕیش دابخرێ.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (سەمەد دەشتی) نووسراوە