ماشەڵڵا ماكوان كەریم.. بۆتە پارێزەری دیموكراسی
Monday, 30/03/2015, 22:05
ماكوان كەریم.. كە كۆنە مەلا كرێكاریو ئێستا لەپەنای كۆمەڵ خۆی مەڵاس داوە، هەتا بەڵكو سەلەفیەكان هێزی تر دروست بكەن، نامەیەكی لە ماڵپەڕی (ئیسلام پەیك)دا بڵاوكردۆتەوە بەناوی (مەلاكەی مەكتەبی سیاسی) توشی نەخۆشی ئیسلامی سیاسی بووە. تیایدا جۆرە پرسیاری سەیروسەمەرەی كردووە لەسەر ئەوەی ئایا مەلا بەختیار بەراست دیموكراسی یە. قسەكانی هێندە ئەلەقو مەلەقن، دوورونزیك هەركەسێك مەلا بەختیار بناسێ، ئەزانێ ئەو قسە ریزكردنانە نایگرێتەوە. وەكو:
- ئەگەر هەموو هێزە ئیسلامیەكان، یەك پرۆژەی ئابوریان لەسەر مەلا بەختیار لە كوردستان و دونیادا، ئیسپات كرد، هەموو قسەكانی ماكوان راستن.
- نەك ئەوەی یەكێتی نەبێ دانامەزرێ، بەڵكو زۆربەی فەرمانبەرانی ئیدارەی سلێمانی یەكێتی نین.
- بێگومان تیرۆریستو دۆستانی تیرۆریست لەئاسایش بگیرێن، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەكرێو سزاش ئەدرێن.
- رێگەی كاسبی نەك لە كەس نەگیراوە، بەڵكو ئێستا لەسایەی یەكێتی زیاتر لە (3 هەزار) كۆمپانیای ئەهلی هەیە.
- نەك یەكێتی بەئارەزەوی خۆی لەسەر ئیسلام قسەمان نەكردووە، بەڵكو هێزە ئیسلامیەكان بەئارەزوی خۆیان قسەئەكەن. بەئارەزوی خۆیان ئەخلاق دابەش ئەكەن. بەئارەزوی خۆشیان لە (25) ساڵی رابوردودا خۆیان فرۆشتوەو خەڵكیشیان كوشتووە.
- چ لایەك بەئارەزوی خۆی دوای شەرەفی خەڵك كەوتووە؟ ئەو لایەنەی بە كەنیزەكو غوڵامو سیغە، تەعدای جنسی لە سەدان هەزار كەس ئەكەن، یان ئەو ئازادیخوازانەی خۆشەویستیو هاوسەرگیرێتیو عشقو ئارەزوەكان، بە مافی دونیایی خەڵك ئەزانن.
- لە زونی سەوز.. لە زونی زەردیش، كاتێك یەكێتی و پارتی دەسەڵاتیان هەبوو، هەندێك لایەنی ئیسلامی بە تۆپی ئێرانو دابڕینی ناوچەی هەورامانو هەڵەبجە خەریكی لانەی جاسوسی دروستكردن بون. قەڵادزێتان خەڵتانی خوێن كردو (37) كەستان شەهید كرد.
- مەلا بەختیار، نە داهاتی هەیەو نە كەسیشی لە داهاتی یەكێتی بێبەش كردووە.
- كام بێ سەروشوێن؟ ئەوانەی بەدرێژایی مێژو ئیسلام بەئەنفال حەڵاڵی كردون؟ یان ئەوانەی خێڵی حەمەو ئێستای داعش؟
- ئێران چ لایەك باڵادەستی كردووە؟ یەكێتی كە لەدوای راپەڕینەوە شەڕی یەكێتی ئەكرد؟ یان پێش راپەڕین كە یەكێتی پشتیوانی دیموكراتو كۆمەڵە بوو، یاخود هێزە ئیسلامیەكان كە هەر لەناو ئێران دروست بون. یان ئەوانەی بە چەكی ئێران چەكدار كران، بە پارەی ئێران بەڕێ ئەبران. بەپشتیوانی ئێرانیش شەڕی یەكێتیتان كردو (10 ساڵ)یش هەڵەبجەیان پچڕاند لە شەرعیەت.
- كام رێكخراو پارەی پێ ئەدرێ؟ رێكخراوەكانی یەكێتی كە ئێستا بارەگاكانیان دائەخەن لەبەر بێ پارەیی، یان حوجرە تاریكو پەیمانگاو زانكۆی ئیسلامیەكان بە ملیۆنەها دۆلاریان بۆ سەرف ئەكرێ؟
- لەخزمەت كردنی شەهیداندا.. یەكێتی داهێنەری دەزگای شەهیدانو خانوكردن بۆ شەهیدانو موچەی شەهیدانو چارەسەری گرفتیانو سەرپەرشتی مناڵەكانیانە.. ئەی لە دونیا بێ خەبەر.
ماكوان!
ئەزانین جەنابت كوێت ئێشێ. تۆ پێت وا بوو مەلا كرێكار ئەگەڕێتەوەو بڕێك چەكدار كۆئەكەنەوەو خۆتان بەملاو بەولا ئەفرۆشن.. ئەو باوكەتان مرد. دڵنیات ئەكەین.. رەورەوەی مێژوو بۆ دواوە ناگەڕێتەوە، خەڵكی وەكو تۆش.. مەگەر دیق بكەنو لیق دابدەن!
عەزیز باڵەیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست