کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

باشووری کوردستان دووجار داگیرکراوە

Monday, 20/09/2021, 12:11

668 بینراوە


یەکەم ئەرکی هەر رێکخراوەیەکی کوردیی کە لە سەر خاکی کوردستان تێکۆشان بەڕێوە دەباوبۆ رزگاریی کورد وکوردستان حەولدەدا،تەنیا شەڕبە تفەنگ نییە دژی داگیرکاریی کوردستان.شەڕی چەکداریی یان شەڕی پاراستنی گەلێک بەشێکی دانەبڕاوە لە گەیشتن بە ئامانجەکان، بەڵام یەکەم کارو دوایین خەبات نییە بۆ چآرەسەرکردنی کێشەی کورد.
ئەرکی سەرەکی هەر حیزبێکی کوردستانی پەروەردەکردنی تاکی کورد وکۆمەڵگای فڕە چەشنی کوردە.بێگومان ئەوکارەش هاسان نییە.بۆ دامەزراندنی دامودەزگایەکی سەردەمیانە و تێکۆشەروفیداکار وخۆنەویست،حەوجێمان بە کەسانی لێهاتووشآرەزاخوێندەوارودڵسۆز هەیە.لە ناو سەرهەڵدانەکانی کوردستان بە دەگمەن سەرکردەی لێ‌هاتوورێکخراوەی یەکدەست وخاوەن ستڕاتیژیی نەتەوەییمان هەبووە.بۆیە زۆرینەیان سەرقافڵەی نێوە ڕێگا بون وبە شێوەیەک تووشی شکست هاتوون.
ئەوەندەی جەستەی نیشتمانی کورد خوێنی لێڕژاوە دەبوایە وڵاتمان بەرەو رزگاریی یەکجاری دامەزراندبایە،وێنەی تەواوی وڵاتانی سەربەخۆ.ئەدی هۆیەکان چن کە لە دەستپێکی هەزارەی سێدا ئەوەیە حالورۆژیی نەتەوەیەک کە ئەوەندەی دووژمن لەت لەتی کردوە،دووئەوەدیش بۆخۆمان، خۆمان پارچە پارچە کردوە!
ژیاننامەی زۆرینەی سەرکردەکانی حیزبیی کە خۆیان وەک شۆڕشگێر بە ئێمە ناساندووە چآولێدەکەی سەرت سووڕ دەمێنێ کە ئایا ئەو سەرکردانە پیاوی چارەسەریی کێشەی کورد بون؟یان پیاوی داگیرکاریی کورد؟ بە باوەڕی ئێمە زۆرینەی حیزب ویان سەرکردەی کورد بەشێوەیەک لە شێوەکان خزمەتیان زیاتر بە دووژمن کردوە تا دۆزی کورد.
باشترین بەڵگەش بۆ ئەو گووتنە بارودۆخی باشووری کوردستان دوای حیزبی بەعس ودەسەڵاتداریەتی سەددام حوسێن! هەر لە پارڵمانەوە بگرە تا تەواوی دامودەزگای بە ناو حکومەتی کوردی / حکومەتی کورتیی / بەئاڕآستەیەکادا وڵاتیان بەڕێوە بردوە کە دڵی دووژمنی پێ خۆشبێ!هەنگاوی دووهەمیشیان مانەوە بووە لە سەردەسەڵات وکۆکردنەوەی سەروەتوسامانی ئەوخاکە بۆ دەوڵەمەندتربونی خۆیان.دەسەڵاتێک کە خۆی بە بەشیک لە دامودەزگای دووژمن بزانێ لە کوێ بەکاری چآرەسەرکردنی ئازاردەردومەینیەتەکانی گەلی کورد دێ؟
باشووری کوردستان دووجار داگیرکراوە.جارێک ئەو دووبنەماڵەیە داگیریان کردوە جارێکیش تورک وفارسی دەسەڵاتدار لە تورکیە و ئیڕان.هەرکەسیان پێخۆشبێ، دەیگرن!یان ترۆڕی دەکەن!داروبەردیی ئەو خاکە پڕە ئەندام وسیخۆریی / واجاومیت / سەربە فارس وتورک! وەزاڕەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ومیتی تورک دەسترۆیشتووترن لە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.
چاولە خاڵی هاوبەشیی دوو دەوڵەتی ئێڕان وتورکیە بکەن لە باشووری کوردستان.ئەو دوو دەوڵەتە ئەگەرلە زۆر بواردا دژی یەکتریش بن لە زۆر بابەتی سیاسی ونیزامیدازۆر وەستایانە پێکەوە کار دەکەن.بۆ بەردەوامیی لە گرتن وتڕۆرەکانیش بە بێ شەرمانە وبە رۆژی رووناک ئەوکارە دەکەن.تەنیا بۆ ئەوەی بە دونیا بڵێن،هیچ حیسابێک بۆ ئەودەسەڵاتە ناکەن لە باشووری کوردستان.
لە تەوای گەمە سیاسیەکاندا کە رۆژانە لە باشووری کوردستان دەمەشێ،بێکاریگەرترین ونزمترن کەسایەتی ومرۆڤی کورد ئەوکەسانەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە ووادەزانن نیشتمان بە تفەنگی ئەوان وگزیرەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی رزگاریی دێ!بڕیاری ئامریکا بۆ کەشآنەوە لە عێڕاق وباشووری کوردستان ئەوەمان پێدەڵێ،زۆر بەئاشکراسەربازی تورک وفارس لە سەر شەقامەکانی هەولێرو سلێمانی بە چاوی خۆمان دەبینین.چون ٣١ئاب رابوردوویەکی گڵاوی ئەو دووبنەماڵەی لە ئاست یەکتر.دووپات بوونەوەی ٣١ی ئابێکی دیکە بۆ حکومەتی کورتیی لە باشووری کوردستان زۆر هاسانە.رۆژ لە رۆژ زیاترئەوەی کە ناویان حکومەت بەرە کورتیی هەنگاو دەنێ.
ئەفغانستان پێش ئەوەی دووبارە رادەستی تالیبان بکڕێتەوە،خاوەنی سروودوئاڵایەکی یەکدەست وئاسایەکی بنەڕەتی تارادەیەک دێمۆکڕاتیک بووە ولە نەتەوەیەکگرتووەکانیشدا خاوەنی پێگەی سیاسی وبڕیاروکورسی ونوێنەری خۆی بووە کەچی زۆر هاسان ئامریکاو ناتۆ رادەستی تالیبانیان کرد.باشووڕی کوردستان لە ناوخۆیداپارچە پارچەیە!چۆن ئامریکا بە جێی ناهێلێ.

جەعفەرکەریمی