کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

تاکەی خۆمان بەهیوایەکی ساختەوە هەڵدەواسین !؟

Wednesday, 15/09/2021, 19:12

1264 بینراوە


ڕۆژی ١٠ ئۆکتۆبەر دیسانەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، حیزبەکانی هەرێمیش چەندین کەسی نەخوێندەوار و بازرگانی هەراج دەنێرنە پەرلەمانی عێراقەوە، کە پێشتریش هەر دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە و ڕوخاندنی ڕژێمەکەی بەعس و سەدام، ئەم یاریە قێزەونە دەستی پێکرد، کە ئێمە وەک نەتەوەی دووهەم و برای خنجیلانەی عەرەبین لەعێراقدا و ڕۆڵی خزمەتکار دەبینین.
ئەو کاتەی ڕژێمی عێراق پۆلیسێکی هاتووچۆی نەما، سەرانی کورد ڕایانکرد و عێراقیان دروستکردەوە.  چوار خولی چوارساڵی سەرۆکی تەشریفاتی عێراق کورد بو، سێ کەس کە نەیانتوانی مێشولەیەک بۆ کورد و دۆزەکەی ڕامبکەن، بەڵکو لە ڕێگەی ئەم سێ سەرۆکەوە کورد هەمیشە لە پاشەکشێدا بووە لە بەغدادی تاواندا کە ئاوان سەرۆک کۆماربوون تێیدا.  
 بە ئێستاشەوە، جگە لەوە دەیان وەزیر و گزیر و پەرلەمانتاریشمان لەوێ لە بەغداد و ناو پەرلەمانی عێراق و چایخانەکەی زیاتر لە مزگەوت دەچێت بەڕیش و حیجابەوە سوکایەتی بە گەلێک دەکەن کە ناوی کوردە.  
پرسیارەکە لێرەدایە بەڕاست خەڵک ئامادەیە جارێکی تر بچێتەوە سەرسندوقەکانی دەنگدان و ئەم تۆپەڵە یان تۆپەڵێکی تر لەخەڵکانی بێهەڵویست و پارەپەرست و پیسخۆر و ترسنۆک یان خەساو بنێرێتەوە بەغدادی تاوان ؟ کە ئێوە بینیوتانن نوێنەرەکانتان لەوێندەر زیاتر لەعەرەبەکان شۆڤێنیتر بوون وعێراقیتر بوون. !؟ 
وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن دەڵێت:" دۆزی فه‌ڵه‌ستین به‌شێكە له‌ سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق" یان دەڵێت : وڵاتەكەی "توانا"ی نییە بە چەك ڕێگری لە هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر خاكەكەی بكات چونکە توركیا هێرشەكانی بۆ "بەرگری لەخۆكردن"ە و دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە، كە واشنتن و ئەنكەرە بە ڕێكخراوێكی تیرۆرستی دادەنێن.  
 پاشان دەڵێت: داعش بەقەدەر خاکی بەریتانیا جێگەی بە دەستەوەیە، وەک بڵێت ئیتر کورد چی پێدەکرێت ؟ 
ئەم دەستەواژانە لەوەزیرێکی کورد مانای ئەوە دەگەیەنێت، ئێمە دوای سەراب کەوتووین و ئەم داهۆڵانە چۆلەکەی پێناترسێت کە دەغلەکانمان لەسایەی ئەم داهۆڵانەوە پارێزراو بێت. 
 دواجار ئەو جوتیارانەی کە دەکوژرێن و تورکیا دروێنەیان دەکەن لە ڕێگەی فڕۆکەکانیانەوە ئەوانیش تیرۆریستن، ئەو دارانەی بڕیانەوە و ئەو ڕەز و پاوانانەی ئاگریان تێبەردەدەن، ئەو ئاوانەی لێمان دەگرنەوە، ئەو خۆراکە زەهراویانەی لە ڕێگەی بازرگانە خائینەکانەوە دێنە هەرێوە لەڕێگەی تورکیاو ئێران، ئەوانیش بۆ گەلێکی تیرۆریست دەنێرێن !؟
 ئێستا ئەم نوێنەرە قەزمانە بەسوککردنی خەڵکی کورد، خۆیان بە گەورە نمایش دەکەن و لە خۆیانەوە بونەتە نوێنەرمان لە ووڵاتێک کە هیچ ماف و ژیانمان تێدا پارێزراو نییە، ئەمانە لە ئاستی عەرەبدا هێندە گرێی خۆبەکەم زانینیان هەیە، هەموومان دەکەنە قوربانی بۆ مانەوەیان و کڕنوش بردنیان.  ئیتر دوای تاقی کردنەوەی چەندین جار لە هەڵبژاردن شەرمە بۆ تاکی کورد هیوای بەوە بێت کە جارێکی تر لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە شکۆ یان هەر بەهایەکی تر بگەڕێنێتەوە بۆ خۆی. 
هەموو ڕۆژێک تۆپ و تانک و فڕۆکە جەنگێکانی تورک و فارس بونەتە دێوەزمەی سەری تاک بەتاکمان، نوێنەرە کلاونەکانیشمان لە بەغدادی تاواندا وەک نەعامە سەری خۆیان کردوە بە لمە گەرمەکەی قەراغی دیجلەدا و نقە ناکەن. 
ئایا ئامادەن بچنەوە بۆهەڵبژاردن ؟ 
 لەکاتێکدا ئەوە هەر پرسە گورگانەیەکە پێتان دەکرێت و هیچی تر.  دەتوانین وەک تاک ئەو شانازیە بگەڕێنینەوە بۆ مێژووی کەسێتی، کە کە ئێمە بەشدار نەبووین لە سوکایەتی بە گەلەکەمان.  دەسەڵاتی ئەم تۆپەڵە ناشایستەی بەغداد وەک دانی گوێزانە بەشێتێک کە جگە لەکارەسات هیچی لێچاوەڕێ ناکرێت. 
من کە پەرلەمان و وەزیر و سەرەک کۆماری کورد دەبینم لەبەغداد و لە کار و کردەوەکانیان دەڕوانم، شەرم لە کوردبوونی خۆم دەکەم. 
 ئەمانە ئەو چەرمە چەورکراوەن کە هەموو شتێکیان دژ بەکورد و گەلەکەیان پێدەکرێت، چونکە هیچ پاشخانێکی نیشتمانی وخۆشەویستی خاک و نەتەوە لای ئەمانە دەست ناکەوێت، تاکە شتێک کە لایان گرنگە هەراجی نیشتمان و کەڵەکە کردنی سامانە وەک چاوچنۆکێک، ئیتر مێژوو شکۆو مرۆڤ بوون و کوردبوون غایبە لای نوێنەرەکانتان.  
 تۆش کە دەچیتەوە سەر سندوقی کارتۆنی دەنگدان، مانای ئەوە دەگەیەنێت، کە بەشداری لەهەراجی نیشتمانەکەت و بەشێکی لەو کلاونە قێزەونانەی لەبەغدادی تاواندا یاری بەچارەنووسی نەتەوەکەت دەکەن. 

 پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە