کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

حیزبەکانی رۆژهەڵات و بازدانێك بە سەر قیادەموەقەتدا!

Thursday, 09/09/2021, 19:20

699 بینراوە


هەڵبژاردنی ئەو جارەی سەرۆککۆماریی لە ئێڕان وهاتنە سەرکاری برایم رەئیسیی بە هەڵکەوت نەبووە. ناوچەکە ئاوسیی رووداوە گرینگەکانە. لەو بارودۆخەدا رۆژهەڵاتی کوردستان بێ بەش نابێ. لێرەدا زیاتر مەبەست لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە ڕێگای بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییەوە ئالودەی کەمپەکان کراون!
وتووێژیی خالید عەزیزیی دەگەڵ BBC و راگەیاندی یەکێک لە کۆمەڵكانی ناو کەمپەکان بەناوی کۆمەڵە زەحمەتکێشان کە دەڵێ: ئێمە وازمان لە هێڕشکردن بۆ سەر ئێڕان هێناوە! خالی عەزیزی کەسی یەکەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە، بە ڕاشکاوی دەپاڕایەوە، کە کۆماری ئیسلامی لە بیانو دەگەرێ تا هێڕشمان بکاتە سەر! راگەیاندنی یەکێک لە کۆمەڵەکانیش بە ئاشکرا بۆنی تەسلیمبوونی لێدەهات!
مێژووی ئەو حیزبانە جگە لە بێبەختیی هیچیان بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دیاری پێ نەبووە. دوای بە کوشتدانی هەزاران کەس خزاندیانە ناو کەمپەکان تا بە یەکجاری خۆیان رادەستی کۆماری ئیسلامی بکەن. ئەوەی کە بۆتە وێردی سەر زمانیان ئەوەیە کە دەڵێن ئێـمە رێز بۆ قەوارە و دەسەڵاتی باشووری کوردستان دادەنێن!
درۆ لەوە زلتر نابێ. ترس و چارەنووسی   سیاسەتی سەقەت و خۆ بەزلزانی ئەو رۆژگارەی دروستکردوە. کاتیك باسی لە ترس دەکرێ، تەنیا کۆماری ئیسلامی نییە، ترس لە خائینەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیشە، کە زۆر هاسان دەتوانن لە نیوەی شەودا قۆڵبەستیان بکەن و رادەستی کۆماری ئیسلامیان بکەن. چوون مێژووی ئەو جووت بنەماڵەیە پڕێتی لەو کردار و ئاکارانە.
بەرپرسانی هەردووک دێمۆکراتەکان هیچكات جورئەتی سیاسیان نەبووە، کە بە خەڵك بڵێن، ئەوەی ئەوڕۆ ئێمە تووشی هاتووین دەگەرێتەوە بۆ خەیانەتەکانی قیادەمووەقەتەی سەر بە بنەماڵەی بارزانی. بەرپرسانی یەکەمی تەواوی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچکات زمانی کڕوزانەوەیان وەلا نەناوە. بۆیە ئێمە دەپرسین: ئێوە رێز  لە کام دەسەڵات وقەوارەی باشووری کوردستان دەگرن کە تا بینا قاقای پڕە زلکاوی نۆکەریی؟!.
ئیمە دەپرسین تاکەی خۆتان فریو دەددەن؟ تاکەی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان فریودەدەن؟ ئایا خەبەرتان هەیە ئەو پیلانەی کە دەرکردنی سازمانی مجاهیدینی خەڵک داڕیژرابوو، خەریکە ئەو پیلانە لە سەر ئێوەش جێ بە جێ دەکرێ؟ ئەگەر هاتووکرا، ئێوە خاوەنی کام تاکتیک و ستڕاتیژیین؟ بازدان بەسەر مێژووی قیادەمووەقەتدا نیشانەی ترسی ئێوەیە لە داهاتوو، حیزبیی سیاسیی نابێ لە راستیەکان بترسێ. ئێوە نزیکەی ٤٠ ساڵە بە دیل گیراون.
کۆماری ئیسلامی ئەگەر لە بیانووش بگەڕێ، دۆستی ئێوە  نییە، دوژمنە، بەڵام ئێوە خۆتان بە نوێنەری کورد و ئازادیخواز بە ئەژمار دەکەن، چارەیەکی خۆتان و حیزبەکانتان لە بنەڕەتەوە نەکەن، چارەنووسی وەکو چارەنووسی سازمانی مجاهیدینی خەڵکتان لە سەر ڕێیە. کۆماری ئیسلامی و بنەماڵەی بارزانی پێکەوە ئاشبەتاڵیان بە ئێوەکردوە.
راگەیاندنی یەکێک لە کۆمەڵەکان سرنجڕاکێشە، کە دەڵێت نابێ حکومەتی هەرێم لە ئاست هەڕەشەکانی سپای پاسداران لە ئێران بێدەنگ بێ! چەندە جێگای شەرمەزرایە! هەزاران مرۆڤی بێ تاوانیان بە کوشتداوە، کە چی لە خەوی قوڵدان و ئاگاداری خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و تاەلابنی نییە کە ئەوە ئەرکی ئەوانە فەرمانەکانی ئێران بەجێ بهێنن.! ئێوە پەنا بۆ حکومەتی چەتەکان دەبەن لە باشوری کوردستان کە بە دەستی ئەوان تووشی ژیانی سەرگەردانیی سیاسی وحیزبی بوون!