دیكۆمێنتێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی یه‌مه‌ن، كه ده‌ستی چه‌كداره‌كانی حوسی كه‌وتووه و سایتی كه‌ناڵی”ئەلعالەم” ڕاپۆرتێكی له‌باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی پێكدادان له‌گه‌ڵ داعشدا بۆ خاكی سعودییه. هه‌روه‌ها سعودییه‌ش ناچار ده‌بێت پاره‌وپووڵی خۆی له‌شه‌ڕێكی تایفی درێژخایه‌ندا به‌كاربهێنێت.
سیناریۆیه‌كی مه‌ترسیدار بۆ ناوچه‌كه ئاشكرا ده‌بێت، به‌گوێره‌ی سیناریۆكه، یه‌مه‌ن وه‌ك عێراقی لێده‌كرێت و سعودییه‌و میسر له‌نێو ئاژاوه‌دا نقوم ده‌بن. بودجه‌ی به‌رده‌ستی پادشای نوێی سعودییه‌ش داده‌چۆڕێت له باربووكردنی جه‌نگێكی تایفی درێژخایه‌ندا، هاوكات سه‌دان هه‌زار کەس له‌هاووڵاتییانی ناوچه‌كه، به‌هه‌موو مه‌زه‌ب و ئاینه‌كانیانه‌وه ده‌كوژرێن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا كه ده‌یان كه‌سی شاره‌زاو خاوه‌ن بڕیار و ئه‌كادیمی به‌شدارییان له نوسینه‌وه‌یدا كردووه، باس له‌وه ده‌كرێت كه یه‌مه‌نیش وه‌ك عێراق و سوریای لێدێت. ئه‌و پلانه‌ش كه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه دانراوه، زۆر گه‌وره‌تره له‌یه‌مه‌ن و هه‌ر ولاتێكی تر.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌و ڕێگه‌یه نه‌كراوه كه پێڕه‌و ده‌كرێت بۆ تێوه‌گلانی میسر له‌كێشه‌كان، به‌ڵام زۆر به وردی باس له چاره‌نوسی سعودییه كراوه.
ڕۆژنامه‌ی”عه‌دن ئه‌لیه‌وم” كه‌به‌شی سیاسیی سیناریۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ململانێكانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه دوو ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه”سعودییه‌و میسر” بڕوخێنرێن. ته‌واوی پلانه‌كه‌ش له دابه‌ش كردنی عێراقه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، داعش به‌شێكه له‌پلانه‌كه، ڕێگه‌دان به‌وه‌ی داعش كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆر فراوان له‌خاكی عێراق بكات، به‌مه‌به‌سته، تاكو بتوانێ فشارێكی زۆر بخاته سه‌ر ناوچه شیعییه‌كان، به‌ڵام ڕێگه‌نادرێت به‌غدا داگیر بكات.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، سعودییه په‌لكێش ده‌كرێته ناو جه‌نگێكی تایفی گه‌وره‌وه، ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕوویان له‌سووننه‌كانی عێراق كردووه، سعودییه ناچارده‌كات له بودجه‌ی خۆی باربوی جه‌نگی سووننه‌كان بكات. به‌وه‌ش بودجه‌ی سعودییه داده‌چۆڕێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌مریكا به‌ڕواڵه‌ت وا نیشان ده‌دات كه شه‌ڕی داعش ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی داعش به‌ئاشكرا دێن و ده‌چن و تائێستا یه‌ك هێرش نه‌كراوته‌وه سه‌ریان.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت: ” شه‌ڕی داعش له‌عێراقدا چه‌ند ساڵێكی تر ده‌خایه‌نێت، نه‌كۆتایی دێت و نه‌یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و حاڵه‌ته‌ش بریتییه له‌ماندوو كردنی سعودییه و، فشار خستنه سه‌ر باری داراییی ئه‌و ولاته، دواجار گواستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه بۆ سه‌رخاكی سعودییه”.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی قاعیده ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر چه‌ندین شاری یه‌مه‌نداو له‌وانه: شه‌بوه، ئه‌بیه‌ن، وادی حه‌زره‌مۆت، مه‌هره، مه‌ئره‌ب، به‌یزا، ئیب، تاكه شارێك كه قاعیده ڕیگه پێدراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت شاری عه‌ده‌نه له‌گه‌ڵ مه‌كلا، ئه‌و دووشاره به‌ده‌ستی حكوومه‌ته‌وه ده‌مێننه‌وه، ئه‌مریكا ڕێگا نادات كۆنترۆڵ بكرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێگای بازرگانی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نزیكن.
ئه‌مریكا شه‌ڕی قاعیده له‌یه‌مه‌ن ده‌ست پێده‌كات، قه‌ناعه‌ت به سعودییه‌ش ده‌كات تاكو تێچووی جه‌نگه‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌مان سیناریۆی عێراق دووباره ده‌بێته‌وه، ڕوسیا پشتیوانی له‌ده‌وڵه‌تی حوسییه‌كان له‌باكوری ئه‌و وڵاته ده‌كات، ڕێگاش ده‌گرێت له هه‌رڕێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی، له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مریكا شه‌ڕی قاعیده ده‌كات و پشتیوانی سعودییه‌ش بۆ ئه‌و جه‌نگه مسۆگه‌ر ده‌كات. بێ گوێدانه دۆخی سیاسیی یه‌مه‌ن.
ڕوسیا له‌ماوه‌ی دادێ، ده‌ستده‌كات به‌پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌یه‌وێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له‌یه‌مه‌ندا بێنێته كایه‌وه، ده‌یان ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌لایه‌نه شه‌ڕ كه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌فرۆشێت، ئه‌مریكاش تێچووی هێرشه ئاسمانییه‌كانی دژی قاعیده له‌سعودییه وه‌رده‌گرێته‌وه. به‌و جۆره‌ش هه‌ر دوو وڵاتی ئه‌مریكا و ڕووسیا ده‌بنه سوودمه‌ندی ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن.
به‌تێپه‌ڕینی كات سعودییه هه‌ست ده‌كات گه‌مارۆ دراوه، له‌عێراقه‌وه ده‌وڵه‌تێكی شیعی هاوسێیه‌تی، له‌یه‌مه‌نه‌وه حوسییه شیعییه‌كان دراوسێی ده‌بن، بۆیه ناچار ده‌بێت ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج بكات به‌و هیوایه‌ی جه‌نگه‌كه كۆتایی بێت، به‌ڵام جه‌نگه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌بێت، سعودییه ناتوانێت بیكوژێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ی كه‌له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، په‌یتا په‌یتا له‌یه‌مه‌ن و عێراقه‌وه ئاگری جه‌نگه‌كه ده‌گاته سعودییه، بۆیه ئه‌و وڵاته‌ش ناچار ئه‌بێت داوای كۆمه‌ك له‌ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سعودییه‌وه، ناوخۆی ئه‌و ولاته ده‌ته‌قێته‌وه.
واته قۆناغی سێیه‌می پلانه‌كه، ئه‌وه‌یه جه‌نگه‌كه بگاته سعودییه، چه‌ند ساڵێك ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وام بێت، هیچ كام له‌لایه‌نه‌كان تیایدا سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌ڵام سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌كوژرێن، عه‌ره‌ب به‌جۆرێك یه‌كتر ده‌بڕنه‌وه كه هیچ پێگه‌یه‌كیان له‌ناوچه‌كه‌دا نامێنێت
له سايتى رۆژانه هه‌واڵ وه‌رگيراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست