شێرزاد شێخانی: بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Sunday, 29/03/2015, 20:42
(نەوتی کوردستان)
ماڵپەری ( ویکلیکس) بەڵگەنامەیەکی لەزاری بەرپرسە ئەمەریکیەکان لەعێراق بڵاو کردۆتەوە کەوا بنەماڵەی بارزانی دەستیان گرتووە بەسەر نەوتی هەرێمی کوردستاندا. وەهەرئەم هۆکارەش بووە کەوا لەساڵی ٢٠١٠ مافی گفتوگۆکردنی دۆسیەی نەوتیان نەدا بە دکتۆر بەرهەم ساڵح کە سەرۆکی حکومەتی کوردستان بوولەو کاتەدا. حکومەتی هەرێم دۆسیەی نەوتی دایە دەست ئاشتی هەورامی. ئەم ڕاپۆرتە بووە هەواڵیێکی گرنگ و بەرفراوانی زۆربەی ماڵپەڕە کوردی عێراقی وعەرەبیەکان و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کەوا بنەماڵەی بارزانی تاکە لایەنە کەمافی ئەوەی هەبێت کەوا خاوەندارێتی دەرهێنان و ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم بکات بەبێ هیچ چاودێریەك و لێ پرسینەوەیەكی پەرلەمانی یاسایی.
پێش بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتەی ئەمەریکا هەواڵی ژێر بەژێر هەبوو کەوا نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندازیاری پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا،
خۆی دۆسیەی نەوتی کوردستان بەڕێوە دەبرد بەبێ ڕکابەرجگە لەوەزیری سامانە سروشتیەکان ئاشتی هەورامی کەلەدەروەی ووڵات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هێنرابووەوە کە بە پەیوەندیە بەهێزەکانی ناسرابوو لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیە جیهانیەکاندا.
پێش ئیمزا کردنی ڕێککەوتنە ئابوریەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی تورکیا کە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، کە سودمەندی یەکەم لەم رێککەوتنەدا حکومەتی تورکیایە لە داهاتوویەکی نزیک و دووردا. هەموو نەوتی کورد بە تەنکەروبە قاچاخ لە ڕێگەی تورکیاو ئێرانەوە دەفرۆشرا بێ ئەوەی کەس لێ ی ئاگادار بێت و پارەکەشی دەچووە حساباتی تایبەتەوە .
دوای بنیات نانی هێڵی نەوتی نێوان تورکیاو هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆریەوە. ئیتر بەرپرسیارێتی کەوتە ئەستۆی لایەنی تورکی ئیتر کەس نازانێت چەند نەوت دەنێررێت یاخود داهاتەکەی بۆ کوێ دەچێت.
ئەو کاتەی د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەت بوو نێچیرەڤان بارزانی وازی لەکاری حکومەت هێنابوو جگە لە دۆسیەی نەوت کە لە ماڵەکەی خۆیەوە بەڕێوەی دەبرد. تەنانەت حکومەت و سەرۆکەکەشی بێ ئاگا بوون لە و بڕە نەوتەی کە وەزارەتەکی ئاشتی هەورامی هەناردەی تورکیای دەکردو وەهەروەها داهاتەکەشی کە چەندەو چۆن وەردەگیرا. تا دواجار نێچیرەڤان بۆویلایەتی سێ یەم وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاتەوە ناو حکومەت وەهەروەها بۆ ویلاتی چوارەم کە ئەمە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە لە هەموو ووڵاتانی دونیادا کە سێ بۆ چوار جار خولی هەڵبژاردن سەرۆکی حکومەت بێت. بەم پێ یە دۆسیەی نەوت بە یەکجاری کەوتە ژێر دەستی نێچیرەڤان و وەزیری سامانە سروشتیەکان ئاشتی هەورامی یەوە.
لە دانیشتنێکی دەگمەنی ناو پەرلەمانی کوردستاندا نێچیرەڤان بارزانی مەرجی ئەوەی کرد بەسەر سەرۆکایەتی پەرلەماندا کە لەکاتی ئامادەبوونی لە هۆڵی پەرلەماندا کەوا بەهیچ شێوەیەك گفتوگۆی دۆسیەی نەوتی لەگەڵدا نەکرێت چونکە ئەو وەڵامی هیچ پرسیارێک ناداتەوە کە دەربارەی بڕی نەوت و چۆنیەتی ناردنە دەرەوە و داهاتەکەی بکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا کە نێچیرەڤان بارزانی ئیمزای ڕێکەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی حەیدەر عیبادیدا کردووە بەندێك لە ڕێکەوتنامەکەدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم دەتوانێت جگە لە و بڕەی کە لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە دەینێرێتە دەروە خۆیشی ١٥٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە بنێرێتە دەرەوە پارەکەشی لە حساباتی بانکیدا دابنرێت بۆ حکومەتی ناوەندی . ئەمە لە کاتێکدایە کەوا وەزیری سامانە سروشتیەکان ئاشتی هەورامی دەڵێت لە توانای وەزارەتەکەیاندا هەیە ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردە بکەن ئێمە نازانین داهاتی ئەم بڕە زۆرەی نەوت بۆ کوێ دەچێت و هۆکاری بێ دەنگی حکومەتی ناوەندی چیە لەکاتێکدا بە پێ ی دەستور حکومەت ناوەندی و کۆمپانیای سۆمۆ دەتوانن نەوت هەناردە بکەن.
دەوترێ کەوا نێچیرەڤان بارزانی کەناڵێکی ئاسمانی دروست کردووە کە لەهەولێرەوە پەخش دەکرێت و بۆدجەیەکی زۆر گەورەی بۆ دابین کراوە کە ساڵانە لە بۆدجەی نەوتی هەناردە کراو دابین دەکرێت کە بڕەکەی ٣٥ ملیۆن دۆلارە. وەهەروەها کوڕەکەیشی کە بەناوی ئیدریسی باوکەوە ناونراوە دەزگایەکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەناوی دەزگای خێرخوازی ڕوانگە.
سامانی دەوڵەت
شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆکی حکومەت نێچیرەڤان بارزانی دەکەوێتە یەکێك لەهەرە شوێنە دیارو خۆشەکانی شاری هەولێر کە پێوەرەکەی لەسنوری ٤٠ دۆنم زەویە، لەناو ئەم باڵەخانە گەورەیەدا
دوو باڵەخانەی گەورەی تری دروست کردووە یەکێکیان بەناوی کۆشکی سپی یەوە ناو نراوە هاو شێوەی کۆشکی سپی ئەمەریکا، دووەمیان بەناوی کۆشکی شین نەوە ناو نراوە. لەناو ئەم پێوەرەدا واتە لەنخیك ئەم دوو ماڵەدا نزیکەی فەجێکی تەواو لە هێزی تایبەت پاسەوانی دەکەن و سەر بە سەرۆکایەتی حکومەتن.
پێش چەند هەفتەیەك نێچیرەڤان بارزانی هەستاوە بەدروست کردنی سیاجێکی دەرەکی بۆ ماڵ و کۆشکەکەی بەرگەی بەهێزترین تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلی بۆمب ڕێژ کراو دەگرێت کە ملیۆنەها دۆلاری تێ چووە.
وەلە گۆشە نیگایەکی تری وەزعی کوردستانەوە سەرکردەیەکی تر بەناوی محمدی حاجی محمود دەردەکەوێت کە سەرۆکی حیزبی ئیشتراکی کوردستانە کەلە بەرەکانی جەنگدا دەردەکەوێت بە پێوە شەڕ دەکات لە بەرەی جەنگی تەل ئەلوەرد لەگەڵ کورەکەیدا دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش
کە لەو جەنگەدا لەبەرچاوی خۆی کورەکەی شەهید کرا. پێش دەست پێکردنی چەنگەکە عەمید سەرحەد سەیارەیەکی درعی گولە نەبڕی بۆ دەهێنێت و پێ ی دەڵێ بەمە بڕۆئەویش لە وەڵامدا داواکەی ڕەت دەکاتەوە پێ ی دەڵێت سەیارەی گولە نەبڕت هەیە بۆ هەموو پێشمەرگەکان ؟
حاڵی منیش وەکو ئەوان دەبێت ئاوا بچم بۆ شەڕ بۆ ئەوان شەهید ببن و من خۆم بپارێزم.
ئەمە دوو نمونەی دوو سەرکردەی کوردستانن.
بەرزترین دەسەڵات
دوای کشانەوەی هێزە سەربازیەکانی عێراق لەئەنجامی دانانی هێڵی ٣٦ بە ناوچەیەکی ئارام لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتیەوە وەکو کاردانەوەیەک دژی ئەو کارە دوڕندانیەیان دژ بە میللەتی کورد ئەنجامیان دابوو وەڕاوەدونانی خەڵکی کوردستان بۆ سنورەکانی تورکیاو ئێران ، زۆربەی هێزە سیاسیەکانی کورد گەڕانەوە بۆ کوردستان.
هێزە سیاسیەکانی کورد لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٢هەستان بە ئەنجامدانی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی ، کەتێیدا هەردو حیزبی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی تاڵەبانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی هەریەکەو نیوەی کورسیەکانی پەرلەمانیان بۆ خۆیان بردەوەو مسۆگەر کردو دواتر حکومەتێکی هاوبەشی پەنجا بە پەنجای
شکستخواردویان پێك هێنا کە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ بەردەوام بوو کاریگەریە خراپەکانی ئەو حکومەتە شەراکەتە تاکو ئێستاش ئاسەوارو کاریگەریەخراپەکانی ئەو حکومەتە شەراکەتە تاکو ئەمڕۆ ماوە.
لە ڕۆژی دروستکردنی یەکەم حکومەتی کوردیەوە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ تاکوئەمڕۆ٨ کابینەی حکومی دامەزرێنراوە کە ٣ لەو کابینانە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکایەتی کردون و(فٶاد معصوم وکۆسرەت رسوڵ و بەرهەم صاڵح ) ٥ کابینەیشیان پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی کردوون، لەو پێنج کابینەیە تەنها یەکێکیان ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆکایەتی کردووە ٤ کابینەکەی تر هەمووی نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و کابینەکە بووە. پێ دەچێ لەناو پارتیدا کەسێکی ترشک نەبەن لەجیاتی نێچیرەڤان بیکەنە سەرۆکی حکومەت کە بەر پشکی ئەوان دەکەوێت.
لەگەڵ ئەوەدا کە سەرۆکایەتی پارتی کە ٦٨ ساڵ و هەتاکو ئێستاش لەنێوان باوك و کوڕدا دەستاو دەست دەکرێت ، پێ دەچێت بەهەمان شێوە نێچیرەڤان بارزانیش بیەوێت حکومەتەکەی بکاتە پشتاو پشت واتە تەسلیمی کوڕەکەی بکات کە خەریکە پێ گەیشتوەو تەمەنی گەورە دەبێت.
بگرە لەزۆربەی کۆنگرە نێودەوڵەتیەکاندا دە ردەکەوێت وبەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گوتار دەدات بێ ئەوەی هیچ سیفەتێکی وەزیفی یان لێپرسراوتیەکی هەبێت لە حکومەتی هەرێم دا جگە لەوەی کە کوڕی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە.
ئەو هەڵس و کەوتەی کە نێچیرەڤان بارزانی و ئیدارە حکومڕانیەکەی پێ ی هەڵ دەسێت و لەلایەکی ترەوە کە مامی و خەزوری کە مەسعود بارزانی خۆی سەرقاڵ کردووە بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیەوە ئەو ئاماژەمان دەداتێ کەوا کورد ڕوبەڕووی داهاتوویەکی تاریك دەبنەوە لە ژێر سێبەری حوکمی ئەم بنەماڵەیەدا کە دەیانەوێت ووڵاتێکی پاشایەتی پشتاو پشت یان میرنشینێکی هاوشێوەی ووڵاتانی کەنداو دروست بکەن کە کوڕەکانیان دەسەڵاتیان لە باوکیانەوە بۆ جێ بمێنێت .
بەم جۆرە نەهامەتیەکان دەست پێ دەکەن ئەگەر بهاتایە ئەما نە نمونەیەکی دەسەڵاتداری جوانیان پێش کەش بکردایە کەس لاری نەبوو لەمانەوەیان لە دەسەڵات، چونکە بەدەیان دەسەڵاتی پادشایەتی هەیە ملیۆنەها جار باشترە لە دەسەڵاتی کۆماری ، بەڵام هەرهەموو ئەو شتانەی ئەمانە لەماوەی دەسەڵاتەکەیاندا پێش کەشی میللەتیان کردووە لە ڕازاندنەوەی ڕوکەشی کۆمەڵێك شەقام و دروست کردنی کۆمەڵێك باڵەخانەی نوێ کەهەر هەموویان موڵکی خودی سەرانی حیزبەکانن.
ئەمانە هەرێمی کوردستانیان نوقمی گەندەڵیەك کردووە کە کۆتایی نیەو ناتوانرێت چاکسازی تێدا بکرێت. بەدەستێکی پۆڵاین دەستیان بەسەر ئەم میللەتەدا گرتووەو حوکمڕانی دەکەن.
کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵکی کوردستان بەخۆیاندا بچنەوەو لەخۆیشیان بپرسن، تاکو کەی
بە کۆیلایەتی بنەماڵەیەكی بچوک ڕازی دەبن کە حوکمڕانی ووڵات بکەن و دژی ئازادیەکانی خەڵکی بوەستنەوە. ئەمەش بە پێویستی شۆڕشی سەربازی و تەنانەت خۆپیشاندانی سەرجادەش ناکات ، بەڵکو تەنها بە دەنگێکی ئەو لە هەڵبژاردنەکاندا دەتوانێت ئەو لایەنە هەڵبژێرێت کە دەتوانێت مافەکان و ئازادیەکانی دەستەبەر بکات وەهەروەها دەتوانێت لایەنی گەندەڵ و بەرژەوەند پەرست و دەسەڵاتی بنەماڵەیی سزا بدات ، چونکە تەنها بەدەنگی ئەو گۆڕانکاری دروست دەبێت بەبێ ڕشتنی تەنها یەك دڵۆپ خوێنیش.
رەفعەت هەڵەبجەیی:
ئەم ڕاپۆرتە لە ماڵپەڕی ئیلافی عەربیدا ڕۆژنامەنووس کاك شێرزاد شێخانی بڵاوی کردۆتەوە لەبەر ئەوەی ئەم ڕاپۆرتە شیکاریە لە ماڵپەری ویکلیکسەوە وەرگیراوە منیش بە پێویستم زانی وەری گێڕمە سەر زمانی کوردی دوای ڕوخسەت وەرگرتنم لە مامۆستا شێرزاد شێخانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست