کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

حکومەتی هەرێم، دەربارەی ئەفغانستان میدیایان ئاراستە کردوە!

Friday, 27/08/2021, 11:30

579 بینراوە


حکومەتی هەرێم بەهەموو حزبەکانی کە بەشدارن لە دەسەڵات، هەڵمەتێکی میدییان دەست پێ کردووە سەبارەت بە دژایەتی کردنی ئەو نووسین و بیرۆکانەی کە  هەڵوێستی ئەمریکا لە ئەفغانستان و هەرێم بەراورد دەکەن، پەنجە بۆ هەندێک ڕاستی درێژ دەکەن، کە ئەوان نایەنەوێت، ئەو ڕاستییانە بەرگوێی شەقامی باشوور بکەوێت. 
حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم لەیادی چووە، کە ئەوان ئەگەر دەرەقەت هەندێک نووسەر بێن، بیانکوژن، یان شوونبزریان بکەن، یان دژی بیرۆکەکانیان هەڵەمەت دەست پێ بکەن، یان ڕاستی ڕووداوەکان بشارنەوە، بەڵام هەرگیز دەرەقەت تەکەنلۆژیا و دنیای ئینتەرنێت، فەیسبوک نایەن، کە شۆڕشێکی بێهاوتایی لە جیهانی میدیادا دروست کردووە، وەک جاران ئەوان ناتوانن فێل لە خەڵک بکەن، ڕاستی ڕووداوەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بشارنەوە یان بشێوێنن. 
لە میدیای سەر بە حزبەکانی نێو حکومەتی بنکە فرەواندا، میدیای سێبەر، ئەو نووسەرانەی کە ژێربەژێر و ناڕاستەوخۆ، بۆ بەرژەوەندیی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەنووسن، ئەوە تێبینی دەکرێت، کە هەموویان ئاراستە کراون، دەبێت لە نووسینەکانیاندا، جەخت لەسەر یەک خاڵ بکەنەوە، ئەوەیش ئەوەیە کە ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویدا، "ئەمریکا بڕیاری بەجێهێشتنی ئەفغانستانی دا، ئەوە لە هەرێم ڕوونادات و هیچ خاڵێکی هاوبەش لەنێوان ئەزموونی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا لەگەڵ ئەزموونی ئەمریکا لە هەرێمدا نییە".
 بەو مەبەستە ئەندامی باڵای ینک، پدک، حزبە ئیسلامییەکان و تا دەگات بەو نووسەرانەی کە خۆیان بە نەوشێروانی بەخەڵک ناساندوە، ئێستا لە نووسین و چاوپێکەوتنەکاندا لە کەناڵە تەلەفزیۆنەکاندا، هەوڵدەدەن ئەو خاڵە بسەلمێنن و خەڵک چەواشە بکەن. بێگومان بۆ خوێنەری شارەزا ئەمە سەنگی مەحەکە، ئاوێنەیەکە تێیددا ئەوە دەبێنێت، کە ئەوانەی خۆیان وەک نووسەری ئۆپۆزسیۆن بە خەڵک دەناسێنن، ژێربەژێر لەگەڵ دەسەڵاتی گەندەڵی هەرێمن، ئاشکراشە کە ئەمانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی تایبەتی دەنووسن،  کڕاون  بەنهێنی پارە وەردەگرن سەر بە دەزگەی هەواڵگری حزبەکان و ناوچەکەن.  
خوێندنەوەی ڕووداوەکان بەتایبەتی گۆڕانی ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چۆن کاردانەوەی هەبوو لەسەر حکومەتی غەنی لە ئەفغانستان، بەهەمان جۆر کاردانەوەی دەبێت لەسەر گشت ناوچەکە، بە تایبەتی لە داڕشتنی پەیکەری سیاسیی هەرێم، هێزی پێشمەرگە و حوکومەتی داهاتووی عیراق. ئاشکرایە ئەو هەلەی کە چارەکە سەدەیەک بۆ پرسی کورد هەڵکەوت بەدەستی سەرانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و حزبە ئیسلامییەکان و دارودەستەیان لەباربردرا، زەرەرێکی مەزنیان لە پرسی کورد لە باشووری وڵات دا، ئەو هەلە مێژوویە ئیتر دووبارە نابێتەوە. 
سەرانی حکومەتی بنکە فرەوان، پرسی کوردیان لەدەستداوە، زۆربەی خاکی کوردستانیان فڕۆشتووە، ئەوان لە غەمی مەسەلەی پرسی کورد نین، بەڵکو لە غەمی لەدەستدانی کورسی و خۆشگوزەرانی خۆیانن، بەڵام ئەوان هەرگیز زەرەرمەند نابن، چونکە خۆیان ئامادە کردوە، وەک پیشەی هەمیشەیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، بۆ دەسەڵاتدارانی تاران و ئەنقەرە، کاغەزی سپی واژۆ بکەن، هەر کاتێک فەرمانایان پێ درا، غەنی ئاسا، کلیلی ئۆفسەکانیان تەسلیم بکەن و بە فەردە دۆلارەوە ڕاکەن!