کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

مەسعود بارزانی دەڵێت کوردستان وەکو ئەفغانستان نییە!

Monday, 23/08/2021, 12:53

799 بینراوە


ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی سایکۆپات دەبن، وەک مەسعود بارزانی و مەلا مستەفا و سەرکردە و بەرپرسەکانی کوردیان بە سەر دێ.
 ئەوەی کە ئەو رۆژانە لە وڵاتی ئەفغانستان رووی داوە دەیان شڕۆفە و بۆچوون هەڵدەگرێ. لە کۆتاییدا ئەگەر تۆزێک رێئالیزمی ئەو تڕاژیدیایە ڕەچاو بکەین بۆمان دەردەکەوێ کە هەر نەتەوەیەک بۆ خۆی خاوەنی ئیڕادە و فیداکاریی نەبێ ناتوانێ سەربکەوێ. زۆرینەی حیزبە کوردییەکان خەریکی پەروەردەکردنی نەتەوەیەکی سست و بێ ئیرادە و بێ هەڵویستن. بەرپرس و سەرۆک، کە بەرۆکی کوردیان گرتووە و بەری نادەن. بە بێ داگیرکەرانی کوردستان ناژین و بە بێ نۆکەرایەتی کردن بۆ دوژمنانی کورد ناتوانن شەوانە سەر بنێنە سەر سەرین! لە کوێی دونیادا بینراوە زلهێزێک یان وڵاتێکیبێگانە ئازادی ودێمۆکراسیی بکاتە دیاریی بۆ نەتەوەیەکی دیکە؟
گەلی ڤێتنام و زۆربەی گەلانی دیکە کە ئەمڕۆ رزگاریان بووە و وەک گەلی فەنلاند ئەگەر خاوەنیی ئیرادەیەکی بە هێزیی نەتەوەیی و نیشتمانینە بوونایە هەرگیز  نەدەگەیشتنە ئازادی و سەر بەخۆیی. ئەم پارتە کوردیانە، کە شەڕیان هەڵگیرساندووە کوردیان وا فێرکردوە کە دەبێت وڵاتێکی دیکە کورد رزگار بکات و خۆمان ناتوانین هیچ بکەین.  ئامریکا و هیچ وڵاتێکی دیکە دۆستیی کورد نین. سیاسەتکردن لە باشووری کوردستان بۆتە گاڵتە جاڕیی بە دەست ئەو دوو بنەماڵەوە. سیاسەت تەنیا مانەوەی خۆیانە.
ئامریکا ئەفغانستانی جێ هێشت. رەنگە ئێراقیش جێ بهێڵێ. نووسەرە خۆفرۆش و بەکرێگیراوەکانی دەسەڵاتی پارتەکانیش کە ئیستا کەوتوونەتە پرۆپاگەندە دەیانەوێت تەمەنی ئەو دەسەڵات هەڵکشێت و دڵی خۆیان بەوە خۆش دەکەن، کە ئەمریکا ئەو ناوچەیە جێناهێڵێت، وەکو ئەوەی زۆر سیاسیی بین و لە شرۆڤەی هەموو شتێکیان کردبێت ئەو بارزانی بە بێ بیرکردنەوە لە کارەساتەکان فەرمایشتەکانی بەرەڵڵا دەڵێت: (باشووری کوردستان، ئەفغانستان نییە)، (ئێمە پێشمەرگەی قارەمانمان هەیە و دەتوانین لە بەرامبەر داعشدابەرخۆدان بکەین!).
مەلامستەفای باوکیشی کە ئاشبەتاڵی راگەیاند و لە ترسان کوردستانی جێهێشت، ئەویش چەکداری زۆری هەبوو! دیتمان چۆن دەستیی شای ئێڕانی ماچکرد! ئەدی کەرکوک؟ ئەدی شەنگال؟ ئەوانە کە بەشێکی بچووکی کارنامەی خۆبەدەستەوەدانی ئەم دەسەڵاتە خۆفرۆشە بوو، بۆ نەیانتوانی ئەو ناوچە داگیرکراوانە بپارێزن و رادەستی داعشی نەکەن!؟
لەدوای نەمانی سەددام، بنەماڵەی بارزانی تەنیا بنەماڵەیەک بوو، کە تاقمێك لە بەرپرسانی باڵای حیزبیی بەعسیان داڵدەدا و پاراستنیان! کام نەتەوە لە دونیادا هەیە بکوژەکانی خۆی بخاتە باوەشی خۆیەوە و بیپارێزێت؟  بێ دەنگیی کورد لە باشووری کوردستان سنووری بەزاندوە، بۆیە هاکا ئامریکا عێڕاقیشی جێ هیشت! بزانن کە باشووری کوردستان چی بە سەردێ با چاوەڕوان بین. ئەو هەڵبژاردنەی کە لە ئێڕاق وباشووری کوردستان لە پێشماندایە چارەنووسساز دەبن.