کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

نیشتمانێکی چەند سەیرمان هەیە.!

Saturday, 21/08/2021, 12:46

1102 بینراوە


دەبێ بزانین کە مرۆڤەکان لەڕێگەی قسە و نووسینەکانیانەوە هەڵناسەنگێنرێن ، بەڵکو لەڕێگەی کردانەراکانیانەوە  خۆیانمان پێدەناسێنن . لەنیشتمانە کڵۆڵەکەی ئێمەدا .... شاعیرەکانمان  تفەنگ لەژووربالیفەکانیانە و لەدەزگاکانی  سیخوڕی و سەربازیدا  ڕۆژەکانیان دەبەنەسەر ، نوسەرەکانمان  دژی کتێبن و ڕۆژانە لەباتی کتێب وخوێندنەو لەباخی بەرپرسەکاندا ستایشی ستەم دەکەن  بەدەم نۆشینی شەرابەوە.
 مەلاکانمان عەشقی عیرفان یان  سۆفیگەرێتی نین ئێستا ،  ئەوان عاشقی خەنەو وسمەو ژنان و کچی باڵاپۆشن ، ووتارەکانیان پڕ پڕە لە سوکایەتی کردن بەنیشتمان و خاکو  ئاو مێژوو دارو بەرد  ، مەلایەک دەڵێت : "بامنداڵەکانمان فێری "ئەیڕەقیب " نەکەین فێری مەلەیان کەین باکەنیشتمانیان بۆ تورکەکان جێبهێڵن  لە دەریایی ئیجەدا نەخنکێن کە یەختەکانیان  غەرقبوو بەمەلە کردن ڕزگاریان بێت  .
 سیاسێکانمان  توێژێکی هێندە دەبەنگن" تڕیخۆیان و گوێزەرلەیەکتر جیاناکەنەوە "  ئەوان مرۆڤگەلی سەیرن ، هەموویان خەریکی قردێلە قرتانن  بەڕۆژو  شەویش لە ماڵە تورکێکانیاندا تیاترۆ بادەن ، گەنجە بەدبەختەکانیش نیگابانیان بۆدەکەن ولەقولەکاندا ژیان بەهەدەردەدەن . 
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورک ،هەرڕۆژەو لەجێگەیەکەوە نیشتمانە کڵۆڵەکەمان بریناردەکەن و کەڵبەی لێگیردەکەن ، کۆمارە لەخوێن هەڵکێشراوەکەی ئێرانیش ڕۆژانە  لێرەو لەوێ  لاشەی خەڵتانبوو بەخوێنمان بۆ جێدەهێڵن و ئێمەش هیچمان بۆناکرێت تەنها بۆ قوربانێکانمان  دەکڕوزێنەوەو کەس دەنگمان نابیستێت .
 جارێکی تر ئەفغانستان کەوتەوە ژێر دەستی  قەڵەڕەشاکانی  شەریعەتەوە  ، ئیتر ئیسلامیە کانی نیشتمانە کڵۆڵەکەشمان دەستیان کردوە بەخۆ بادان ، کوڕی ئەمیرێک دەڵێت : "  لەگەڵ ئەمیری تاڵەبان قسەم کرد ، ئەمیر ووتی: برایانی ئیسلام لەدەورمن سڵاوتان لێدەکەن و دەڵێن ، هائێوەش وەک ئێمە  ووڵات بگرنەدەست برایانی ڕیش  " 
 
ئەمیرێکی تر دەڵێت  :" هیوادارم گڵۆڵەی ئەمریكا كەوتبێبتە لێژی و خەڵكیش پەلە نەکەن لە حوکمدان بەسەر تاڵیباندا" ئەم ئەمیرە ئەمجارە خەوناگێڕێتەوە ...
مەلایەک دەڵێت : بە دوو سێ مناڵومەزنی کوردینووس گێلی بێئاگا گۆیا وەک بە خۆیان دەڵێن پڕۆفیسۆر لە بواری ئیسلام، بەهۆی 
خوێندنەوەیان بۆ چەند دەقێکی مێژوویی کە ئەمەیش باجەکەی زۆر بە توندی دەدەین، گەر تا زووە هەوساریان لێ توند نەکرێتەوە  تالەبان بەوانە  ناشرین نابێت .
 کابرای دۆستەکەی ئەردۆگانیش دەڵێت : پیرۆزبایی لەگەلی ئەفغانی دەكەم بەبۆنەی سەركەوتانیان بەسەر داگیركەراندا ، دۆستە ڕیش خەناوێکەی ئەردۆگان  نازانێت چۆن خەڵکی ڕادەکەن لەتاڵەبان و لەفڕۆکەکانەوە بەردەبنەوە و ئەومردنەیان پێباشترە لە ژیان لەژێر دەستی تاڵاباندا 
ئەمیرێکی تری ڕیش ماشوبرنجی وایی ووت" هێشتا زووه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر تالیبان بكرێت" ئەوە بەو مانایەی کە حوکمی تاڵەبان ڕەوایی پێبدات ...  ژیان لەنیشتمانەکەی ئێمە زۆر سەرنج ڕاکێشە خەمی هەموو دنیا دەخۆین ، بەڵام خەمەکانی خۆمان بەدنیا نادەین  ، چونکە ئێمە تاکە نەتەوەین کە  خوێنێکی هەرزانمان هەیە  ، لەهیچ بازاڕێک سەنتێک ناکات ...  چونکە خۆشمان نازانین چیمان دەوێت ؟
 بەڕاستی نیشتمان و خەڵکێکی سەیرمان هەیە ...  هەموو دەزانین کە ڕۆشنایی و سێبەر هەمیشە پێکەوەن ، بیرمان نەچێت ئەوە ڕۆشناییە سێبەر پێک دەهێنێت ..... ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆجەنگێکی دۆڕاو ...ئای لەو نیشتمانە سەیرە ،کەکەسمان  خۆمان بەخاوەنی نازانین.

 پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە