کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌موو رۆژێك يان ته‌نها رۆژي هه‌شتي مارت بۆ رێزگرتن له‌ ئافره‌تان

Tuesday, 10/03/2015, 18:57


هه‌موو سالَێ له‌ رِۆژي 8 مارتدا ئاهه‌نگي رِۆژي جيهاني ژنان ده‌گێردرێت ، ئه‌و رِۆژه‌ي كه‌ كۆمه‌لَێ كرێكاري ژن له‌ نيۆيۆرك داواي مافه‌كاني خۆيانيان كرد له‌ شوێني كاركردنياندا له‌سالَي 1857 . له‌م پێناوه‌ش دا يه‌كێك له‌و ژنانه‌ بووه‌ قورباني خاوه‌نكاره‌كان و سياسه‌ته‌كاني چه‌وساندنه‌وه‌ي ژنان . داخوازيه‌كانيش بريتي بوون له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ي سه‌عاته‌كاني كاركردن له‌ رِۆژدا و يه‌كساني مامه‌لَه‌ كردن له‌گه‌لياندا . له‌سالَي 1910 بۆ يه‌كه‌م جار له‌شاري كوبهاگني پايته‌ختي ده‌نيمارك دان به‌م مافانه‌دا نراو و دواتريش كۆمكاري عه‌ره‌ب و رِێكخراوي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ئه‌م جارنامه‌يه‌ي په‌سه‌ند كردو كرديان به‌ رِۆژي جيهاني ژنان . به‌لاَم له‌ رِاستيدا ده‌بێت هه‌موو رِۆژێك بۆ ژنان بكرێته‌ رِۆژي جه‌ژن و خۆشي چونكه‌ ژنان يان دايك يان نه‌نك يان خوشك يان هاوسه‌ري پياوانن ويان هاورِێ و هاوده‌ميانن . ئه‌وه‌ ژنانن كۆلَه‌كه‌ي خێزانن ،نيوه‌ي كۆمه‌لَگه‌ن . ئه‌گه‌ر ته‌نها ژنان بريتي بن له‌وه‌ي كه‌ به‌خته‌وه‌ري ژيان و سۆز و خۆشه‌ويستي ، پێ دان بن بۆ نه‌وه‌كانيان ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ فه‌خرو شانازيان به‌سه‌ بۆيان. ئاراغۆني شاعير فه‌ره‌نسي ئه‌لَێ " ئه‌گه‌ر پياواني سه‌ر رِووي زه‌وي بۆ ماوه‌ي 50 سالَ به‌ پێوه‌ بووه‌ستن و داواي لێ بردن بكه‌ن له‌ژنان، به‌رانبه‌ر به‌و پێشێل كاريانه‌ي كه‌ ئه‌نجاميان داوه‌به‌رانبه‌ريان به‌درێژاي مێژوو. ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ژنان كه‌ ئه‌وان بێ به‌رين به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ رِژاوه‌و ئو نه‌هامه‌تيانه‌ي كه‌ پياوان ئه‌نجاميان داوه‌. له‌م رِۆژه‌دا سلاَو ده‌نێرين بۆ ئه‌و ژنانه‌ي كه‌ دايكن و بنيات نه‌ري خێزان و كۆمه‌لَگاو نيشتمانن . سلاَو بۆ ئه‌و ژنانه‌ي كه‌ خوشكن و خاوه‌ني دلَێكي پرِ له‌ ميهر و خۆشه‌ويستين . سلاَو بۆ ئه‌و ژنانه‌ي كه‌ بونه‌ته‌ خشتي دامه‌زراندني مالَ و رِازانه‌وي ژيان و كامه‌راني خێزان . سلاَو له‌و ژنه‌ كاركه‌رانه‌ي له‌كارگه‌كان و دامه‌زراوه‌كاندا ،كارده‌كه‌ن سلاَو بۆ ئه‌و ژنانه‌ي وه‌ك پزيشك و په‌رستيار له‌ نه‌خۆش خانه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ي ئاسوده‌ي ببه‌خشن به‌نه‌خۆشه‌كان خه‌و له‌ چاويان ده‌تورێنن و ده‌بنه‌ كۆتري سپي و له‌ده‌وري نه‌خۆشه‌كاندا ده‌نيشنه‌وه‌. سلاَو له‌و ژنانه‌ي مامۆستان وقورباني به‌كات و ته‌ندروستي خۆيان ئه‌ده‌ن له‌ پێناو فێركردن و پێ گه‌ياندني نه‌وه‌كاني داهاتوومان . سلاَو له‌و ژنانه‌ي كه‌ له‌پشتي پاوه‌كانيانه‌وه‌ وه‌ستاون و هانده‌رو كۆمه‌ك كاريانن به‌درێژاي سالَ پێغه‌مبه‌ري مامۆستامان ده‌فه‌رمێت به‌يه‌كێك له‌ هاوه‌لاَني كاتێك كه‌ سه‌ر قافلَه‌ي ئه‌و كاروانه‌ ده‌بێت كه‌ چه‌ند ژنێك له‌و كاروانه‌دا بوون و پێي فه‌رموو ئه‌ي فلاَن زۆر په‌له‌مه‌كه‌و به‌هێواشي برِۆ ئه‌ي نازاني باركه‌ت قه‌واريره‌ . ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌ بۆ مامه‌لَه‌كردنێكي هێمنانه‌و له‌سه‌ر خۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە