مام سۆفی سیاسەت ناکات
Sunday, 08/03/2015, 19:52
6248 بینراوە
ئه‌وكات هه‌ولێر به‌ده‌ست يهكێتییەوە بوو، پياوێك لای ئێمه هه‌بوو لێيان پرسی بوو، مام صۆفی ده‌نگوباس چيیه؟ ئەویش لە وەڵامدا ووتبوی به‌خوا من سياسه‌ت نازانم، ئینجا دينارێكی ئاسنی لهگيرفانی دهرهينابوو، وووتبووی ئه‌م ديناره دەبینن! ئەوە ٧٥٠فلسی به‌ده‌ست مام جلالهوهيه و ٢٥٠ فلسی به‌ده‌ست كوڕی ملا مستهفاوهیيه.
پاش ماوه‌يه‌ك، کە ٣١ی ئاب به‌سه‌ردا هات، دیسان هەمان پرسیار له مام صۆفی دەکەنەوە، ئینجا دەڵێت: به‌خوا من لو سياسه‌ت نازانم، ئه‌م ديناره ٩٥٠فلسی به‌ده‌ست كوڕەکەی ملامستهفاوهيه، تهنها٥٠ فلسی به مامجلال ماوه، ديسانه‌وه يه‌كێتی تا ديگهله راو دەنێن و له مام صۆفی هەمان پرسیار دەکەنەوە، کە ده‌نگوباس چیيه، ئەوسا بە توڕەییەوە دەڵێت: ئه‌و ديناره قۆر ئه‌كات به‌سه‌رما به‌خوا خه‌رجم كرد و ته‌واو