ئایا حەق لای گردی زەرگەتەیە یا لە کوردساتە
Tuesday, 15/04/2025, 22:19
هەمو مان دەزانین ناکۆکی و ململانێ لەنێوا گروپە جیا وازەکانی نێو یەک حیزبی سیاسیدا ئاساین تا ئەوەی نەگەنە ئێسک شکاندنو سڕینەوەی بەرانبەر ،کاتێک هێزێکی سیاسی بیەوێت خۆی نوێ بکاتەوەونەخشە ڕێگەیەکی نوێ دابنێت بۆ نوێ بونەوەو کار لەسەر کردن دەبێت ڕەچاوی مێژووی خۆی بکات وە ڕەچاوی ئەو سەرکەوتن و بەرزی و نزمیانە بکات کەدێتە ڕێگەی کاتێک خۆی نوێ دەکاتەوە و نەخشە ڕێگەو دیسپلینو ئامانجو سترا تیژی خۆی دەگۆڕێت هەرکاتێک حیزب توشی لێکترا زاندنو ئینشقاق بوو مانای وایە ئەو حیزبە پیر بوەو دەیەوێت نوێ گەری بکات لەدوای کەوتنی لەپرۆسەیەکی دیمو کراتیدا گۆڕان بزو تنەوەیەکی چالاکی سیاسی بو کاتێک دایان مەزراند هەندێک ئامانجو سترا تیژی گەورەی هەبو دەیویست ئەتمۆ سفیری سیاسی کوردستان بگۆڕێت بەجۆرێک لەبەرژەوەندی خەڵکی هەژار دابێت بەڵام بۆی نەچوە سەر لەبەر هەندێک هۆکار کەئیستە کاتی شیکردنەوەو شرۆڤە کردنیان نیە لەدەر فەتی تردا کات هەبێت دەتوانرێت شرۆڤە بکرێن بەشێوەیەکی زانستی پێشینان گوتو یانە نان ئەو نانەیە ئیستە لەخوانە واتە گرفتو کێشە کانی ئەمڕۆ دەبێت ئیستە چارەسەر بکرێن ئیستەش بزوتنەوەی گۆڕان بەدۆخێکی دژوار دا تێدە پەڕێت بۆتە دوبەش بەشێکیان تەوریسی سیاسیەو بەشێکی تریشیان دەیانەوێت بەقانونی و بەپێی یاسایەکی مەدەنی بەمیکانیزمێکی تازە بێنەوە مەیدانی ڕکابەری خۆیان بسەلمێنن ئەم دو ئاراستە جیاوازەی بزوتنەوەی گۆڕان دەبێت یەکلا ببنەوە بەبێ ئەوەی توشی نەخۆشی تەخوینو تۆمەت ئاراستە کردنی یەکتری ببن وە نەیارەکانی گۆڕان بەخۆیان دڵخۆش بکەن وە دەبێت ئەخلاقی سیاسیان ڕێگە نەدات هاوڕێکانی دوێنێیان بکەنە شەیتانو ناز ناوی ڕەحمان بەخۆیان ناوزه ند بکەن ئێمەی چاو دێر بەئاشکرا دەستی نەیارەکانی گۆڕان دەبینین لەپشتی تەوریس چیە کانەوە بۆیە داوا لەگۆڕان خوازان دەکەم زۆر جوان چاو کراوەبن بۆئەوەی نەتوانرێت ڕاستیەکان ئاوەژو بکرێن و کەخۆش بەختانە تائیستە نەتوانراوە ئەوە بکەن ئەم بەزمی کۆنفڕانسەش تەنیا بۆ پڕو پاگەندەیەو هیچ لە مەوزوع ناگۆڕێت دڵنیام جەماوەری گۆڕان زۆر لەوە زیرەک ترن کە گروپێک بتوانن لەخشتەیان بەرنو ڕاستیەکانیان لێ تێک بدەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست