بە دوو ئەشکەوتی،کوردستان بەرەو چاخی بەردین
Monday, 03/03/2025, 20:55
کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی دوو ئەشکەوتیدا ساڵ بە ساڵ بەرەو دوا دێتەوە.
لە نەبوونی کارەباوە بۆ نەبوونی نەوت و سوتەمەنی
لە نەبوونی سووتەمەنییەوە بۆ نەبوونی ئاو
لە بێ ئاوییەوە بۆ بێ موچەیی و قەیران و بێ کاری و نەبوونی ئازادی و....
ئەم ساڵ لەدوای ساڵ هاتنە دوایە لەم هەرێمەدا ئەوەمان پێدەڵێت کە بەڕاستی ئەم دوو ئەشکەوتییە دەیانەوێت بمانگێڕنەوە چاخی بەردین.
چوونکە بەو قەیرانی بێ ئاوی و موچەیی و کارەبا و سوتەمەنییەوە کە بۆ خەڵکەکەیان بەرهەم هێناوە پشتڕاستی ئەوەیان کردووەتەوە کە خۆیان هێشتان لە چاخی بەردیندان.
وە گومانی تێدا نییە کە گەر لە دیدی مرۆڤێکی ئازاد و ڕۆشنفکردا دواکەوتووترین مرۆڤ ئەشکەوتیبێت،ئەوە لەلای ئەشکەوتییەکان پێچەوانەکەی ڕاستە،هەر بۆیە ئەم دوو ئەشکەوتییە دوژمنی سەرسەختی ڕۆشنفکری و پێشکەوتنن!
وە هەڕەمی گەشەسەندنی مرۆڤایەتی لای ئەمان لە سەرەوە بەرەو خوارەوەیە!
بەو پێیەی کە کۆیلە و لەش فرۆشەکان لای ئەوان مووچەی زۆریان هەیەو لە بەرامبەردا مرۆڤە ئازادە ڕۆشنفکرەکان زیندانی دەکرێن و دەکوژرێن.
وە لەژێر سایەی حوکمڕانییان خزمەتگوزاری هاتە دواوە بە بەراورد بە حوکمڕانی پێش ئەوان،ئەوە لەکاتێکدا پێش ئەوان دیکتاتۆرێك حوکمڕانی ئەکرد!
ئەمە بەڵگەیەکە کە ئێمە وا خەریکین بەرەو دواوە ئاراستە دەکرێین.
ئایا تاکی کورد ئامادەیە لەپێناو ئەوەی گیانی سەلامەتبێت واز لە پێشکەوتن بێنێت و بە خواستی ئەشکەوتییەکان بەرەو دواوە بکشێتەوە؟
دڵنیابن بێ کارەبایی و بێ موچەیی و بێ ئاو و نان و سوتەمەنی واتە:گەڕانەوە بەرەو ئەشکەوتەکان!
وە دڵنیابن زیندانییەکی ڕۆشنفکر لە دواکەوتوێکی ئازاد شەرەفمەندترە،کە دواکەوتووییەکەی ئازادی کردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست