رۆژانە

Monday, 03/03/2025, 18:53


ئەوەی بۆ گووکەر هەڵئەکەوێ،بۆ راوکەر هەڵناکەوێ.حەمە سوسەیی hesi.لە 12/8/2024 دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕووخا..ئەمەش لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هەریەك لە حەماس،حزب اللە و ئێران.کاتێ ئێران گشت چەکەکانی دژ بە ئیسرائیل بەکارهێناو هیچ کەڵکی نەبوو، ئیسرائیل هەستا بە خاپوور کردنی هێزی بەرگری ئێران و تێك و پێکی دا..بەمەش هێزی ئێران لە سووریا پاکەشەکشەی پێکراو بەتەواوی لەو ووڵاتە ، هەڵکەنرا.. ئەمەش بوە هەلێکی زۆر باش بۆ تورکیا و هێزەکانی HTS بەسەرکردایەتی ئەحمەد شەرع کە بەرەو دیمشق بجوڵێن و لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا،توانیان دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ، بڕووخێنن.
لاوازبوونی ئێران بە واتای لاوازبوونی هێزە لق و پۆپەکانی لەهەریەکە لە عێراق،لوبنان،سووریا و یەمەن. کە ئەمەش هەلێکی گەلێك مەزنە بۆ هەر هێزێکی تر کە بتوانێ ئاڵووگۆڕی هێزی نوێ دروست بکا هەروەك ئەوەی لە سووریا بەدی هات.
بەداخەوە ئەم هەلە نەتوانرا لەلایەن خەڵکی ناڕەزاو تووڕە لە سلێمانی و گەرمیان بقۆزرێتەوە و هەڵیان بکووتایە سەر هێزی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی.لەبەرئەوەی ئەمانیش سەر بە ئێران بوون و لەو کاتەدا زۆر بە ئاسانی ئەکرا هەمان هەل بکرێتە دەرکەوتەیەکی نوێ و هێزێکی تر شوێنی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی،بگرتایەوە. نەبوونی سەرکردەیەکی دڵسۆز و نەبوونی هێزێکی ڕێکخراو ئەو دەرفەتەی فەوتاند و ئاهێکی تری کردەوە بەدڵ و دەروونی بنەماڵەی تاڵەبانی کە ئەبوایە تەفرو توونا بکرانایە.
هەر بۆیە پێوستە لە ئێستاوە خەڵکی سلێمانی و گەرمیان جارێکی تر خۆیان ڕێك بخەن و هەوڵ بدەن ڕێکخراوێکی سیاسی نوێ دروست بکەن و ئامادە بن بۆ جۆرێک لە هەلی تر کە چاوەڕوان کراوە ڕووبدا، لەبەرئەوەی ئەگەر زۆر ئەم جارە هەریەك لە ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە لە ئێران بدەن و ئەوەندەی تر لاواز و شپرزەی بکەن. گەر ئەم جارە ئەو هەلە بەباشی لە خزمەتی سلێمانی و گەرمیان بە پەرۆشەوە هەڵپەی بۆ نەکەن ئەوا هەتا ماوەیەکی دوور و درێژتر هەمان مۆدیلی سیاسەت و هەمان بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە لەوێ ، ئەمێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە