میتۆدی فاشیزم و پەیامەکەی ئۆجەلان
Monday, 03/03/2025, 19:46
نزیکەی ٢٦ ساڵ و دە رۆژە بەریز ئۆجەلان دەستگیرکراوە ، هەلبەت دەستگیرکردنی بەریز ئۆجەلان لە ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩ ئەو دەم خەنجەرێکی کوشندە بوو وە گەلەکۆمەکییەکی گەورەش بوو بۆ ئەوەی دۆزی کورد لە باکور پەک بخەن ، وەلێ ئیستا دوای ٢٦ ساڵ لە دەستگیرکردنی ئۆجەلان ئەگەر بە ووردی لە ڕووداوەکان بکۆلینەوە دەبینین دۆزی کورد لە ڕووی سیاسییەوە لە باکور و رۆژئاوایش لە پێشکەوتندایە ، پەکەکە دوای ئۆجەلان لە گەشەکردن نەوەستاو ڕەوڕەوەی مێژوویشی گۆڕی و ئومێدو خەونی ئاکەپە و ئەردۆگانی لەناوبرد و گورزی کەمەرشکێنی لە دەوڵەتی فاشیزمی تورک داوە ، لەڕووی سیاسییەوە کورد لە باکوری کوردستان بەربەستی لە ٪١٠ تێپەڕاندو کوردانە و ئازایانە ئاکەپە و ئەردۆگانیان توشی شڵەژان و پاشەکشەی سیاسی کرد.
دەستپێکی خەباتی مەدەنی لە تورکیا بۆ کوردان تاقەت پروکێن بوو کە کەس خۆزگەی پێ نەدەخواست ، لەپەرلەمانی تورکیاوە دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و هاوسەرۆکانی هەدەپە کوردانە و ئازایانە داوای پێکەوە ژیان و ئازادی و مافی هاوڵاتیبونیان دەکرد، بەڵام ئاکەپەو ئەردۆگان چیان کرد ؟! زیاتر لە ١١٠ سەرۆک شارەوانی و ٥٩ ئەندام پەرلەمان کە پاریزبەندی یاساییان هەیە دەستگیرکران و دەخرینە زیندان بە بیانوی پەکەکە ! سەرباری ئەوەی ١٤٠٠٠ لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوس و کەسانی ئەکتیڤست لە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەلگای مەدەنی بەدەردی سەرۆک شارەوانیەکان و پەرلەمانتارانی کورد دەستگیر کراون تەنها لەبەر ئەوەی کوردن و دەیانەوێت لە ڕێگەی خەباتی مەدەنیەوە مافەکانیان بەدەست بهێنن و کەرامەت و ژیانیان بە یاسا پاریزراو بیت .
ئەمە ئەو میتۆدە فاشیزمەیە کە ئیمکانی خەباتی مەدەنی نیە و کورد ناچار دەکات کە بەرگری لە خۆی بکات و چەک هەلبگرێت ،لەپاڵ هەموو فشارە سیاسییەکان لە پێشیلکاری یاسایی و گرتن و هێرش و پەلاماردان دژ بە کوردان هێشتا گوشارەکانی سەر هەدەپە بۆ داخستنی پارتەکە لەلایەن داواکاری گشتی ئەنقەرە بەردەوامی هەیە، ڕێگە نادەن بە کوردی قسە بکەیت و بخوێنیت ، ڕێگە نادەن بۆ هیچ شتیک کە رەنگ و دەنگی کوردی هەلگرتبیت بە بیانوی کوردبوون و پەکەکە وەکو ( ئەحمەد کایا و یەڵماز گۆنا و عیسمەت شەریف و دەمیرتاشت ) لێ دەکەن ، تەنانەت ڕێگە نادەن ئۆکسجین هەلمژیت دەڵێن ؛ تیرۆریستن !!
لەتورکیا کوردبوون گەورەترین کارەساتە و کوشتنی کورد بە بیانووی کوردبوون بێت یان پەکەکە ئینجازێکی گەورەیە بۆ شۆڤێنیەتی تورک ، ئەوەی ئەردۆگان و ئاکەپە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ و پرۆژەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە باکور دەستیان بۆ برد کوشتن قەتڵوعام و ژینۆسایدی کورد بوو لە باکور و لە رۆژئاوای کوردستان ، پرسی چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوە و چۆڵکردنی قەندیل بەبێ ئەوەی بە کرداری دۆزی کورد چارەسەر بکریت یەکسانە بە خۆڕادەستکردن و تەسلیم بوون ، چونکە تائیستا ئاکەپە و ئەردۆگان بڕوایان بە چارەسەری مەدەنی و سیاسی و دەستوری نیە و نیەتێکی جدیان نیشان نەداوە کە پرۆسەی ئاشتی جۆرێک لە دڵنیایی بدات کە سەرکردەکانی قەندیل و کوردان لە باکور ، نەبوونی هەنگاوی باش. و نیەتی باش لای ئاکەپەو ئەردۆگان نیشانەی ترسە لە پرۆسەی ئاشتی و خەباتی مەدەنی چونکە خەباتی مەدەنی لە باکوری کوردستان زۆر بەهیزە و تا ئێستا کورد لە ڕێگەی خەباتی چەکدارییەوە توانیویەتی خۆی بپاریزێت دەتوانین سەیری ئەزمونی خۆبەڕیوبەری رۆژئاوای کوردستان بکەین ،ئەگەر گیانفیدایی هێزەکانی هەسەدە نەبوایە هەر زوو تورکیا لە ڕێگەی داعش و گروپی نوسرەوە لە ناوی دەبردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست