دیار هەرکی

ڕۆژانامەنووس
Journalist


بە هاوکاریکردنی بەعس، بارزانی قەرزە کۆنەکانی دەداتەوە!

Saturday, 01/03/2025, 20:53


لە هەموو عێراقدا هەر کەسێک ئەندامی حیزبی بەعس بێت و بانگەشەی ئەوە بکات کار بۆ ئەو حیزبە دەکات ئەوا ڕاستەوخۆ بە یاسایی تۆمەتەکانی حزبی بەعسی دەدرێتە پاڵ  و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.  حزبی بەعس بەرپرسیارە لە کوشتن و زیندەبەچاڵکردنی هاوڵاتیانی کورد و شیعە مەزهەبەکان و سەرجەم سەرانی حزبەکە کە دەستگیرکراون حوکمدراون بە لە سێدارەدان. 
بەپێی لێدوانێکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئەیاد عەلاوی، کۆنە بەعسی کە دواتر وازی لە حیزبەکە هێنا و نوێنەرایەتی  هێزە سونیەکانی عێراقی کرد، بە ئاشکرا ئاماژەی بەوە کرد کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لقێکی حیزبی بەعسی لە هەرێمی کوردستان کردۆتەوە و هاوکاریان بووە!
بەپێی زانیاریەکان، بارەگای حزبی بەعسی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە، وا گومان دەکرێت لە یەکێک لە ڤێلا نایابەکانی زۆنی ملیۆنێرە هەڵتۆقیوەکانی کوردستان بێت کە ئامادەن هەموو شتێک بکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان!
ئەمە پێمان دەڵێت، لە دوای ٣١ی ئابی 1996ەوە کە بارزانی نمەکی دەبابەکانی سەددام حوسەینی کرد ، تاوەکو ئێستاش کە بەرهەمی ئەو هاوکاریە دەخوات ویستی پشتیوانیی  بۆ سەدام و پاشماوەکانی هەیە! هەرچەندە بارەگای بارزانی، زمانحاڵی بارزانی، هەر زوو بە هەڵپەهەڵپ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و قسەکانی ئەیاد عەلای دۆستی نزیکی خۆیانی ڕەتکردەوە بەڵام بەری حەقیقەت بە بەیاننامەیەک ون نابێت!
لێرەدا لای بارزانی گرنگ نیە کە ٨ هەزار بارزانی بە زیندوویی زیندەبەچاڵکراون یاخود نا، گرنگ نیە ١٨٢ هەزار کورد لەسەر ناسنامەکانیان گیانیان بەخشیوە، ئەوەی گرنگە بارزانی وەکو خودای ئاشتی وێنا بکرێت! ئاشتیخوازێک کە توانای قبوڵکردنی دڕندەترین سیاسیەکانی مێژووی هەبێت، بارزانی خۆی بە لێبوردە دەبینێت بەڵام خەڵکی کوردستان بە جۆرێکی تر دەیبینن! بارزانی ئاشتیخوازێکە، هەموو دوژمنانی کورد و کوردستان بە تورک و فارس و عەرەبەوە شانازی پێوەدەکەن، تەنیا کوردەکان نەبن!
ڕەنگە ئەم لێدوانەی ئەیاد عەلاوی، دەسپێکی ڕووداوێکی تر بێت لە عێراقدا، وا پێدەچێت بارزانی ئامادەکاری بکات بۆ دانەوەی قەرزە کۆنەکەی کاتێک سەددام حوسەین دەبابەکانی تاوەکو حەرەمی پەرلەمانی کوردستان هێنا! بۆ نا، ئەمە عێراقە، هەموو شتێک دەرفەتی ڕوودانی هەیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help