ورده‌كاری دزی و تاڵانیه‌كانی قوباد تاڵه‌بان
Sunday, 09/02/2025, 21:05
ره‌فعه‌ت سه‌عید
دانانی له‌یلا عومه‌ر به‌قبوڵ خاص وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی كه پێشتر به‌رێوه‌به‌ری تاپۆ بووه، به قۆناغێكی ڕه‌ش و شوم بۆ شاره‌كه دائه‌نرێت، چونكه هیچ موڵكێكی گشتی له‌سنوری شاره‌وانیدا نه‌ماوه به‌بێ هیچ موزایه‌ده‌یه‌ك نه‌درێ به كۆمپانیاكانی مافیای زه‌وی بۆ دروستكردنی شوقه و ڤێلا.. سه‌رۆكی بانده‌كه‌ش قوباد تاڵه‌بانیه.
تائێسته ئه‌م موڵكه گشتیانه داگیركراون و له‌سه‌ر كۆمپانیا تایبه‌تیه‌كانی خۆیان تاپۆ كراون:
-ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردو سایلۆی گه‌وره‌ی گه‌نم و جۆ له گه‌ره‌كی شكره‌كه و ئاوباره بۆ بۆخاتری شوقه‌كانی گراند بوڵیڤارد.
-داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی كۆلیجی كشتوكاڵ له به‌كره‌جۆ بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی به‌كره‌جۆ هێڵس
-داگیركردنی هه‌مو زه‌ویه‌كانی ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ پرۆژه‌ی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل.
-داگیركردنی به‌شێك له گردی قه‌برستانی ئابڵاخ بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی چوارچرای نوێ.
-داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه گرانبه‌هاكانی هه‌واری شار بۆ پرۆژه‌كانی بروسك تاون، ئینفنیتی تاوه‌رز، ئێم جه‌ی تاوه‌رز، میرڤانۆس تاوه‌رز، مارینا ستی و ماریا سیتی له‌لایه‌ن ده‌ڵاڵی نه‌وت و موڵك (مه‌ریوانی حاجی جمال).
-داگیركردنی ده‌وروبه‌ری سه‌رچنار بۆ شاری بابان و سه‌رچنار سیتی كه به‌وهۆیه‌وه ئاوی سه‌رچنار وشك ئه‌بێ.
-داگیركردنی شوێنی معسكر سارداو كه بریار بوو بكرێته پارك بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی شاری ئارام
-داگیركردنی ده‌یان دۆنم زه‌وی وه‌قفی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ پرۆژه‌كانی تایتانیك تاوه‌رز، بروسك تاون، شاری وه‌به‌رهێنه‌ران، پارك 77.
-داگیركردنی شوێنی گه‌راجی بغداد، عه‌لوه كۆنه‌كه‌ی سلێمانی بۆ پرۆژه‌ی بازرگانی.
-داگیركردنی شوێنی باخی مه‌لا عبدولكه‌ریمی موده‌ریس بۆ پرۆژه‌ی هه‌واری جوانی.
-داگیركردنی هه‌موو دۆڵی قه‌یوان بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی قه‌یوان.
-داگیركردنی شوێنی پاسی مه‌سڵه‌حه بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی دڵی شار.
-داگیركردنی شوێنی مانگران كه وابریار بوو بكرێته مۆزه‌خانه، بۆ تاوه‌ری زه‌ریای بازرگانی.
-داگیركردنی شوێنی معمه‌لی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار بۆ سه‌رچنار سیتی.
-داگیركردنی شوێنی شه‌كره‌كه بۆ سیتی تاوه‌رز.
-داگیركردنی گرانبه‌هاترین زه‌ویه‌كانی ناوه‌راستی پاركی شار و پاركی ئازادی بۆ متعه‌م و ئوتێلی تایبه‌ت.
-داگیركردنی به‌شێك له پاركی هه‌واری شار بۆ كۆمپانیای چیمه‌نتۆی به‌هادین.
-داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه‌كانی بناری گۆیژه بۆ پرۆژه‌ی ڤێلاكانی به‌رزاییه‌كانی سلێمانی و به‌رزایه‌كانی ده‌باشان و شاری خه‌ونه‌كان.
-داگیركردنی قه‌برستانی گردی جۆگه بۆ بینای نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها داگیركردنی سه‌دان دۆنم زه‌وی له چیاكانی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه، ڕێگای عه‌ره‌به‌ت و تاسڵوجه بۆ پرۆژه‌كانی (1-سولی ڤی‌و 2-سكای ڤی‌و 3-كوردسات تاوه‌رز 4-شاری شاران. 5-سێكوچكه. 6- ئیمپایه‌ر تاوه‌رز. 7-تاون هاوس. 8-گوندی ئه‌ڵمانی سێ. 9-ئینفنیتی تاوه‌رز 10-داون تاون....).
تاوانێكی تری قوباد تاله‌بانی، بڕینی هه‌مو هاوكاریه‌كی حكومی و رێكخراوه خیرخوازیه‌كانه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار و نه‌خۆشخانه‌كانیتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ڕوتاندنه‌وه‌ی نه‌خۆش كراوه‌ته‌وه.
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له وتاره‌كانی ئاینده‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م تاڵانیانه بڵاوبكه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست