نیشتمانێکی بێ ئەلتەرناتیڤ
Friday, 11/04/2025, 11:51
لە 22 / 9 / 1981 - 8 / 8 / 1988 ، جەنگی عێراق - ئێران . بۆ ماوەی 8 ساڵ بەردوام بوو ، کاریگه‌رییه‌کانی ئەو جەنگەو نەهامەتیەکانی دوای ئەو جه‌نگە و ئەنفال و دوای ئەنفال و رەشەبای و ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی کورد، بوو بە هۆی سەرهەڵدانی ،دەیان کێشەی سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی وکلتووری و دەروونی .
له 2ی ئابی 1990 ، سوپای عێراق کوێتی یان داگیرکرد و کرد ی به( 19 ) هه‌مین پارێزگای عێراق .
له 26 / 2 / 1991هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان ،سوپای عێراقیان له کوێت تێک شکاند.
راپه‌رینی شیعه‌کان و کورد، له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و له باشووری کوردستان به‌رپا بوو .
ئه‌مه‌ریکا جارێکی تر ، بواریان بۆ سەدام رەخساندا ، سوپای تێکشکاوە پەرتەوازەکەی عێراق کۆ بکاتەوە ، راپه‌رینی شیعه‌کان تێک بشکێنێ و کۆمەڵ کوژیی شیعەکان بکات.
سوپای عێراق و موجاهیدین . بە پالپشتی کۆپتەر ، هیزی پێشمەرگە لە ناو کەرکوک تێک بشکێنێ و کۆنترۆڵی کەرکوک بکاتەوە ،هێزەکانی سوپای عێراق به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێربکشێ .
چەندان پێشمەرگەو هاوڵاتی ، لە ناو کەرکوک و لە چیمەن و جادەی کەرکوک -هەولێر کۆمەڵ کوژ کرا.
پێش ئەوەی هێزەکانی سوپای عێراق ،بگاتە سلێمانی و هەولێر .کۆپتەر بە نزمی ئاسمانی شارەکانی کۆنترۆڵ بکات ، سێ ملوێن، ژن وپیاو منداڵ و پیر، بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژ نەکرێن ، به‌ره سنووره‌کانی ئێران و تورکیا رەویان کرد .
سەرکردەسیاسییەکانی کورد ، بۆگفتو گۆ ، لە (کۆرەوەکە) وە گەیشتنە بەغداد ، لەوێ دوور لە هەموو ئەتەکێتی دبلۆماسی ،دەستیان کردە ملی سەدام ،(خوێنی شەهیدانی نیشتمان و کۆمەڵکوژی و ئەنفال و کیمیاباران و رەوەی کورد) یا ن لە ماچێکی سەدام دا سڕییەوە.
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمان ، دوایان لە عیراق کرد ،هاوکاری پشکێنه‌ره کانی چه‌کی کۆکوژی بکات ، سەدام چەکە کۆکوژییەکانی تەسلیم نەکرد ،بەربەستی لە به‌رده‌وام، کاری پشكێنه‌ره‌کان دروست کرد و بڕیای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی خسته په‌راوێزه‌وه .
سەدام چه‌که کۆکوژه‌کانی له‌م لاو ئه‌ولا حه‌شاردا ، په‌یوه‌ندی نهێنی له گه‌ڵ رێکخراوی قائیده‌و رێکخراوه تیرۆریسته‌کان دا هه‌بوو، هاوکاری وپشتگیری یه‌کتریان ده‌کرد ، مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان .
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1441 ی ده‌رکرد ، به عێراقیان راگه‌یاند :
-ئه‌گه‌رعێراق هاوکاری تیمه‌کانی پشکنین نه‌کات ،رووبه‌رووی سزای توند ده‌بێته‌وه .
(روسیا‌و چین و فه‌ره‌نسا وئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا ) له سەرەتادا ،لە گه‌ڵ به‌کار هێنانی هێزدا نه‌بوون ، بەرامبەر سەدام .
ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان داوایان له‌سه‌دام کرد ، خاکی عێراق به جێ بهێڵێ ، سه‌دام ئه‌و داویە رەد کردە ، ئه‌وکاردانه‌وه‌ییه ، بووبە هۆی ئەوەی ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سەدام بهێنرێ.
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ،پشتگیری (49 )وڵاتیان ، بۆ جه‌نگی ئازادکردنی عێراق به‌ده‌ست هێنا.
له سه‌عات 2 و 30 ی شه‌وی 19- 20 / 3 / 2003 ، سوپای ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان .به رۆکێتی دوورهاوێژ ، باره‌گاو کۆشكه‌کانی سه‌دامی یان له به‌غداد داگرته‌وه.
هیزه‌کانی ئەمەریکاو هاوپه‌یمانان و هێزی ئاسمانی ، به‌نده‌ری ئوم قه‌سر یان کۆنتڕۆڵ کرد، له‌وێوه روویان کرده به‌سره و گاردی کۆماری و فیداییه‌کانی سه‌دامیان تێك شکان و به‌سره‌یان گرت، خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراقیان کۆنترۆڵ کرد .
په‌رله‌مانی تورکیا ، بواریان بە هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نەدا . به خاکی تورکیادا تێپه‌ڕن، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌ره‌شوت ، له کوردستان دابه‌زین ،به هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه ،هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای گروپی تیرۆیستی پشتیوانی ئیسلام ، له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا ، هه‌موو باره‌گاکانیان ته‌فرو تونا کرد.
له 4/ 4/ 2003 ،چه‌ند تانکێکی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه ناو شاری به‌غداد ، ئه‌فسه‌رو سه‌ربازەکانی سوپای عێراق ، چه‌که‌کانیان فڕێ دا ، ته‌سلیم به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون .
ئەو شەپۆلە خەڵکەی شەقامی بەغداد ، چەند سەعاتێک لەوەبەر دەیانوت :
(بە دڵ ، بە رۆح ، بە گیان ،لە گەڵتاین ، سەدام )
رژانه سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غداد ، شادمانی و خۆشحاڵی و ئاسودەیی خۆیان ، بۆ روخانی سه‌دام * ده‌رده‌بڕی .
سه‌عات 4ی ئێواره‌ی 9 / 4/ 2003 ، تانکێکی ئه‌مه‌ریکی ، گه‌یشتنه مه‌یدانی فیرده‌وس ، سه‌ربازانی تانکه‌کان ، سه‌قاڵی روخاندنی ، په‌یکه‌ره که‌ی سه‌دام بوون .
فرۆکه ی جه‌نگییەکانی وڵاتانی هاوپەیمان ، سه‌ربازگه‌و بنکه سه‌ربازییەکانی حکومه‌تی عێراق یان ، له به‌سره‌و موسڵ و که‌رکوک ده‌وروبه‌ری به‌غدا د بۆردومان کرد ، فرۆکه خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌غداد یان کۆنترۆڵ کرد .
له 10 نیسان دا هیزه‌کانی هاوپه‌یمان به هاوکاری هیزی پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی شاری ( تکریت و که‌رکوک و به‌سره )یان کرد.
سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی هەڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی به غدادو خۆیان لە هێزەکانی ئەمەریکا شاردەوە.
له مانگی 12ی 2003 (عوده‌ی) و (قوسه‌ی) و(مسته‌فا )ی کوڕی قوسه‌ی ، له خانویه‌کی گه‌وره ، له‌شاری موسڵ ئاشکرابوون .
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئابڵۆقه‌ی ئه‌و خانوه‌یه‌یان دا ،دوایان لێکردن خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن، هه‌رسێکیان ، 6سه‌عات رووبه‌رووی هێزه‌که ی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستانه‌وه و کوژران .
ئێواره‌ی 13ی کانونی یه‌که‌می 2003 ، له ئۆ په‌راسیۆنی ( به‌یانی سوور ) سه‌دام یان له کونێکا ،له نزیک شارۆچکه‌ی (دور) ی تکریت ، ده‌سگیرکرد.
عه بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
• له 9/ 4 /2003، عێراقییه‌کان په‌یکه‌ری سه‌دام یان بینی له مه‌یدانی فیرده‌وس روخا ، سه‌دامیان بینی له کونێکا ده‌سگیر کرا ،سه‌دامیان بینی په‌تی کرایه مل و له سێداره درا ، وایان ده‌زانی عێراقی دوای سه‌دام ، ده‌بێ به نیشتمانی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبوڵ کردن .
• گروپی تیرۆریستی قائیده به به پلان و نه‌خشه‌ی کاره تیروریستیه‌کانی ده‌یان سه‌دان هه‌زاران هاوڵاتی عێراق یان تیرۆر کرد ،شه‌ڕی تائیفی یان له ناوبه‌غدادو شاره‌کانی تر هه‌ڵگیرساند، ئه‌م زنجیره پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانان بووه هۆی ئه‌وه‌ی له 2014 دا داعش سه‌ری هه‌ڵدا ، عێراقیان کرد جه‌نگه‌ڵستان .
• له 27 / 12/ 1920 وه که ده‌وڵه‌تی عێراق دروست کرا ، تا ئێستا 9/ 4 / 2025 ئه‌وه 105 ساڵه عێڕاق به هۆی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بیی وئاینیی ه‌وه،له ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و کۆماری سونه و عێراقی نوێ دوای گۆرانکاری 9/4/ 2003ی شیعه ، عێراق وڵاتی کێشه ئاڵۆزه چه‌ق به‌ستوه‌کانی ، ( گرتن و ئه‌شكه‌نجه و له‌سێداره‌دان و گوله باران وکۆمه‌ڵکوژی و زیند به‌چڵکردن و بێ سه‌روشوین کردن و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ) بووه .
دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 - 9 / 4/ 2024 , ئەوە 21ساڵە عێراق و باشووری کوردستان ،لە سایەی دەسەڵاتی شیعەی عەرەبی عێراق و حوکمدارانی کورد ەوە ، ژیان ئاسایی نە بووە ،عێراق و کوردستان پڕە لە کێشە و غەدرو ناعەداڵەتی ، ئەلتەرناتیڤ نیە ، عێراق و کوردستان بێ ئەلتەرناتیڤە .
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست