لە نووسینی ئاودەستی مزگەوتەوە بۆ سەر دیواری فەیسبووک
Friday, 11/04/2025, 12:23
" لە نووسەری سەر دەرگای ئاودەستی مزگەوتەوە بۆ نووسەری سەر دیواری فەیسبووک "
هەتا ئەم ساتە نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ساڵ کە لەسەر تاوانی پارتی و یەکێتی و پڕوپاتاڵ و ساختەچیەکانی کوردایەتی دەنووسم و بەڵگەیان لەسەر بڵاو دەکەمەوە تا خەڵک بیانناسێت بەڵام تا ئێستا ڕێگەم بە خۆم نەیاوە لە خۆڕا بە کەسێک بڵێم جاشی یەکێتی یا پارتی و بە بێ بەڵگە لەبەر ئەوەی قورسە تۆمەتێکی لەو شێوەیە بە کەسێک بڵێیت و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ڕێگەم.پێ نادات ئەوە بڵێم ، بەڵام بە جدی هەندێککەس دەبینم بە ڕاست و چەپ ئەم و ئەو تەخوین دەکەن ئەوە ئەو پەڕی بێ ئەخلاقیە لەبەر ئەوەی من سیاسەتی قەندیل و ڕۆژئاوام پێ باش نەبێت و ڕەئی خۆم دەردەبڕم و ڕێککەوتنەکەم بەلاوە باش نەبێت لەبەرامبەردا بە ئێمە بڵێیت جاشی پارتی ..!!لە ڕابردوو بتگوتایە پارتی یا یەکێتی خراپە یا ڕەخنەت لێ بگرتنایە نەیان دەهێشت بگەیتە ئێوارە ساردیان دەکردیتەوە گەر شانسیشت هەبوایە و لە چنگیان دەربازت بوایە هاو شێوەی ئێستا لایڤچیەکی قورمیشکراو و قەڵەم پیسێکیان دەنارد لە سەر دەرگای مزگەوت و شوێنەکان بە ماجیک یا دەباشیر دەیان تۆمەتیان بۆ دەنووسی یا دەیانناردنە چایخانە و شوێنە گشتیەکان لەوێ کەسەکەیان سوک و ڕسوا دەکرد
جا ئێستا سەردەمی دەباشیر و ماجیکی دەرگای ئاودەستی مزگەوت و دیواری قوتابخانە و چایخانە نەماوە هێندە بەسە پەیجێک دابنێیت و لەسەر بایۆکەت بنووسیت ڕۆژنامەنووس یا چالاکەوان و بە بێ بەرپرسیاری بڵێیت فڵان جاشە یا فیسار پارە وەردەگرێت و بە بێ بەڵگە لەسەری بدوێی و هەزاران تۆمەتی بۆ بهۆنیتەوە لەبەر ئەوەی ئەو کەسە ڕای لەگەڵ ڕای تۆ نیە یا ڕەخنەی لەسەر ئەو لایەنە هەیە کە تۆ بە دڵتە هەر ئەوەندە بەسە ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک.موریدیش بە دوایدا دەڵێن دەستخۆش ئەمە خۆی دیار بوو وابوو بە بێ ئەوەی بتناسێت ..!!

بۆ نەگبەتیش ئەمانە دەیان ساڵە لە ئەوروپا و ووڵاتان بە ناوی ڕۆژنامەنووس و چالاکەوان و فاڵچی فەیسبووک و تۆڕەکانی تر خۆیان وەک ڕۆشنبیر و قەڵەم بە دەست ناساندوە ، باوکم بە ئیمانم بچیتە سەر مەریخ تۆ هەر نووسەرە عەزیم و تۆمەت بەخشەرەوەکانی سەر دەرگای ئاودەستی مزگەوتیت ئێستا بوویت بە ژینگە دۆست و قەندیل دۆست و کورد دۆست و یەکێتی دۆست و.پارتی دۆست و هتد ... ، لە ڕابردووش هەر ئەمانە بوون پارتی و یەکێتیان کردبوو بە هێڵی سوور و قسەت بە جەلال و مەسعود بوتایە وەک کفر لێیان دەڕوانی ،ئێستاش قەندیلیان لێکردووین بە هێڵی سوور بۆ مان نیە بڵێین ئەوە هەڵەیە و ئەوە ڕاستە ڕاستەخۆ تەخوینت دەکەن ، دانیشن و ئاقڵ بن تۆمەت بەخشینەوە ئاسانە بەڵام درووستکردنی کەسایەتیەکی جوان لەبەردەممدا گرانە هەر ناشرین بوویت لەبەرچاومدا هەموو قەندیل تکات بۆ بکات لەلای من دەبیت بە پووش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست