زمانەکانی هیند و ئەوروپی، یان زمانەکانی کورد و ئەوروپی؟
Tuesday, 18/02/2025, 19:35
بە بۆنەی جەژنی رۆژی(21/02/2025 ) زمانی دایکەوە،
نوسراوەکەم؛ لەسەر زمانی کوردی، پێشکەش بەخانمانی کوردی ئەکەم.
زمانەکانی هیند و ئەوروپی، یان زمانەکانی کورد و ئەوروپی؟
زمان ومێژووی خۆمان تا نەزانین، لە هەست وبیرکردنەواەماندا ناتوانین ئازاد بین.
زۆر کەسی شارەزای زمان هێژن؛ زمانەکانی هیند وئەوروپی، بەڵام دروستر وپێویستە بێژن:
زمانەکانی کورد وئەوروپی،
بەدەلیلی ئەوەی هەموو زانست کەسەکان ومێژووناسەکانی جیهانی رایان کۆکە، لەسەر ئەوەی رەچەڵەکی زمانی کورد وئەوروپی لە شاخەکانی زاگرۆس ولە رۆخی دەریاچەی وان بەری 15 هەزار ساڵ، دروست بووە وگەشەی کردووە.
هۆیەکی یەقینە کە زمانی کوردی کۆنترین زمانی ناوچەی میزاۆپۆتامییە، زمانی کوردی بۆ باکور ورۆژهەڵاتی ئەوروپا پەلی هاویشتوە.
بۆ ئەم ئامانجە پشت راست بکەینەوە، وشەیەکی گرنگی مێژووی لە زمانی کوردی
وشەی (ژنی) کوردی وکوردستانی وەردەگرین.
وشەی (ژن)، دور مەرۆن، لە لاتینیدا؛ واتە رەچەڵەکی مرۆڤ، لەکوردیدا واتە؛ رەگەزی مێینە.
بەلاتینی دەنوسرێ؛
((Géne))، ژەن، یان ژین،
"ژ" ،"ن" هەروەها چونکە دوو پیتی بێدەنگن، بەلاتینی نوسینیان، پێویستیان بە دوو پیتی دەنگدار هەیە، بەم شێوەیە(Géne)، بەلاتینی ژن دەخوێنرێتەوە، بەلاتینی واتە ئەسڵ، یان رەچەڵەک، هاوکات لەسەر کرۆمۆسۆمەکانی نێوشانەکانی لەشمانن. جین، یان ژین، (جینات) بەعەرەبیان هەروەها واتە:
رەچەڵەک ونیشانەکانی مرۆڤ دیاری دەکەن. وشەی ژن لە لاتینیدا واتە جینی سەر کرۆمۆسۆم، یان ژیان ورەچەڵەک دیاری کەرن.
بۆ ئەم مەستە دوژمنانی رەگەز پەرستی کورد، نەیان هێشتووە، بەپیتی لاتینی بنوسین، چونکە زانیویانە ئەگەر بەلاتینی نەنووسین ، زمانەکەمان رەسەنایەتی وردەکاری زمان ومێژووی خۆی لەدەست ئەدات.
ژمارە کوردیەکان،
لە زمانی هندی وئەفغانی فارسیدا، هەروەها وەک کوردین.
لە رووی ئاینەوە؛
هند وئەفغان وفارس، ئاینەکانیییان هەروەها لە لە رۆژهەڵاتەوە تا دەگاتەوە فەرەنسا لە رچەڵەکدا لە ئاینی "میترا" وە وەرگیراون. ئاینی میترای بەری 7000 ساڵ لەشاخەکانی زاگرۆزدا دروست بووە، هاوکات شاخەکانی زاگرۆس کوردی تێدا ژیاوە.
ئاینی زەردەشتی، یەزیدی وبارسانی، لە ئاینی میترای جودابوونەتەوە، هەروەها دواتر ئاینی بوذە لەبنەرەتدا لە ئاینی کوردی میترایزم وزەردەشتیەوە وەرگیراوە لێیان جودا بۆتەوە.
قازی وتەنی گەر بۆ خۆمان بژین، نەتەوەیەکی دێرین وبەسود دەبین بۆ مرۆڤایەتی.
بەڵام بەداخەوە، نە بۆخۆمان دەژین، نە ئەو هزرەمان هەیە بۆخۆمان بژین.
----------------------------------------------------------------------------
وێنەی ئەم بابەتە کرمۆسۆم وژینەکانی سەرکرۆمۆسۆمی دیاریکردوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست