بۆچی (د. فایەق گوڵپی) بڕیاری دا لای شادزی (نەوەی نوێ)کار بکات؟
Saturday, 21/09/2024, 15:19
لەو نووسینەدا، کەمێک باسی ئەم کابرایە و کەسایەتییە شاراوەکەییم کرد، وەک ئەوەی شاسوار کابرایەکە نە ئەدیبە، نە سیاسییە نە تێکۆشەرە، نە ئەندازیارێکی سەرکەوتووە، بەڵام لە رێگای تەلەفیزیۆن، رادیۆ و شتی ترەوە لە خەڵکی سلێمانیان کرد بە دەسەڵاتدار.جگە لەوانە شاسوار دزێکی بێ ئەخلاق و بێ موڕاڵە، چەندین جار لە لایەن پۆلیسەوە گیراوە، فایلی شکات و داواکانی لای پۆلیسی سلێمانییە. بەناوی پشکی چاڤیلاندەوە، دەستی زۆربەی خەڵکی سلێمانی بڕیوە و پارەی لێوەرگرتوون، کە تا ئیستا نەیداونەتەوە، هەر کەسێک چووبێت و داوای پارەکەی لێ کردبێتەوە، پێی وتووە بڕۆ لە بری پارەکە سواری چەرکوفەلەقی چاڤیلاند ببە.
هەڵبەت ئەوەی کە شاراوەیە لای خەڵکی سادە و ئاشکراشە لای ئێمە، ئەوەشیانە، کە مافیاکانی یەکیتی، تەنانەت گۆڕانیش لە رێگای شاسوار واحیدەوە زەویەکی زۆری سلێمانیان داگیر کرد و بە دروستکردنی شوقە و پڕۆژەی لەم بابەتە پارەیەکی زۆریان پێ پەیدا کرد.
دوای ئەوە ئەم کابرایە رێکخراوێکیان بۆ دروست کردووە بە ناوی (نەوەی نوێ)، کردیان بە ئەڵتەرناتیفی بزووتنەوەی گۆڕان (گۆڕان واتا بزووتنەوە ساختەکەی نەوشیروان مستەفا).
ئەوەی هانی دام بۆ نووسینی ئەم چەند دێرە، پۆستێک و نووسینێکی (د. فایەق گوڵپی) بوو، کە ئەم بەڕێزە هاتووە بە شانوباڵی شاسواردا هەڵدەدات، ریکلام و بانگەشەی بۆ دەکات، دەڵێت:
(ماوەیەکی زۆر هەوڵمدا بە پشتیوانی پ ک ک ئەم حزبە دەسەڵاتدارانەی باشور لە کۆڵی خەڵکی کوردستان بکەمەوە، بەڵام سودی نەبو، ئێستە هەوڵئەدەم بە پشتیوانی خەڵکی کوردستان و لە ڕیگەی نەوەی نوێوە ڕۆژی٢٠-١٠ ئەم حزبە دەسەڵاتدارانە لە سەرسنگ و ملی خەڵکی کوردستان دوربخەمەوە).
بە دوایدا (د. فایەق گوڵپی) وتارێکی دیکەی نووسیوە بە ناونیشانی: (شاسوار عەبدولواحید چیی کردوە؟ چۆن پایەکانی نەوەی نوێی داناوە).
بە ئاشکرا رایدەگەیەنێت کە بڕیاری داوە وەک ئەندام و کادێرێک بۆ شاسوار کار بکات.
بۆ زانیاری ئێوەی بەڕێز، کاتی خۆی (د. فایەق گوڵپی) لەگەڵ کۆمەڵێک حیزب و رێکخراوی دیکەدا کاری کردووە، لەوانە (پ.ک.ک) وازی لێهێنان، گەڕایەوە بۆ لای یەکێتیی ویستیی بیکەن بە (وەزیری تەندروستیی)، ئەمانیش دەستیان بڕی و هیچ پۆستێکیان پێی نەدا، ئیتر وازی لەمانیش هێنا.
لەسەردەمی 17ی شوباتدا لە تەلەفیزیۆنەکانی پارتیی دەردەکەوت و لێدوان و قسەی دەکرد. تەنانەت چووە لای مەسعود بارزانیش.
لێرەدا لینکی نووسینەکەی د. فایەق گوڵپی دادەنێم، کە من یەکێکم لەو کەسانەی بە خوێندنەوەی زۆر بێ تاقەت بووم. لەو بڕوایەدا نەبووم، کەسێک کە خاوەنی ئەو هەموو مێژووە بێت، وەک خۆی لە یادەوەرییەکانییدا بۆمان دەگێڕێتەوە، کەچی ئەو هەموو هەڵە و پاشقوڵە سیاسییە لە خۆی بگرێت، جارێکی دیکە بێت ملی خۆی بشکێنێت، لەگەڵ کابرایەکی لاکەوتە و ساختەچیی و دەستبڕدا رێکبکەوێت، بیەوێت لەگەڵیدا سیاسەت بکات. هەڵبەت ئەم هەڵوێستەی دکتۆر فایەق، مانای ئەوە نییە، عەقڵی بەوە نەشکاوە کە شاسوار کەسێکی دروستکراو و بێ متمانەیە، بەڵکو مانای ئەوەشیانە کە د. فایەق راستیی خۆشی دەرخست و پیشانی دا، خۆشی یەکێکە لە پارێزەرانی ئەو دەسەڵاتدارانەی کوردستان، کە دەستیان بەسەر نیشتیمان و خەڵکەکەیدا گرتووە.
بۆ ئەو بەڕێزانەش، کە شاسوار ناناسن دەیانەوێت دەنگ بە نەوەی نوێ، یان بە لایەنێکی دیکە بدەن، با وریا بنەوە، بڕیاری ژیرانەی خۆیان بدەن، هەرچەندە لە سەر دەنگدان من رام وایە، کە: (بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەسی وشیار نابێت بچێتە دەرێ، چونکە پارتەکانی باشوور پێویستییان بە دەنگی خەڵک نییە، بەڵکو بۆ ساختەکاری تەنیا پێویستییان بە قەرەباڵغییە کە لە دەوری سندووقەکان کۆیان بکەنەوە، تا تەزویر و ساختەکانی خۆیان تێپەڕێنن.)
لێرەوە کلیک لەسەر نووسینەکەی د. فایەق گوڵپی بکە:
ئەم نووسینەی خواریشەوە سەبارەت بە شاسوار عەبدولواحید بخوێنەرەوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
کۆمێنت
Wednesday, 02/10/2024, 16:26 کوردستانپۆست
کاک سامان سڵاو، بۆ وەڵامی ئەو کۆمێنتەتان بفەرمون ئەوەی خوارەوە بخوێننەوە>
بەداخەوە تاکی کورد وەها تێکشکاوە راست و چەپی خۆی، هەروەها چاک و خراپی بۆ لێک جیاناکرێتەوە!
تۆ پێت وایە کابرایەکی دەمڕوت و دز و داوێنپیسی وەکو شاسوار کە کەسێکی سیاسی نییە و ئەتەکێتی گفتوگۆ و قسەکانی ساویلکانە و بازاڕیانە، تەنانەت سیاسەت وەکو بازرگانی تێی دەڕوانێت، ئەو بێت و ئەو هەرێمەت لەدەست بنەماڵای بارزانی بۆ رزگار بکات!؟ لە کاتێکدا بۆ خۆشی بەشێکە لە دروستکراوی ئەو خائنانە.
شاسوار و مەلا ئیسلامی و سەلەفییە داعشییەکانی کورد، حەمەی حاجی مەحمود، لاهور و کوڕەکانی تالەبانی هیچ جیاوازییەکیان نییە، هەر یەکەیان تاقم و کۆمەڵێک کەسیان دوای خۆیان خستووە، بە یارمەتی و هاریکاری دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە، حیزبیان بۆ دروستکراوە، وەکو سیخوڕ بۆ دوژمانی کورد کاریان بۆ دەکەن!
بنەمالەی بارزانیش لە سەرو هەموویانەوە بازرگانی بە کورد و بە کێشە نەتەوەییەکەیەوە دەکەن.
برا هەڵبژاردن هیچ شتێک ناگۆڕێ! هەر چۆن بووە وەها دەمێنێتەوە، زوونی زەرد بۆ بنەماڵەی بارزانیی، کە تورکیای لە پشتە، زوونی سەوزیش بۆ بنەماڵەی تاڵەبانییە، کە ئێران پشتگیری دەکات.. ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو حیزب و رێکخراوانەن، لەگەڵ کاندیدەکاندا، کە وەک مێشەگەنە لەو دەسەڵاتە ئاڵاون. وەزیر و ئەندام پەڕەلەمانکانیش لە بەرماوەی خیانەتی ئەو پارتانە دەخۆن.
دەنگدانی دیموکراتیانە، ڕیزگرتنی دەنگی هاوڵاتیانە، واتا هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە متمانەی جەماوەریان پێ دەدرێت، کە خۆیان کاندید دەکەن، ئەویش لە ناو سیستەمێکی دیموکراتییدا بە دی دێت، ئەگەر بەڕیزتان پێتان وایە هەرێمی دزەکانی باشوور ئەوەندە دیموکراتییە لەسەرەنجامی دەنگداندا، خەڵکی دەنگیان پێ دەدەن، ئەوا پیرۆزتان بێت بڕۆن دەنگیان پێ بدەن. هەرچەندە ئێمە بڕوامان وایە و بە یەقینەوە دەیڵێین، کە فلیمەکە هەر دووبارە دەبێتەوە، هیچ گۆڕانکارییەک روو نادات.
ئەو دیموکراتیی و هەڵبژاردن و دەنگدانە، یان ئەو هەموو پارت و رێکخراوانەی هەیە، لەگەڵ پرۆپاگەندەی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە هەموویان بۆ وەرگرتنی دەسەڵات و خواردنی پارە و سامانی نیشتیمانە، کە ئەو خائینانە لە لەشی کوردی دەکەنەوە و نیشتیمان تاڵان و هەرزانفرۆش دەکەن.
چارەسەر تەنیا دەنگ نەدانە، تا ئەوانەی ناومان هێناون هەست بەوە بکەن خەڵکی لەگەڵیاندا نیین و وشیاربوونەتەوە.
چارەسەری دووەم دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی رادیکاڵانەیە، کە ئەم خائینانە بە دادگای گەل بگەیەنێت>
لەگەڵ رێزمان بۆ ئەوانەی کە بە وشیارییەوە لەگەڵ راو بۆچوونەکانماندان.
Tuesday, 01/10/2024, 9:23 Saman
من تێناگەم سودی بایکۆتی دەنگدان چیە. بایکۆتی دەنگدان واتە دابەزینی نرخی کورسی وە لە ڕاستیدا ئەو شتەیە کە دەسەڵات دەیەوێت. بۆ ئێوە بانگەشە بۆ شتێک دەکەن کە لە سوودی دەسەڵاتە.