ئایا ئیسڕائیل، ئەردۆغان بە گیانەوەری حەربا* دەزانێت؟
Thursday, 09/01/2025, 19:55
- ئاخۆ ئیسڕائیل چۆن سیاسەتی ئەردۆغان هەڵدەسەنگێنێت؟
- تۆ بڵێی ئەردوغان سیاسەتێکی ڕوونی لە ناوچەکەدا ھەبێت؟
- ئایا ئیسرائیل پڕ بووە لە درۆکانی ئەردۆغان؟
- ئایا ئیسرائیل بڕوای بە ئەردوغان ماوە؟ یان ھەتا ئێستاش گومانی لێ دەکات؟
- ئاخۆ ئیسرائیل ، ئەردوغان بە ھەڕەشە دەبینێت بۆ ووڵاتەکەی؟
- بۆچی ئیسرائیل دەبێت زیاتر بەئاگا بێت لەئەردۆغان؟ وە دەبێت گرنگیش بەگومانەکانی خۆی بدات لەسەر ئەروغان؟
- لەم ساڵانەی دواییدا ئیسرائیل سەیری ئەردۆغان دەکات بە جۆرێک لە گومان و تووڕەیی و دەستوەردان ! وە بە سەرسوڕمانەوە دەڕوانێت لە بەردەوامی گۆڕانی قسە و سیاسەتەکانی ئەردۆغان ! ئەمەی خوارە چەند نمونەیەکە بۆ زیاتر ڕونکردنەوە ئەم بابەتە :
- تێڕوانینی ئیسرائیل بۆ ئەردۆغان:
١ - پێشبینی نەکردن و ناتەبایی وقسەی دژ بەیەک کردن:
گۆڕانکاریی ڕۆژانەی سیاسەتی ئەردۆغان لە لێدوانە دژبەیەکەکانیدا ، وای لە ئیسرائیل کردوووە کە ئەردۆغان جێگای متمانە نەبێت!
هەندێک جار قسەکانی ئەردوغان توندڕەو و ڕادیکاڵن و دژی ئیسرائیلە، وەک تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە (تیرۆری دەوڵەت) و پشتیوانی کردنی لە حەماس ، ئەمەش پەیوەندیەکەی زیاتر شێواندوووە و دورکەوتنەوەی تورکیا فراوانتر کردووە ! ئەم سیاسەتە گۆڕاوەش ئەردۆغان دەکاتە نەیارێکی سەخت بۆ پێشبینی کردن لە ھەنگاو و ستراتیژیەکانی! ئەمەش وا دەکات کە ئیسرائیل پلانی پێکەوەکارکردنی درێژخایەن و ستراتیژی دیپلۆماسی ، لەگەڵ تورکیادا قورس بێت!
٢ - بانگەوازی سیاسی وەک هەڕەشە :
ئەردۆغان زۆرجار خۆی وەک داکۆکی کردن لە مافەکانی فەلەستین و بەرژەوەندی ئیسلامییەکان پیشان دەدات (وەک خەلیفەی موسڵمانان)! ئەمەش وایکردووە لە بەشێک لە جیهانی عەرەبی و موسڵماناندا جێی بایەخ بێت! بەڵام ئیسرائیل ئەمە وەک هەوڵێک بۆ زیادکردنی کاریگەریی تورکیا لە جیۆپۆلەتیکی خۆی و گۆشەگیرکردنی ئیسرائیل دەبینێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا !
زۆرجار قسەکانی ئەردۆغان بە چەواشەکاری یان زیادەڕەوی دادەنرێت !نەک چارەسەر کردنی ڕاستەقینە بۆ کێشەکانی ناوچەکە! ئەوەش وەک ئەوە وایە کە زیاتر گرنگی بە لێھاتوویی خۆی بدات و خۆشی بەگەورە تر بزانێت!
٣ - درۆکردن لەسەر ئامانج و سیاسەتەکانی :
ئەردۆغان لە ماوەی ڕابردوودا لێدوانی (درۆی) دژبەیەکی زۆری کردووە سەبارەت بە دەست تێوەردانی لە سوریا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا و یەکێتیی ئەورووپا و هەڵوێستی بەرامبەر بە ووڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆدا ! ئەمە لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک ستراتیژییەک بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی ئەردۆغان لێکدەدرێتەوە! ئەمەش بەبێ ئەوەی کە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەردۆغان بکرێت !
چونکە جیاوازی زۆر ھەیە لەنێوان قسە و کردەوەکانی ئەردۆغاندا، بۆنمونە پاڵپشت کردنی گروپە جیهادییەکان لە سوریا ! لەکاتێکدا بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات! بۆیە ئیسرائیل گومانەکانی زیاتر دەبێت لە مەبەست و سیاسەتەکانی ئەردۆغان!
- بۆچی ئیسرائیل دەبێت زیاتر بەئاگا بێت لەئەردۆغان؟ وە دەبێت گرنگیش بەگومانەکانی خۆی بدات لەسەر ئەروغان؟
١ - سەقامگیری ناوچەیی :
ئیسرائیل سیاسەتەکانی ئەردۆغان بە ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەزانێت! تێوەگلانی ئەردۆغان لە سوریا و پاڵپشت کردنی هەندێک لە گروپە ئیسلامیەکان، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کاریگەری نەگەتیڤی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل هەبێت.!
٢ - پشتیوانی ئەردوغان لە حەماس :
پاڵپشتی ئەردۆغان بۆ حەماس چ لە ڕووی دارایی و وورەوە (مەعنەویەوە) بۆتە ھێڵی سوور بۆ ئیسرائیل! ئەم پشتیوانییەی ئەردۆغان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە پێگەی حەماس لە دژی ئیسرائیل بە تایبەتی لە غەززەدا بەهێزتر بکات! ھەرچەندە ئێستا پێگەی حەماس تێکشکاوە و بەوەش لوتی ئەردۆغان و سیاسەتەکەی شکاوە!
٣ - واقعی ستراتیژی :
سەرەڕای ناکۆکی و بێ متمانەییەکان ئیسرائیل بەرامبەر ئەردوغان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار ئیسرائیل لە ڕووی ئابووری و ستراتیژییەوە لەگەڵ تورکیادا پێکەوە کاردەکەن ! بۆ نموونە لە بوارەکانی بازرگانی و پڕۆژەی وزەدا ! ئەم واقعی ستراتیژییەش ڕێگری دەکات لە پچڕانی تەوای دیپلۆماسی لە نێوان ئیسرائیل و تورکیادا !
- کەواتە بۆچی ئیسرائیل بە نەگەتیڤ بیر لە ئەردۆغان دەکاتەوە؟
ئیسرائیل ، ئەردۆغان وەک سەرکردەیەک سەیری دەکات کە سیاسەتی ناڕوون و دژبەیەکی ھەیە، وە هەلپەرستە و ئەگەری مەترسیشی بۆ ئاسایشی ناوچەکە ھەیە !
بانگەوازە سیاسیەکانی ئەردوغان وەک ڕێگایەک وایە بۆ بەدەستهێنانی شکۆمەندی ناوخۆیی و ناوچەیی بۆ خۆی (وەک خەلیفەی موسڵمانان)! بەڵام لە ڕاستیدا تەنھا بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆی مامەڵە دەکات ! ئەم تێڕوانینەش بۆ ئیسرائیل دەبێتە هۆی بێ متمانەیی و هەم پێویستی بە سیاسەتێکی ستراتیژی وریاتر ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەردوغان و تورکیادا.
* گیانەوەری حەربا چییە؟
گیانەوەرێکە کە دەتوانێت بە خێرایی ڕەنگ و پەڵەی جەستەی بگۆڕێت و خۆی لەگەڵ ئەو شوێنەدا بگونجێنێت کە تیدایە ! هەرچەندە پێستەکشی ئەستوورە ! کاتێک حەربا خۆی مت دەکات ، دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنی خۆیدا بەبێ جوڵە بمێنێتەوە ! ئەگەر دەستیشی بە جووڵە کرد، ئەوا بە شێوەیەکی لەرزۆکانە بەرەو پێشەوە و بەرەو دواوە دەجوڵێت، وەک ئەوەی گەڵایەک بێت، کە( با) بیجوڵێت و پاشان زۆر بە هێواشی بە هەمان شێوە دەجووڵێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست