بۆ رۆژی زمانی دایک ٢١ شوبات

Friday, 21/02/2025, 16:30


بۆ ئەوینداری وسەوداسەری جوانی زمانی دایک وزانستی زمان رەوانی؟
خۆشناو مەریوانی  ٢٠٠٤ پاریس
رۆژی ٢١ شوبات(بانە مەر)جەژنی زبانی دایک لە هەمووان پیرۆز بێ
**************************************************
تەمەن گەر بەری چاوی بیرەوەرییەکانمی لێڵ نە کردبێتم، بیست ساڵێک لەمەو بەر، بەری ساڵەکانی نەوەتەکان بوو. شارێکی گەلێک قەشەنگی رۆژئاوای نزیک پاریس بوو، بە نێوی (سانت کلو)، بۆکاری کۆمپانیاکەی رۆژانە کارمتێدا دەکرد، ئەورۆژە رێگا کارکردنمی تێکەوتبووە. شارەێکی نزیک پاریسە، بەبەرزای گردێکی رۆژئاوای پاریسەوەیە. 
ئەو گردەیە ! دەمەو ئێواران یارمەتی زوو رۆژئاوابوونی پاریس ئەدا، تا کەمێک زووتر باڵی سێبەر بەسەر پاریسدا بکشێنێ.
پەلەم بوو تالەکاردوانەکەوم، بە هەنگاوی درشت دەرۆیشتم، بەرەو بەرزای رێگەم دەبری. هەنگاوی خێرا، وەک دەستی هەلاج، هەناسەی سوارکردبووم. رۆژێکی هاتاوی مانگی ئایار بوو، لە پڕ سەرم هەڵبری،  جەند دە مەترێک مابووم، بگەمە ئاستی، خانمێکی بەژن وباڵا بەرزی بەلەنجەو لار، بەهەنگاوی وردی کەو ئاسا دەرۆشت.
 پاپوجی رەنگاو رەنگی، پاژنە بەرزی، هێندەیتر لەنجەولاری پڕ مۆسیقا کردبوو. لە پێشمەوە هەنگاوی بۆ سەرەوە ئەنا، لە بەردەمەوە!! جادەی بەرو هەوراز دەبری، گەلێ قەشەنگ خۆی دەنازان ودەلەرزان، هەروەک رۆژی زەماوەندی چوار دەوری ئەنەخشاند.
دەستی لەدەستی مناڵێکی بە ئەستەم چوارساڵانەدا بوو. کەمە کەمە لێیان نزیک دەبوومەوە، من بەرەو کار خێرا رەو، ئاوان لەسەر خۆ کەونیساری بەهارانە بە زەوق هێمنی بەهارانەوە ڕەو.
گوێم لە مناڵەکەی بوو بۆ دایکی  بەهێمنی لەسەر خۆ، بێ باکانە بەرستەی کورتی فەرەنسی مناڵانە بۆ دایکی ئەدوا:
-   "دایکە " یاری هین ومین لەقووتابخانە دەکەین  "!
دایکی پێی ووت:
- پێم نەوتی بەپەڵە مەدوێ، هەناسەبدە ، وشەکانت بیر لێ بکەرەوە ئەو کات بیاندرکێنە.
من بۆ ئەوەی لەم گفت وگۆیەی نێوانیان بێبەش نەبم هەنگاوەکانم شلکردنەوە، فرەتر تا گوێ بیستیانبم.
دایک  بەهێمنی لەسەر ئاخافتنەکەی بەردەوام بوو:
- گەر هەموو مناڵ ولاوەکانمان وەک تۆ بدوێن، دوو رۆژیتر، ئێمەی دایک وباوکان دەبێت زبانی فەرەنسی لەسەر شانمان، بەرەو گۆرستانی زمانی ئاخافتنی دنیا دێرینە فەوتاوەکان بەرێ بکەین.
- ئەی پێم نەوتی بەفەرەنسی بدوێ، وشەی بێ مانای ئاسانی سەرزارەکی بەکار نەهێنی " هین ومین " مانای چییە؟. 
چ مانایەکی نییە و خۆ دزینەوەیە لە وشەی جوانی فەرەنسی.
هەر کاتێک نەت ویست بەدوای وشەی جوانی فەرەنسیدا بگەرێیت، " هین ومین "ێکی شان پێدادەکەی، وادەزانی من باشتر گوێت بۆ شل دەکەم. 
کیژە مناڵەکە زوو زوو ئەیگووت: دایکە گیان ببورە، ئیتر  "هین ومین" ناڵێم.
لەوکاتەدا، هەستم کرد، خانمی قەشەنگ!! بەخەنجەر بەر بۆتە بینای هەستیم وهەموو تەمەنی لاویمی لەرزان. بەزەیم بەخۆم  وزمانی دایکتدا هەتەوە، چاوەکانم پربوون لەفرێسک. شەرمم دەکرد بچم دەستی خانمە قەشەنگەکە ماچکەم سوپاسی وانە زێرینەکەی بکەم. کەم سەرزنشتە( کتێبەکەی ئەمیللی جانجاک رۆسۆی دایەدەستم).
لە خۆمم پرسی:
- بۆ من لەم گەوهەری سەر زنشتە، تاهەنووکە بێبەش بووم؟.
بریارمدا، ئیتر لەمەودوا وتەکانی خانمە قەشەنگە پاریسییەکە، بکەمە ملوانکەیەک لە وشەی مرواری کوردی، تا من مابم  بەگەردنما هەڵی واسم.
 بۆ نەتەوەکەم گەران بەدوای وشەی جوان کوردی، بەشێوەی زانستی زمانەوانیدا ئاواتم بێت،  ئەڤینی زبانی کوردی ئیتر خولیام بێت.
لەوشەی هین، وەەللەی سەری رستە و بەخوا بنی رستە بهێنم.
وەک خانمە پاریسیەکە، من هەروەها زمانی کوردی بەدڵ بپارێزم، وشەی نوێی بۆ بسازێنم.
- والله منیش امڕۆ عەینی یاپراخم هین کرد بوو،
راست ئەکات، باشی هین کرد بوو
هینەکات باشت تێکەڵکرد بوو، دوای باش هین ببوون.
ئم ئم بەخوا باش هینت کردبوون، دەست وهینی پێوە دەخوران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help