بێڕێزیکردن بە کەرامەتی مرۆڤ بە ناوی ملیۆنێک نان

Tuesday, 04/03/2025, 20:08


لە سەردەمێکدا دەژین جیهان بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئابوورییە تایبەتمەندییەکان دا تێدەپەرێت , کە چی هێشتا مرۆڤەکان لە کوردستان لەگەل کێشەکانی وەک برسێتی و هەژاریدا دەجەنگن. ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (یەک ملیۆن نان ) وەک کارێکی خێرخوازی لە ڕاستیدا دەتوانرێت وەک سووکایەتیکردن بە کەرامەتی مرۆڤ سەیر بکرێت. ئەم بەرنامەیە نەک هەر چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکانی برسێتی ناکات، بەڵکو بە دابەشکردنی نان وەک چارەسەرێکی سادە، بە بێڕێزیکردن بە پێداویستییە قووڵ و بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دادەنرێت.
مێژوو دەریخستووە کە برسێتی تەنیا بەهۆی کەمی سەرچاوەی خۆراکییەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سیاسەتی خراپ و شەڕ و تاڵانی ئابوورییەوە. 
بەڵام ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە
 ئایا دابەشکردنی نان تەنانەت وەک ڕێکارێکی کاتیش دەتوانێت جێگرەوەیەک بێت بۆ چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی کێشەکان؟
ئەم پلانە لەجیاتی ئەوەی وەک چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ برسێتی و هەژاری بخرێتەڕوو، زیاتر بووەتە ئامرازێک بۆ زەلیلکردنی خەڵک. 
ئایا پێویستە خەڵک وەک چاکە و دیارییەک سەیری دابەشکردنی نانەکانتان بکەن؟ 
ئایا ئەمە نیشانەی بێتوانایی و بێباکی دەسەڵات نیە بۆ رێگا چارەسەر بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک ؟
ئەمڕۆ کۆیلایەتی نەک تەنها لە فۆرمە کۆنەکانیدا بەڵکو لە فۆرمە نوێیەکانیشدا خۆی دەردەخات. دابەشکردنی نان وەک ئامرازێکی کۆنترۆڵکردن و زەلیلکردن، نەک نیشانەی مرۆڤایەتی و هاوسۆزییە بەڵکو بە جۆرێکەلە قوربانی بەردەوامی نادادپەروەری و نایەکسانی . لەم بارودۆخەدا ئەوەی پێویستە بەڕاستی تەنها نان نییە، بەڵکو ڕێزگرتنە لە کەرامەتی مرۆڤ و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی هەژاری و برسێتی.
بۆیە دەبێت بەدەنگی بەرز ڕایبگەیەنین کە دابەشکردنی نان وەک کارێکی خێرخوازی، لەبەردەم برسیێتی و هەژاری ، سوکایەتیکردنە بەو دەسەڵاتدارانەی کە خیانەتیان لە سامانی ئەم وڵاتە کردووە و، لەبری چارەسەرکردنی کێشەکان، پێمان بڵێن خەڵک تەنها بە دابەشکردنی نانی وشکیش ڕازین. 
کەرامەتی مرۆڤ دەبێت لە سەروو هەموو شتێک و بڕیارێک دا بێت ، نەک وەک ئامرازێک بۆ زەلیلکردن و کۆنترۆڵکردن. ئێستا کاتی بیرکردنەوە لە چارەسەری ڕاستەقینە و بەردەوامییە بۆ کێشەکانی مرۆڤ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help