(17 شوبات) ساڵی 2011 کێ بوو کە وتی بە ئاشتی بە ئاشتی؟
Sunday, 23/03/2025, 13:24
میڵلەت نابێت ئەوەنە سادە بێت دوای هەموو دروشمێک بکەوێت، کاتێک کابرایەک خۆی کردە هەڵقوڕتاندووە لە دەستەی سەرکردایەتی شۆڕشێک نابێت هەر سەری بۆ با بدەیت بەهەموو لایەکدا قسە بکات و دەبێت ڕایبگریت بۆ رستەیەک کە دەیلێت داوای لێکولینەوە و ئەنجام و ووڕدبوونەوە لێ بکەیت. لێڕەدا دەمەوێت بێژەنگێک لەیەکێک لەو دڕوشمانە بدەم کە ڕۆژانی (17 شوبات 2011) لە سەڕایی ئازادی دەوتڕایەوە ئەویش (بە ئاشتی بە ئاشتی) بوو، لە ڕاستیدا ئەو دڕوشمەم زۆر گوێ لێبوو تەنها دەمەوێت لە نێوان بە (بە ئاشتی بە ئاشتی) و ئامڕازەکانی تر شتێک بلێم و دەڕئەنجامەکان هەڵسەنگێنم.
شۆرشی (17 شوبات) شورشێکی خورسک بوو لەلایەن خەڵکەوە بەڕپا کرا بەلام هەر زوو هەڕدوو حیزبی دەسەلات لەگەڵ موزایەدەچیەکانی گۆڕان هەرچی سیخوڕ و بەکڕێگیڕاوە خزاندیانە نێو خەڵکی ڕاپەریووە و بە دوڕوشمی دڕۆ و تڕسنۆکانە خەڵکیان ساڕد کردەوە تا کۆتاییدا هیچ ئەنجامێکی ئەوتوی نەدا بەدەستەوە، یەکێک لەو دڕوشمانە (بە ئاشتی بە ئاشتی) بوو کە کۆمەلێک مڕۆڤی تڕسنۆک و بەڕژەوەند خواز بەکاریان هێنا بۆ خاوکردنەوەی شۆڕشەکە ، جا دەسەڵات بزانێت کە تۆ هێندە تڕسنۆکیت لە بڵند گۆکانەوە داوای ئاشتی دەکەیت و دەتڕسیت ئاوا ئەوان ئەو خاڵە لاوازە بەکاڕدەهێنن و هێزت لە دژت بەکار دەهێنن وەک ئەوەی ئەنجامیاندا و کۆتاییان بە شۆڕشەکە هێنا، لەئان و ساتێکی ئاوادا ئەوە دەسەڵاتە دەبێت داوای ئاشتی بکات نەک خەڵکی ڕاپەریوو یان سەرکردایەتی خەڵکی ڕاپەڕیوو.
کێشەی ئەو ڕاپەرینەی لە (17 شوبات ) ڕوویدا خەڵک شاڕەزایی لە خۆپیشاندان و شۆرش نەبوو پشتی بە کۆمەلێک خەڵکی بەناو شۆڕشگێری موزەیەف بەست وەک خۆیان دەیان ووت شۆڕشی قەڵەم و ئاشتی ... هتد کە لە کۆتایدا ئەوەتا چواڕدە ساڵ باجی ئەو هەڵە و سادەییە دەدەین.
ئێستا کاتی هاتووە بلێین ئەوە کێ بوو وتی بە ئاشتی بە ئاشی لە 17 ـی شوبات؟! ڕاگەیاندنەکان بۆ ناڕۆن مڵی بگڕن بلێن ئەوە چواڕدە ساڵە بەرهەمی بە ئاشتی بەئاشتی جەنابت دەخۆین! دەبووایە هەر ئەو کاتە بیانکێشایە بەدەمیدا و دەبو هەزاران بەڵگەو دۆمکۆمێنت بهێنێتەوە کە بەئاشتی بە رێوە بچێت باشترە تا زەبر زەنگ و توندو تیژی! ئەوە چواڕدە ساڵە ئەم میڵلەتە نیوە مەڕگ بووە شەقی بە ئاشتی بە ئاشتیە پێوەمان! بەخوا ئەو کات هێندە لاواز بوون پێمان بکوتایە بەعەرزدا وەک جەماعەتی قەڵاکەی کوێخا هەڵدەهاتن بەلام بەداخەوە برێک جاسوس هاتن وتیان بەئاشتی بەئاشتی و میڵلەتیش عەقڵی خۆی دا بە دەستیانەوە، ئەگەر ئەو شۆرشە بەقسە و شیعاڕاتی پوچ کپ نەکڕایەتەوە ئێستا دەمێک بوو لە ئاستێکی تری ژیان بووین!
لە (17 شوبات) دەبوو چی بکڕایە؟
یەکەمین شت ئەگەر سەرکردایەتی راستەقینەی شۆڕش هەبووایە دەبوو دەستەی تۆڵەی ڕابگەینادایە بۆ وەلامدانەوەی ئەو بەڵتەجیانەی شەوان هەڵیان دەکوتاوە سەر ماڵی چاڵاکوانەکان و دەیانفڕاندن و نارنجۆکیان هەڵدەدایە ماڵیان یان ئۆتۆمبێلەکانیان دەسوتان، دەکرا دەستەی تۆڵە لەرێگای زانیارییەوە ناو نیشانی ئەو بەڵتەجیانەی پەیدا بکردایە وەک چۆن خەڵک لەماڵی خۆیدا دەکەنە ئامانج ئەوانیش لەماڵی خویاندا بکڕێنە ئامانج ، ئەمە پێی دەوتڕێت شۆڕش و سەرکردایەتی نەک بڕێک دەست و پێ سپی و زۆر بلێ و کەم کڕدار و تڕسنۆک و کە پیشەیان لوشکەلوشک بوو لەگەڵ ووتنەوەی دڕوشمی بەتاڵ و بێ بنەما بۆ خەڵەتاندنی خەڵک جا شۆڕشەکە بەچی ئاڕاستەیەک دەڕۆشت یان دەگەشتە چی ئاستێک لە پێکدادان گڕنگ ئەوەیە کە دەسەڵات بزانێت بەلێ ئەوە ئەنجومەنی شۆڕشە توانای وەڵامدانەوەیان هەیە.
ئێستاش زۆری نەڕۆشتووە و دەکرێت جەماوەڕی ئازادی خواز دەست لەو کۆمەڵە زۆر بلێ و تڕسنۆکە هەڵبگرێت کە ساڵانێکە بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لە موچە چەوڕەکەی پەڕلەمانی عێراق و کوردستان دەخۆن ، ئەمانە بلقی سەڕ ئاون چاوەڕێی هیچیان لێ ناکرێت ئەوەیان زیاتر جنێوی بەیەکێتی و پارتی بدات ئەوە زیاتر سیخوڕ و بەکرێگیڕاوە و هەوڵی بەڕژەوەندی خۆی دەدات و خەڵک چەواشە دەکات و لەژێر مێزەوە لەگەڵیان رێک کەوتووە و ئەگەر یەکێتی و پارتی نەمێنن بازڕگانی ئەمانیش دەکەوێتە کزی و هیچیان پێ نیە تا ببنەسەرکدەوکەسایەتییاری نێو کۆمەڵگا بۆیە ئەمانە نانی چەوڕی مانەوەییەکێتی و پارتی دەخۆن .ئەگەر کەسێک دڵسۆز بێت بۆ خەڵکی ئازادی خواز و بەدڵسۆزیەوە هەوڵی کۆتایهێنانی ئەم چەتەگەڕیە بدات و دە ساڵە هیچی پێ نەکرابێت ئەوا دەبێت مەیدانە چۆڵبکات بۆ گەنج و سەرکردەی نوێ بەبیری نوێ و پڵانی تازەوە هەوڵی کۆتایهاتنی ئەم دەسەلاتە بدەن و خۆشی پشتگیریان بکات نەک لە هەموو هەڵبژاڕدنێک خۆی هەڵبژێڕێت بۆ لافاوە پارەکەی پەڕلەمانی عێراق یان کوردستان.
وەک ئەنیشتاین دەلێت؛ گەمژەییە کە هەمان کار دووبارە بکەیتەوە و چاوەڕێی ئەنجامی جیــاواز بیت.
ئێمەش پێش هەموو شت بۆ ئەوەی ئەنجامی یاریەکە بگۆڕین پێویستمان بە سەرکردەی تازەیە بێتە مەیدانی سیاسییەوە و بەپڵانی نوێ ڕوو بە ڕووی ئەو دەستەلاتە بەربەڕییە ببێتەوە کە تەنها حیساب بۆ ئاگڕ و ئاسن دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست