ساتێک بۆ پێکەنین لەسەر سندوقی دەنگدانەکان
Tuesday, 21/03/2023, 14:47
3794 بینراوە
پیاوێکی پیر بۆ دەنگدان دەچێتە لای بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان، تا بزانێت خێزانەکەی دەنگی داوە، یان نا؟
بەڕێوبەرەکەش بە ناو لیستی تۆماری دەنگدەرەکاندا بۆی دەگەڕێت، دوایی دێتەوە بۆ لای مامەی پیرە و پێی دەڵێت: بەڵێ ژنەکەت دەنگی داوە، بەڵام مامە گیان بۆچی بە یەکەوە نەهاتوون، ئایا لە یەک عاجز بوون!؟
پیاوە پیرەکە دەڵێت: نەوەڵا کوڕم، ژنەکەم پازدە ساڵە مردووە و هەموو چوار ساڵ جارێک بۆ دەنگدان دێتەوە، وتم بەڵکو بیبینم و لێی بپرسم کراسە ڕەشەکەمی لەکوێ داناوە.