من ناوم بیلالە بیرمە مانگی ئابی ساڵی ١٩٨٨ شەوێکی گەرمی شاری بەغداد بوو لەسەربانی ئوتێلێک بووم لەشەقامی ڕەشید ،خاوەن ئوتێلەکە کورد بوو خەڵکی شاری هەولێربوو پیاوێکی بێوەی بوو ، عەرەبیەکی باش قسەی - دەکرد ، تەنانەت بەکوردیش پرسیارت بکردایە، بەعەرەبی وەڵامت وەردەگرتەوە ، لەئۆفیسەکەیدا...
مامۆستای رەوانشاد کەماڵ موکورجی لە پۆلی دووی ناوەندی مێژووی پێ دەوتین، لەو کاتەوە دەمناسی، مامۆستایەکی دڵسۆز و لە پیشەکەیدا زۆر پێداگر بوو، سەرسام بووم بەم کەسایەتییە جوانە، ئەوەی سەرنجی منی راکێشابوو، ئەم مامۆستایە کەم پێدەکەنی کەچی هەمیشەش وەك رووخۆشێك دەهاتە بەر چاو، لە هەموویشی گرنگتر قوتابییەکانی...
زەوی سەرچاوەیە و خاوەن زەویش جووتیار. ئەو جووتیارە سەردەکەوێ کە شارەزایانە و بە ئارەق و تین زەوەیەکەی بکێڵێ و بەرهەمیی لێوەرگرێ. نەتەوەیەک سەردەکەوێ و بەرهەم لە ئەندامانی کۆمەڵگاکەی وەردەگرێ کە خاوەنی سیستمێکی رێکوپێکی پەروەردە و ڕاهێنان بێ. هەروڵاتێک نەتەوەکەی فێری پرسیار و لێکۆلێنەوە و توێژینەوە بوو،...
لە هونەری جەنگدا یاسایەک هەیە دەڵێت : "کاتێک جەنگاوەرێک بەتیرێک بریندار دەکرێت، دەبێت لە پێشدا جەنگاوەرەکە ڕزگار بکەین، نەک بیر لەئاراستەی تیرەکە بکەینەوە، ئینجا دوایی بزانین داخۆ تیرەکە لەکوێوە هاتووە، کێ هاویشتوویەتی، خێرایی تیرەکە چەندە بووە، کامە لە دوژمنەکان ئەم جۆرە تیرەیان هەیە؟ ئەم جۆرە لە پرسیارکردن...
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی عەمید ئاسۆی شێخ تەها ڤێلایەکی له دەروازە سیتی یەکدا هەیە، کە بە 60 دەفتەر کڕیوێتی. با جارێ باس لەو هەموو پارەیە ناکەیەن کە ئەم دزە پیاوکوژە هەیەتی، ناشپرسێن ئەم هەموو پارەیەی لە کوێ بوو تا خانویەکی وای پێکڕیبێت، هەڵبەت ئەو خانوویەکی وا گرانی هەبێت لەوە زیانریشی هەیە، بەڵکو...
هەموو سیاسییەک، سەرکردەیەک، تەنانەت سستەم و حوکمڕانیەک رۆژی روتکردنەوەی دێت، پۆشاکی تەلێسم و پیرۆزی لەبەر بکرێتەوە، چۆنە ئاوا نمایش بکرێت، پێویستە سیاسیەکانی کوردیش روت بکرێنەوە لە بەردەم دادوەری، ئەوەی کردویانە لە وێنای ئەوانەوە نمایش بکرێن، پێویستە هەموویان وەک خۆیان بە روت و قوتی...
لە لایەكەوە دەیانەوێت زۆرینەی سوارەی حەمیدییە بكەنە كوردو لەوێوە تاوانی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكان بەسەریدا ساغ بكەنەوە 1, واتە مارەكە بەدەستی كورد بگرن, لە لایەكی دیكەوە كەوتونەتە هۆنینەوەی مێژوویەك كە تا ئێستا بۆ ئێمە نەزانراو بوو, سێ سەدە دوای نووسینەوەی شەرەفنامە1596- 1597, كۆمەڵێك تاوانی...
سپی کردنەوەی پارە (بە ئینگلیزی: Money Laundering) پرۆسەی گۆڕینی پارەیە کە سەرچاوەی بەدەستھێنانەکەی نایاسایی بێت بۆ دارایی و داھاتێکی یاسایی. بۆ وێنە پارەیەک کە لە ڕێگای قاچاخی کردن بە مادەسڕکەرەکان، خواردنەوەی ئەلکولی، تیرۆریزم، بەرتیلدان و کاری ناڕەوای دیکە بەدەست ھاتووە. ئاریشەی سپی کردنەوەی...
له رێكهوتی 20-6-1987دا, بیرۆی باكووری پارتی بهعس, كۆبونهوهیهك دهكات, لهو كۆبونهوهیهدا بڕیارێك دهدات تیایدا ژیانی گهلێك به تهواوی دهگۆرێت, ئهویش بڕیاری شوومی ژماره 4008 بوو, ئهم بڕیاره به مانفیستۆی جینۆسایدی گهلی كوردستان دێته ژماردن, سهرهتایهكه بۆ دهستپێكی...
- هەر وەک خۆت پێت خۆشە بە ناوی کاک (سیروان)ەوە ئەم گفتوگۆیەت لەگەڵدا سازبکەین، حەزیش دەکەین خۆمان ئەوەش بۆ خوێنەر ئاشکرا بکەین، کە ئیستا ئێوە وازتان لە هەموو چالاکییەکی ناو ریزەکانی پارتیی هێناوە، بۆ بژێوی ژیانتان لە شارێکی کوردستاندا کاری شۆڤێری و تاکسی لێدەخووڕین دەکەن. وەک دەڵێن هیچ بەرژەوەندییەکتان...
کتێبی: ئازادبوون لە دەریا، نوقومبوون لە زیندانشەڕی ناوخۆ، کە بۆ دەربازکردنی تاوانباران و جوانکردنی شەڕەکە ناومان لێناوە شەڕی براکوژی، کە دیارە شەڕەکە لە پێش مێژووەکەیەوە دەستی پێکردوە، بەڵام هیچ کاتێک وەک سەردەمی دوای ڕاپەڕین کاردانەوەی لەسەر کۆمەڵگاکەمان دانەنابوو.ساڵی ١٩٨٧ جارێک لە کوێستانەکانی گوێزێ...
بۆ ناسینی کەسایەتی مرۆڤێک پێویست ناکات لە بەژن و باڵا و جلوبەرگ و گیرفانی ئەو کەسە بڕوانین.کردەوە و رەفتار و شێوەی هزر و ڕامانی ئەو کەسە لە ناو کۆمەڵگادا بە وردیی پێناسەی ئەو کەسەمان بۆ شڕۆڤە دەکا.بە داخێکی گرانەوە دەبێ بڵێم، کۆمەڵگای کوردەواریی بە زانا و نەزانیەوە بۆ بەشێک لە چین وتوێژی ئەو کۆمەڵگایە...
کۆرییەکان دەڵێن :"ناتوانی سەهۆڵ لەناو گیرفانەکانتا بشاریتەوە " لەهەر ووڵاتێکدا یاسا نەبوو قەدەر هەیە.لە جیهاندا بە داخەوە جگە لە کورد مرۆڤی ناپاک نیشتمانێکی نییە بۆی بگەڕێتەوە و بێگۆڕو ناونیشان دەبێت، دوای مردنیشی هیچ ئاسارێکی نامێنێ، کەسە نزیکەکانی حاشای لێدەکەن، شانازی پێوە ناکەن، نایانەوێت کەس...
دوای ئەوەی ئەرسەلان باییز بە چەند زنجیرە بابەتێک بەناوی "کۆڵەپشت" باسی ژیانی پێشمەرگایەتی خۆی و ڕووداوە سیاسیەکانی کرد ، حەزم کرد منیش بە بابەتێک درێژە بە کۆڵەپشتەکەی جەنابیان بدەم و کۆڵەپشتەکەی دەوڵەمەندتر بکەم . . . . .سێ چوار ساڵ پاش شەهیدبوونی باوکی ڕەحمەتیم (شەهید مەلاسلێمان) و ئاوارەبوونی یەکێتی...
ڕۆژی ١٦/٣ لە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە کارەساتی هەڵەبجە ،پەرلەمانتار شیرین ئەمین باسی مەرەخەس کردنی تاوانبار [تاریق ڕەمەزان]ی کرد کە بەفەرمانی[جەلال تالەبانی] ئازادکرا.کۆیلەکانی یەکێتی ئەم ڕەخنەیان پێ هەرس نەکراو پەلاماری شیرین خانیان دا.ئەم کارە زۆر بە خراپی بەسەر یەکێتیدا شکایەوە، بەرەڵاکردنی...