بۆ گرنگیدان به ئهدهبیاتی منداڵان و ئاوڕدانهوه له كهسایهتییهكانی ئهو بواره، به پێویستمان زانی ئهم دیمانهیه لهگهڵ بهڕێز"م. ڕزگار خدر" ی شاعیر و نووسهری بواری ئهدهبیاتی منداڵان و سهرپهرشتیاری پهروهردهیی ساز بدهین. - ڕزگار خدر مستهفا" له 3/7/1964 لە گەڕەکی کانێسکان ی شاری سلێمانی...
منداڵان لە هەموو جیهاندا، گەورەترین و گرنگترین چینی پێکهاتەی کۆمەڵگاکانن. سروشتی و ئاساییە کە خاوەنی رۆشنبیری سەربەخۆ و تایبەتی خۆیان بن، چونکە جیهانی منداڵان لەگەڵ جیهانی گەورەکاندا جیاوازە.. مەبەستیش لە رۆشنبیری منداڵان، تەنها بە دەستهێنانی زانیاری و سەرکەوتن لە خوێندن و قوتابخانەدا نییە، یا لە رادەی...
رۆژی (٢٣/ ئەپریل)ی هەموو ساڵێک، بە (رۆژی جیهانی کتێب و مافەکانی نووسەر) لە جیهاندا ناسراوە.. رێکخراوی (یۆنسکۆ) ی جیهانی و هەموو دەوڵەتانی جیهان، بەم بۆنە گرنگەوە، ئاهەنگی گەورە و شایستە دەگێڕن.. کتێبخانە گشتییەکانیش پێشانگای تایبەتی بۆ تازەترین کتێبە چاپکراوەکان دەکەنەوە.. میدیا و تەلەفـزیۆن و رادیۆکانیش،...
کارەسات و رووداوە ناخۆش و خەمناکەکان، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە، زیاتر کار لە منداڵان دەکەن، چونکە منداڵان خاوەنی دڵێکی پاک و سۆز و هەستێکی ناسکن. لە ئەمڕۆدا، ڤایرۆسی (گۆڤـید ـ نـۆزدە) کە بە (کۆرۆنا) ناسراوە، بۆتە سەرسەخترین دوژمنی نادیاری مرۆڤ و هەموو جیهانی سەرقاڵ کردووە.. تا ئێستاش ڤـاگسینێکی...
کەسایەتییەکان بە پێی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆدا:( پەپوولەکان، ئاگـر، دار، چۆلەکە، شوورە، رووبار، ماسی.. کە پەردە لادرا، هەموویان لەسەر شانۆدان. تەنیا ئاگر نەبێ) دیمەنی سەر شانـۆ: (دارێکی گەڵا سەوزی کەمێک بـەرز لە لای راستی شانـۆکە دایە.. شوورەیەکی دروستکـراو لە دار لە شـێوەی خـشت ـ تابـووک ـ و چـیمەنتـۆدا...
ڤایرۆسی کۆرۆنا (گۆڤـید ـ نـۆزدە) لە زۆربەی وڵاتانی جیهانـدا بڵاوبۆتەوە، بـووە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندەی جیهانی و ژمارەی تووشبووان و مردووان رۆژ لە دوای رۆژ، لە زیادبوون و هەڵکشاندایە، مرۆڤی سەرقاڵکردوون هەموو بوارەکانی ژیانیشی سڕکردوون.. ڤایرۆسی کۆرۆنا جەنگـێکی بایۆلـۆژی و سایکۆلۆژی دەستەویەخـەی لە...
چهند گرنگ و پڕ بایهخه، كهسانێ ههبن خهم له نهوهكانی دواڕۆژی نیشتمان بخۆن، وه دڵسۆزبن بۆ ئهوهی پهروهردهیهكی باش بكرێن و ئاشنا بن به فهرههنگ و كهلتوور و زمانی نهتهوهكهی خۆیان، پاشان وهك تاكێكی هۆشیار و پێگهیشت و دهرووندرووست به جوانترین شێوه بیكهن به خهڵات و دیاریی بۆ كۆمهڵگهكهیان،...
ئەنـدازیار "محـەمـەد بـەرزی" شاعـیر و چیرۆکنووسێکی بە توانـا و ناسراوی بـواری جیهانی ئەدەبی منداڵانی کوردمانە، بە تایەتیش لە نووسینی هۆنراوە و چیرۆکەهۆنراودا بۆ منداڵان دەستێکی باڵای هەیە. هـۆنـراوەکانی محەمەد بەرزی، هەموو بنەما و مەرج و تایبەتمەندییەکانی هـۆنراوەی سەرکەوتووی منداڵانی لەخۆگرتوون.. کورتن...
لە ئێستادا، چیرۆکەشیعـر وەکو جۆرێکی جـیاوازی ئەدەبی دەنووسرێت و دەناسرێت. چـیرۆکە شیعـر، بەشـێکە لە ئـەدەب بە گـشتی و لە ئـەدەبی منـداڵان بە تایبـەتی. چیرۆکەشیعـر دوو هونەرن لە هونەرێکدان. لە هەمان کاتدا شیعـرە و چـیرۆکـیشە. لە رووخساردا شیعـرە و لە ناوەڕۆکـيشدا چیرۆکە. بنەما و پێویستە سەرەکییەکانی...
لە سایەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری خۆسەپێنی تورکیا، ئەردۆگانی دیکتاتۆر، تورکیا بووە بە زیندانستان، بە هەزاران لاو و ژن و منداڵ بە توومەتی هەڵبەستراوی ناڕاست، تاوانبار کـراون، وەکوو: لایەنگـری پارتی کرێکارانی کوردستان، یا پارتی دیمـوکـراتی گەلان، یا لایەنگرانی کودەتای سینارێو داڕێژراوی ساڵـڕۆژی (١٥ی/ یۆلیۆ/٢٠١٦). بەندکراوەکان...
مـن کـۆبــــــانـیــم ، کـۆبــــــانـيــم شـارێــــکی کـوردســـــــــــتـانـیــم * * * * * زۆر دڵــــــــگـیـر و دێـــــــــریـنــم شـارێــــكی کــــورد نـشـــــــــيـنــم * * * * * جـــــوانـم بـــووکـی شـــــــــارانــم پـاڵــــــــــەوانـی جـیـهـــــــــــــانــم *...
نـزیــک گـونـــدێکی کورســـــتان شـەوێـــکی تـاریــــکی زســـــتان * * * * رێـویيـەک هـات ، بە مـاتە مــات ویستی مریشکێ بگـرێ و بیـبات ...
ئێـمــەی زارۆکــی دڵ پـــڕ لـــە هیـوا بــە ئـومێـد دەژیــن وا لـــە ڕۆژئــاوا واری خــۆمـــانــە ئــەم نـیـشـتـمـانـە زێـدی خــۆمــانـە ئــەم کوردســتـانـە ناخوازیـن شـەڕ بـێ لـە ئـامێزی خاک خەندەمان دەوێ ئێمەی دەروون پاک ســـتـران دەبێژین بـــۆ ژیـنـی شــادی دەبێژین بـــژی ئـــاشـــتـی...
١. تۆ ھەمیشە لەسەر ڕاستەقینەی پشت بەخۆبەستن و بڕوابەخۆبوون وەستاویت، نەکەی ھیچکات بڕوابەخۆبوون لەدەست بدەیت، بڕوابەخۆبوون سەرەتای ھەر بڕوایەکیترە.٢. جیھان و دەوروبەر و تەنانەت ھاوڕێ و کۆنەقوتابییەکانێشت، بەتایبەتی ئەوانەی شیعر دەنووسن، لە ناخی ناخەوە بە سەرکەوتن و سومعە و شادییەکانی...
مامـۆسـتا عـەلی حەمـەڕەشـید، نـووسـەرێـکی بـە تــوانـا و ناسـراوی نووسـین هەمەڕەنگەیە، لە بواری لقەکـانی ئـەدەبی منـداڵانی کورد دا، هـۆنـراوەنـووس و چـیرۆکنووس و ئۆپـەرێت نـووسـێکی شارەزایە.. تا ئێـستا چەنـدیـن هـۆنـراوە و چـیرۆک و ئۆپەرێتی بۆ منـداڵانی کوردمان نووسـیوە و لە پەرتـووکی چاپکراو و لە گۆڤارەکانی...