• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

هەڵۆ ئارام: نازیەکان جەنگی جیهانی دویان بردەوە

وەک ئەوەی کە مێژو نوسان پێیان ئاشنا کردوین جەنگی جیهانی دوو  لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە براوەیەو لایەنی دۆڕاو ئەڵمانیا بوو.لەڕاستیدا ئەڵمانیا نەدۆڕا براوەی یەکەم بوو، چۆن؟لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٣٠دا ئەڵمانیا سەرقاڵی کۆکرندەوەی زانیاریە مێژوییەکان بوو لە وڵاتانی هیند ، تیبێت، میسر، فەلەستین...

هەڵۆ ئارام: شەبەکەی گەردونی Cosmic web

شەبەکەی گەردونیی چیە (Cosmic web)؟شەبەکەی گەردونی پەیوەندیە لە نێوان هەموو هەسارەکانی گەردون بە سێنتەری گەردونەوە، واتە هەموو هەسارەکان و مانگ و نێزەکەکان بە سێنتەری گەردونەوە بەستراونەتەوە هەموو دەژین. ئێسات سێنەتەری گەردون دەشوبهێنم بە سێرڤەرێک تا باسەکەم کەمێک ئاسان بکەم بۆ تێگەیستن.ئەگەر سێنەتری...

تەها ئەمین هەڵەدنی: بە بەڵگەوە، بەپێێ دەقی قورئان ئیسلام دەتوانێت لە کچی خۆشی نزیک بێتەوە

تێگەیشتن لە بیرکردنەوەی مرۆڤ کارێکی ئاسا نییە، ئەگەر لە کۆمەڵناسە گەورەکانەوە، یان نووسەرە بلیمەتەکانەوە بڕوانین بۆ نموونە "هۆ سێ ئەندەرشۆن" ی دانیمارکی، کە لە کوورتە چیرۆکێکدا تەواوی کەسایەتی مرۆڤمان بۆ ئاشکرا دەکات. لە کورتە چیرۆکێکدا بەناوی "جلەکانی قەیسەر" دەقی کوورتە چیرۆکەکە ئەڵی" دووجامباز...

ئاریان کەرکوکی: دوور لە سیاسەت، کێ بۆقەکەی کوشت؟

 لە ساڵی ١٨٧٢ زانای ئەڵمانی (ھاینزمان) تاقیکردنەوەیەکی کرد لە سەر چەند بۆقێک لەناو ئاوێکی گەرمدا ، بۆیە چەند قابلەمەیەکی ھێنا پری کرد لە ئاو لە پلە گەرمی گەرماوی ناوەنج داینا، لە ھەر قابلەمەیەکدا بۆقێکی تیا دانا ، دەستی کرد بە بەرز کردنی پلەی گەرمی ئاو زۆر بە وردی، لە تاقیکردنەوەی تری دا ھاینزمان...

هەڵۆ ئارام: چۆنێتی فڵێل کردن لە کات

ئایا کات پێوەرێکی نەگۆرە یان دەتوانیت کات بە گوێرەی شوێن بگۆڕیت؟یەکەم شت کات پەیوەندی هەیە بەو هەسارەیە یان ئەو گەردونەی کە تێیدا دەژیت، واتە کات لەم گەردونەی ئێمە وەک کاتی سەر زەوی نیە و جیاوازی هەیە، لە زۆر هەسارەش کات بە جۆرێکی تر پێوانە دەکرێت، واتە وەک زەوی نیە کە ٢٤ کاتژمێرێمان هەیە لە ڕۆژێکدا...

د. مەهدی کاکەیی: من و فەلسەفەی دینی یەزدان

كولتوری یەزدانی كولتورێكی كوردستانی ڕەسەنە، كولتورێكی ڕەوشەنە، كولتوری ئاشتیە، كولتوری تەكفیر و جیهاد و داگیركردن و سەربڕین و دەستدرێژی كردن بۆ سەر ئافرەت، نیە. كولتورێكە دانراوە لەسەر بناخەی (داوای ئاشتی بكە، تا ژیانت پێ ببەخشێت)، نەك لەسەر بناخەی (داوای مردن بكە، تا ژیانت پێ ببەخشێت). زۆربەی قوربانیىيەكانى...

دارا سلێمان: پەرەسەندنی هەڵگەڕاوە و بەڵگەی چەوتبوونی پەرەسەندن

پەرەسەندنی هەڵگەڕاوە (Atavism)، بەڵگەیەکی دیکەی ئاشکرای پەرەسەندنە کە لە هەموو جۆرەکانی زیندەوەراندا بەدی دەکرێت. ئەم شێوە پەرەسەندنە بریتییە لە: سەرلەنوێ دەرکەوتن و سەرهەڵدانی پێکهاتەیەک، یان ئەندامێکی لەشی زیندەوەران کە لە ڕابردوودا لە پێشینەکانی جۆری ئەو زیندەوەراندا هەبووە، بەڵام لەبەر نەبوونی گرینگی،...

دارا سلێمان: پێشینەی هاوبەشی مرۆڤ و زیندەوەرانی دیکە

پێشینە‌ی هاوبەش (Common Descent)، یاخۆ ئەوەی لە‌ زیندە‌وە‌رزانیدا پێی دەگوترێت، پێشینە‌ی هاوبە‌شی گشتی، ئە‌و چەمکە‌ دە‌گرێتە‌وە‌ کە پێشینە‌ی هە‌موو ئە‌و جۆرە زیندە‌وە‌رانە‌ی ئە‌مڕۆکە هە‌ن، ئە‌وانە‌ی لە‌ ڕۆژگارێکیشدا هە‌بوون و بنە‌بڕ بوون، بۆ یە‌ک پێشینە‌ی گشتی دەگەڕێنێتەوە.بە گوزارشتێکی دی، سە‌رە‌تا...

حەیدەر هەمەوەند: فەیلەسوف فرانسیس بەیکۆن و چوار بتەکەی هۆش

Francis Bacon and the four idols of the mindتێگەیشتن لە شتەکان ،دیاردەکان، رووداوەکان و سروشت بەگشتی هەمیشە پرسێکی مەعریفی بووە .ئەگەرچی بەکارهێنانی رێبازو راددەی زانستیانەی ئامرازەکان لە چاخێکەوە بۆ چاخێکی دیکە جیاوازن بەڵام مرۆڤ تا ئێستا بە مێتۆدێکی هاوکۆک نەگەیشتووە کە بەدەسهێنانی زانیاری تەواو مسۆگەر...

د. مەهدی کاکەیی: كوردستان سەرچاوەی زمانە هیندۆئەوروپاییەكانە

13 توێژەری جیهانی لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجام داوە لەبارەی سەرچاوەی زمانە هیندۆئەورووپاییەكانەوه. هاووڵاتێتی توێژەرەكان و ژمارەیان ئەمانەن: 3 نیوزیلەندی، 1 بەلژیكی، 2 هۆڵەندی، 2 ئوسترالی، 4 ئەمریكايی، 1 بەریتانی، كە كاردەكەن لە ناوەندى  توێژیین و بەشی زانستى ئەم بابەتانە: {كۆمپیوتەر، مایكرۆبایۆلۆژی...

دارا سلێمان: بنەچەی ژیان

بنەچەی ژیان (origin of life)، یاخۆ لێکۆڵینەوە لە پەیدابوونی بوونەوەری زیندوو، پێوەندی بە پەرەسەندنەوە هەیە، بۆیە لێرەدا گەرەکمانە بەکورتی لێی بدوێین.پەرەسەندن ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە یەکەم خانەی زیندوو سەری هەڵدا و زیندەوەری لێ پەیدا بوو، چونکە تیۆری پەرەسەندن لە بنەڕەتەوە بەوە دەناسرێت کە تۆژینە‌وە‌یەکە...

حەیدەر هەمەوەند: گۆڕانی چەمکی دیالێکتیك لە سوقراتەوە بۆ کارل مارکس

داهێنانی چەمکی دیالێکتیكدیالێکتیك Dialectic ووشەیەکی یۆنانی کۆنە کە لە پێش زایینەوە سەریهەڵداوە.سەرچاوەی ئەم ووشەیە دەگەڕێتەوە بۆ دیالێکتیکێ Dialektike` کە بەمانای هونەری گفتوگۆ بەکار هاتووە.لە مێژوودا چەندین گۆڕانکاری بەسەر ئەم چەمکەدا هاتووە. لەم ووتارەەدا هەولدەدم کە کورتەیەك لە چۆنیەتی گۆڕانی چەمکی...

دارا سلێمان: هە‌ڵکۆڵدراوەکان و دیارکردنی تەمەنیان

هەڵکۆڵدراوەکان سەر بە زانستێکن پێی دەگوترێت، زانستی زیندە‌وە‌رە‌ دێرینە‌کان (Paleontology). زانای ناودار بوفۆن، کۆڵەگە بنەڕەتییە‌کانی ئە‌م زانستە‌ی داڕشت کە لە ژیانی دێرینی زیندە‌وە‌ران دە‌کۆڵێتە‌وە‌ لە‌ چەندان لا‌یە‌نی جیاجیای وەک، پێکهاتەیان‌، پە‌رە‌سە‌ندن و پێوە‌ندییان لە‌گە‌ڵ یە‌کدی، هەروەها لەگەڵ...

هەڵۆ ئارام: ماددەی تاریک و وزەی تاریک

تەنها 5% لە گەردوون بینراوە، ئەی ئەوەی تری لەچی پێکهاتووە؟گەردوونی بینراو - وەکو زەوی، خۆر، ئەستێرەکانی تر، وە گەلە ئەستێرەکان - لە پڕۆتۆن، نیوترۆن، و ئەلیکترۆنەکان پێکهاتووە کە بەیەکەوە بەستراون بۆ دروستکردنی گەردیلە. لەوانەیە یەکێک لە سەرسامترین دۆزینەوەکانی سەدەی بیستەم ئەوەبوو بێت کە ئەم ماددە ئاساییە،...

دارا سلێمان: بەجۆربوون و نەمانی جۆرەکان

بەجۆربوونکۆمەڵەی گشتی بوونەوەری زیندوو چ یەکخانەیی بێت، یان فرەخانە، بە هەردوو بەشە سەرەکییەکەیەوە کە بە ناوکۆکەسەرەتایی و ناوکۆکەڕاستەقینەکان دەناسرێن، سەرلەبەری ئاژەڵ، ڕوەک، کەڕووبابەت، بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەگرێتەوە. هەموو ئەمانە جارێکی دیکە دەکرێنە چەندان کۆمەڵە و لکی جیاجیا، هەریەکەشیان ژمارەیەکی...