(یەک) کەس و سەردەمڕێنێ دێکارت (بە لاتینی: ڕێناتوس کارتێزیوس) فەیلەسوفێکی مەزنی فەڕەنسییە، مەزنێتییەکەشی بە ناولێنانێکی سەرنجڕاکێش ناسێنراوە: ئەو "باوکی نوێسەردەمی ئەوروپی"یە. هەڵبەتە ئەم ڕستەیە لە سێ واژە پێکدێت: باوک، نوێسەردەم، ئەوروپی. باوک بەرهەمێک دەخاتەوە کە نوێسەردەمە، وەلێ ئەوە نوێسەردەمێکی ئەوروپییە....
"زمان، وەک هۆشیاری لە پێویستییەوە سەرهەڵ دەدات، پێویستی بە پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە." کاڕل مارکس پەرەسەندنی زمانزمان توانایەکی گەلەک ناوازە و نایابە، لەبەرئەوەی تەنیا بە بەدەرکردنی هەندێ دەنگ و هات و هاوارێک لە دەممانەوە، دەتوانین کۆمەڵە پێکهاتەیەکی چڕ و تۆکمە دروست بکەین بۆ ئەو بیرۆکانەی سەرهەڵ...
لە 23-2-1988 بۆ 6-9-1988 ی ساڵی ١٩٨٨ڕژێمی بەعسی فاشی, ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفالی بە هەشت قۆناغ ئەنجامدا, بەرامبەر گەلی كورد، نزیك 4050 گوندی كاولكرد،١٨٢هەزار مرۆڤی بێ تاوانی سڤیلی جینۆسایدكرد, ژینگەی كوردستانی تێكدا ، بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە هەوڵی قڕكردن و سڕینەوەی گەلی كوردی دا. بە...
خاتوو سارا هاردی پسپۆڕی بواری ئەنترۆپۆلۆژی و سەرەتاییەکان لە زانکۆی هارڤارد، نموونەیەکە بۆ سەلماندنی ڕەگ و ڕیشەی چاکە لە خۆماندا، واتە ئەوەی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بوونی کردەی ئەخلاقی لە پێکهاتنی مرۆڤدا وەک ڕاستییەکی سروشتی ، وەک خۆی دەڵێت (گریمان ئێستا لە فڕۆکەیەکدایت کە قەرەباڵغی سەرنشینە، و لەوێ ئاژاوە...
پێش ئەوەی پرسیارەکان دابنێین پێویستە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بخەینە بەردەست.بۆ تاقیکردنەوەی هزری ماتماتیکی و لۆژیکی، دەبێ بەخێرایی وەڵامی پرسیارەکان بدرێتەوە بەبێ بیرکردنەوەیەکی زۆر و شیکارکردنیان.مەبەستیش لە هزری ماتماتیکی و لۆژیکی ئەوەیە:بۆ نموونە: ئەگەر لێت بپرسن دەرنجامی ئەم کردارەی لێکدەرکردن چەندە...
- هۆکاری سەرسامبوونمان بە دیمەنە سروشتییەکانی وەک و ڕووبار و دار و دەوەن و گژوگیا چییە؟- بۆچی مرۆکانی سەرتاسەری جیهان گوڵیان پێ جوانە؟- پێویستە نوێنمان لەکوێی ژووری خەوتنمان دابنێین؟ساڤانا (Savanna)، واتە ڕووبەرێکی پڕ لە گژوگیا، لە بنەڕەتەوە لە وشەیەکی ئیسپانیایی سابانا (Sabana) وەرگیراوە، بە دەشتانییەک...
ئایا مرۆڤ بوونێکی ئەخلاقییە، یان بە واتایەکی تر؛ ئایا ئەخلاقەکانمان ڕەسەنن، وەک من باوەڕم وایە، ئەویش ئەوەیە: هەرکاتێک نان داڕما، ئەخلاق دەڕووخێت، هەرکاتێک نان زیندوو بووەوە، ئەخلاق زیندوو دەبێتەوە. شارستانیەتی مرۆڤ بارمتەی ئابوورییەکەیەتی، ئینسانیش دیلی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیەتی، ئەوانەن...
لە هەر کۆمەڵگایەک ڕاپەرین لەلایەن خەڵکەوە ئەنجامدرابێت بە ئامانجی هێنانەدی ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی باشتربووە ئەگەر لەدوایی چیرۆکی ڕاپەڕینەکانیش خواست وئاواتەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو بەدی نەهاتووە ئەوا هەرگیزاو هەرگیز خەڵکی ڕاپەریو هەڵەنەکردووە لەئەنجامدانی ڕاپەرین لەبەرئەوەی مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەمان پێدەڵێت...
فەیلەسووف ئادەم سمیس: «زانست دەرمانە بۆ ژاراویبوون بە خورافەکان»بە پێناسەیەکی کورت خورافە برێتییە لە: بوونی بۆچوون و بیروڕایەک، یاخۆ بیرۆکەیەک لە ئەندێشە، یان زانیارییەکی هەڵەوە سەرچاوەی گرتبێ، بەبێ بوونی هۆکارێکی هزری و لۆژیکی پاڵپشت بە زانستە ڕاستەقینەکان.زۆربەمان پێمان وایە ئێمە ئەمڕۆکە لە سەردەمی...
١_ئەوەڵ پرسیار: ماناێ ڕایەل چیە؟ گرینگی لە چ دایە و کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی بۆ چ دەگەڕێتەوە؟!ڕایەڵ بە مانای پێکەوە گرێدان و دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی پۆزیتیڤە لە دیاردەکاندا_ سەبارەت بە چەمکی کۆمەڵگە، دروستکردنی ڕایەڵ گرنگ دێتە ئەژمار لە بەر ئەوەی کە کۆمەڵگە لە چەندین چەمکدا لە یەکتری جێان! پەیوەست...
ئەگەر باسی راپەڕینی 5ی ئاداری 1991 بكەین, ناتوانین باسەكە دەرباز بكەین بێ ئەوەی بچینەوە سەر جەنگی كەنداوی دوو و راپەڕینی باشووری عێراق كە ئیسلامی سیاسی شیعە ناوزەدیان كردووە بە راپەڕینی شەعبانییە, چونكە پانۆرامایەكی هەمە لایەنە نەخەینە بەردەست, وا دەبینرێت كەسێك هاتووە لە كوردستان راپەڕینی...
(مەنووچەر کەیخسرەوپوور لە خەیاڵدانی مندا)پاش ئەوەی لە نەوەدەکانی هەتاوی(2011)بەملاوە ڕووم لە شاری سنە نا،ئاشنا بە زۆر سیما و کەسایەتی پەرۆش و خەمخۆری نێو ڕووبەری وێژە و ئەدەب بووم.ڕۆژێک دەگەڵ نووسەر و شاعیری هاوڕێم "ئیرەج عیبادی"(1949)لە تەک مرۆیەکی ڕۆحسووک و وریای نێو ڕووبەری ئەدەب شارەزایەتیم پەیدا...
هەموومان دەزانین هیچ شتێک لە کوشتنی مرۆڤێک خراپتر نییە، لەوەش ترسناکتر و قێزەوەنتر ئەوەیە کەسێک خۆی بکوژێت، بەڵام لەگەڵ ناپەسەندی ئەو کارە، ساڵانە ملیۆنێک کەس بە خۆکوژی کۆتایی بەژیانیان دەهێنن، واتە هەر چل چرکە یەکێک خۆی دەکوژێت! بەرانبەر بەمە بیردۆزی پەرەسەندن فێرمان دەکات کە مانەوە لەژیاندا...
کێشەی دەرونی.دوو جۆری سەرەکی هەیە:هەمیشەی وکاتیکێشەی دەرونی هەمیشەی(بەردەوامی)، زۆر بەی کاتەکان، ویراسین وجینیتیکن،نیشانەی، یان بەلاتینی(سامپتۆم) پێی هێژن. نیشانەکان لەکێشەی دەرونیدازۆری هەن.کێشەی دەرونی چوار جۆری ناوداری هەیە.شیزفرینی، بی پۆلێر، ئۆتیزم و خەمۆکی نەک وەک سامپتۆم وەک کێشەی دەرونی؛کێشەی...
یەک) کەس و سەردەمئەبو حامید محەمەد ئیبن محەمەد ئەلغەزالی کوڕی سەردەمێکی تەنگژاوییە. ناکۆکیی ئایینی، هزری، پارەپەرستیی مەلاکان و ملکەچییان بەرانبەر دەسەڵاتداران، لەناوچوونی دەوڵەتی گشتگیری خەلافەت و سەرهەڵدانی چەندین دەوڵەتۆچکەی ناوچەیی، مۆرکی ئەو سەردەمە بوون کە تێیدا غەزالی هاتە جیهانەوە: ساڵی 1058...