• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کاوە جەلال: ئەلڕازى و گومانگەرایى فەلسەفەیى

گێرت ‌هێندریش کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەئەوە کە پێشتر گۆتمان (واتا پشتگوێخستنى وەڵامدانەوەى پرسیارە فەلسەفەییەکان بۆ خاترى وەڵامدانەوەى ئایینى کە لاى کندى بینیمان – و) دووەم سیستەماتیکییە مەزنەکەى سەدەى نۆیەم ناگرێتەوە: ئەبوبەکر محەمەد ئیبن زەکەرییا ئەلڕازى.ئەم وەک گومانگەرا و ڕەخنەگرێکى ناوداری ئایین...

دارا سلێمان: ئایا ڕاستە مرۆڤ چووەتە سەر مانگ؟ (بەشی سێیەم)

بەڵگە یەکلاییکەرەوەکانی چوونی مرۆڤ بۆ سەر مانگدوای ئەوەی لە بەشەکانی پێشوودا هۆکارەکانی بوونی گومانەکان و وەڵامی ناسراوترین بانگەشە و ڕەخنەکانمان خستە ڕوو، لەم بەشەی کۆتاییدا ئاماژە دەدەین بە هەندێ بەڵگەی یەکلاییکەرەوە و بەهێز، دەربارەی چوونە سەر مانگ کە هیچ یەکێک لە لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێڕی نەتوانێت...

دڵشاد کاوانی: فەلسەفەی ماددە، حەقیقەتی بوونە یان بە لاڕێدابردنی تیۆریی

لە ڕوانگەی ماددە و تێگەیشتنی مرۆڤ لە ماددە و تێگەیشتنی پەیوەندی نێوان ماددە و ماددەیە، یەکەم شت کە مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی پێنج هەستەکەیەوە هەستی پێبکات ماددەیە، و لێکدانەوەی جۆراوجۆری بۆکردووە، دەتوانرێت بڵێین گەڕانی مرۆڤ بۆ جیهانی ماددی بنەمای دروستبوونی فیزیا بووە. ماددەکان پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە....

جەعفەر کەریمی: راوەستەیەکی سەر پێیی لەسەر(ژێ.کاف)

یادێک لە مامە قالەی دەباغی:کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژێ.کاف) پێش ئەوەی کە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزرێ،دامەزراندنی خۆی راگەیاندووە.ئەو کۆمەڵەی بەتەواوی کەمووکورتیەکانی کە هەی بووە.لە ماوەیەکی کورتدا توانیویە لە ناودڵی خەڵکداجێگای خۆی بکاتەوە.سەڕای ئەوەی کە بەرنامەو ئەساسنامەی ئەو کۆمەڵەیە جگە لە دووخاڵی...

مەحمود عەبدوڵڵا: کورد ئەمڕۆ دوای 500ساڵ و سی ساڵ دەسەڵاتڕانی کوردی

بەدرێژایی مێژووی دەوڵەتی عوسمانی ،هەتا ڕوخانی لە شەڕی جیهانی  یەکەم سیاسەتی "پەرتکە و زاڵبەی بەکاردێنا" و کوردەکانی دەکرد بەشورا لەبەرامبەر دوژمنەکانی. دەوڵەتی عوسمانی پشتگیری میرە لاوازەکانی دەکرد دژی میرە بەهێزەکان،ئەو سیاسەتە لە سەردەمی سلێمانی قانونیە وە جێ بە جێ دەکرا هەتا کۆتایی نیوەی یەکەمی...

دارا سلێمان: ئایا ڕاستە مرۆڤ چووەتە سەر مانگ؟ (بەشی دووەم)

وەڵامی ناسراوترین گومان و بانگەشەی لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێڕی دەربارەی چوونە سەر مانگ (بەشی دووەم)هەرچەندە گومانەکان دەربارەی گەشتەکانی ئەپۆڵۆ بۆ چوونە سەر مانگ و تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە پیلانگێڕی ژمارەیان یەکجار زۆرە، بەڵام لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین بە بەڵگەی یەکلاییکەرەوەی سەرچاوەی ڕاستەقینە و متمانەداری...

دانا مەنمی: بەرگی پێنجەم کتێبەکەی بارزانی

 مەودایەک بۆ شێواندنی مێژوو !  حوکمی مێژوو وانەی زۆری تێدایە و کەس ناتوانێت تا دونیا دونیایە مێژوو چەواشە بکات و بیشێوێنێت ، مێژوو تەنیا بە خوێندنەوە ناگاتە ئامانج، تەنیا رەخنە گرتنیش کەمە بۆ پێداچوونەوە بە مێژووماندا ، کەواتە هەڵدانەوەی لاپەرەكانی مێژوو تەنها بۆ نوسین نیە، بەڵكو بۆ رەخنەگرتن...

ئاریان کەرکوکی: مێژووی ئەشکەنجەدان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.بۆ سادیزم” و “ماسۆشیزم (بەشی سێ )

 ئەشکەنجەدان لە سەدەکانی ناوەڕاستداکەنیسەی مەسیحی لە سەرەتاوە هەڵوێستی لە دژی ئەشکەنجە وەرگرت چونکە مەسیحییەکانی یەکەم لەلایەن ئیمپراتۆرەکانی ڕۆمەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوت، بەڵام چەند سەدەیەکی تێپەڕ نەکرد تا پێگەی فەرمی کەنیسەکە بەرامبەر بە ئەشکەنجە گۆڕا و لە زۆرێک لە وڵاتانی مەسیحیدا بڵاوبووەوە...

کاوە جەلال: باومگارتن

١- پوختەی ژیاننامەئالێکساندەر گۆتلیب باومگارتن ١٧/٦/١٧١٤ وەک پێنجەم کوڕی خانەوادەکەی لە بەرلین هاتە جیهانەوە. باوکی، یاکۆب باومگارتن، قەشە بوو، دایکی، ڕۆزینا ئێلیزابێت، سێ ساڵ دوای زایینی ئالێکساندەر جیهانی بەجێهێشت، پێنج ساڵ دوای ئەویش باوکی. ئالێکساندەر لە لایەن نەنکییەوە بەخێو کرا؛ ساڵی ١٧٢٧ لەتەک...

دارا سلێمان: ئایا ڕاستە مرۆڤ چووەتە سەر مانگ؟ (بەشی یەکەم)

نیڵ ئاڕمستڕۆنگ: ئەمە هەنگاوێکی بچووکی پیاوێکە، بەڵام بازدانێکی مەزنی مرۆڤایەتییەپڕۆژەکەی ئەپۆڵۆ و هۆکاری بانگەشە و گومانەکانلە ڕۆژی 20ی مانگی حەفتی ساڵی 1969، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێی پڕۆژەیەکی ئاژانسی ئەمریکایی بۆشایی ئاسمان ناسا (NASA)، نیل ئاڕمستڕۆنگ (Neil Armstrong) بە جیهان دەناسێنێت، وەک...

جەعفەر کەریمی: کاتێک حیزبێک بە نەخۆشیی لە دایک دەبێ

بەرایی:ئیستالین وباقرئۆف دوای شەڕی دووهەمی جیهانی، لە سەر گەیشتن بە نەفتی باکوری ئیڕان گەمەی سیاسیان لە سەر دوونەتەوەی کوردوئازەری بەرێوەبرد.کۆماری ئازەربایجان وکۆماری مهابادیان فیدای هەواووهەوەسیی سیاسی وبەرژەوەندیی خۆیان کرد.لەوگووتارەدا مەبەست کۆماری مهاباد ودامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی /...

دڵشاد کاوانی: نەریت و بەهاكان لە نێوان ئەدەب و فەلسەفەدا

نەریت ئاماژەیە بۆ کۆی گشتی بەهاکانی ڕابردوو، بیروباوەڕ، هەستیاری جوانیناسی و فۆڕمە ستانداردەکانی ڕەفتار. نەریت، چونکە سەر بە ڕابردووە، کاریگەرییەکی کەمی لەسەر فۆرمەکانی ژیانی ئێستامان هەیە. زۆرێک لەو بەهایانەی ئێستا باوەڕمان پێیان هەیە، نیشانەی تێپەڕاندنی نەریتن، یان باشتر بڵێین نوێبوونەوەی بەردەوامی...

عەلی مەحمود مەحەمەد: 11ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك، 11ی سه‌پته‌مبه‌ری كوردستان بوو

ئۆپه‌راسیۆنی لێدانی نه‌وتی كه‌ركوك یان فه‌تحی یه‌ك, یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆن بوو ئێرانییه‌كان له‌ ناوخۆی عێراق به‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی ینك ئه‌نجامیاندا، یه‌كه‌م جار بوو ئێرانییه‌كان له‌ گه‌ڵ لایه‌نێكی عێراقی و كوردی له‌ناو خاكی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن, پێشتر فه‌جری دوو له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران...

د. هەژار عوسمان مەعروف: دۆخە دەرونییە سەیرو سەرسوڕهێنەکان!

مێشک ئەو ئەندامەیە کە سەرکردایەتی‌و چاودێریی  ئیش‌و کاری هەموو ئەندامەکانی تری خوار خۆی دەکات، لێدانی دڵ، هەناسەدان، بزوتن‌و هەستکردن (بینین، بیستن...)، ئاخافتن، قوتدانی خۆراک‌و شلەمەنی، هەرسکردنی خۆراک‌و بەتاڵکردنەوەی میزدان‌و ڕیخۆڵە... هەموی لەمێشکەوەو بەمێشک دەڕوات بەڕێوە.مێشک لەهەموو ئەندامەکانی...

کاوە جەلال: ئەبوبەکر ئەلڕازى

ئولریش ڕودۆلفکاوە جەلال لە ئەڵمانییەوە     ماوەیەکى کورت دواى مەرگى کندى دەرکەوت کە پێویستە لە کولتوورى ئیسلامیشدا فەلسەفە و تیۆلۆگیى لە یەکدى جیابکرێنەوە. با کندى ڕێزى لە کارى تیۆلۆگەکان گرتبێت؛ با تیۆلۆگەکانى سەردەمى کندى جەختیان لە ڕاسیۆنالێتیى خۆیان کردبێت، یان تەنانەت گرنگییان بە...