• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دیار هەرکی: ئیدریسی کوڕی نێچیر و سەد کورسی خوێندن لە دەرەوەی وڵات!

لە لایڤێکی ڕووداودا، ئیدریس بارزانی کوڕی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندازیاری ئاوەدانی کوردستان ١٠٠ کورسی خوێندنی پێشکەش بە خوێندکارانی کوردستان کرد بۆ خوێندنی ماستەر لە دەرەوەی وڵات. لە بنەرەتدا هەر کارێک بۆ پتەوکردنی ژێرخانی زانستی و ئەکادیمی کوردستان پیرۆز و جێی بایەخە بەڵام گرنگە لەم بابەتەدا کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ بکەین.تێکڕای نرخی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بە ٣٥ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت ئەگەر زۆرترین ژمارەی خوێندکاران بنێردرێن بۆ وڵاتانی نرخ مامناوەند ئینجا تێچووەکەی دەکاتە ٣،٥ ملیۆن...

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: سەبارەت بە بانگەوازی عەبدولڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

ڕۆژی ٢٦ مانگی شوباتی ڕابردوو، عەبدولڵا ئۆجەلان، لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی ناوی نراوە "پرۆسەی ئاشتی" لە تورکیا، لە ڕاگەیاندنێکدا کە لەڕێگای تیمی دانوسانکاری "دەم پارتی" یەوە خوێنرایەوە، داوای لە پەکەکە کرد چەك دابنێن و لە کۆنگرەیەکدا خۆیان هەڵبوەشێننەوە، هەروەها داوای لێکردن بچنە چوارچێوەی دەوڵەت و کۆمەڵگای...

سەردار حەمەڕەش: بانگەوازەکەی ئاپۆ بە گەرماوگەرم

لەوەتەی باسی بانگەوازەکەی ئاپۆ دەکەن، ئۆردوگان هەمیشە پێداگریی دەکات لەوەی کە ئاپۆ دەبێت بە ڕاشکاوانە و بەبێ مەرج (بۆ ئەوەی خۆی بە براوە بناسێنێت) داوا لە پەکە بکات چەک دابنێت. باخچەلیش وابزانم دەیگوت دەبێت ئاپۆ لە زیندان بێتە دەرەوە.لەم دوو ڕستەیە زیاتر بەهیچ جۆرێک دەسەڵاتدارانی تورک باسی ئاشتی و مافی...

PKK: دەقی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجالان: بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک

پەکەکە لە سەدەی بیستەمدا لە دایکبووە، کە پڕتووندوتیژیترین سەدەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و دوو جەنگی جیهانیی تێیدا روویداوە و هەموو هەلومەرجەکانی سۆسیالیزمی واقیعی و جەنگی سارد باڵی بەسەر جیهاندا کێشابوو و نکۆڵی لە بوونی کورد دەکرا. پەکەکە لە هەلومەرجێکی ئاوادا لەدایکبووە، کە هەموو ئازادییەکان قەدەخەکرابوون.لە...

کۆسرەت دڵشاد موحەمەد: بەڵێ ئێمە ناتوانین

هەموومان بیستمان مسروور بارزانی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدروشمی*ناتوانن* وەڵامی حیزبەکانی تر بەتایبەت یەکێتی دەدایەوە.ئێستا وشەی (ناتوانن)بووتە وێردی سەر زمانی هەموو پارتییەکان.بەڵام ئەگەر سەیری واقیع بکەین ئەو قسەیەی مسروور بارزانی( ناتوانن) زۆر تەواوە بەلام بۆ یەکێتی نا بەلکو بۆ...

موحەمەد عەبدوڵڵا عومەر: ئەوە بەڕاستیانە..؟

سەیری دروشمەکانی پارتەکان بکە ئەمانە هەموو ئەوانەن ، کە بەشداری دەسەڵاتیان کردوە، یاخود بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ لە پەرلەماندا لەسەر گیرفانی خەڵک خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساندوە ، من دەپرسم حزبێکی وەک یەکێتی دوای ٣٣ ساڵ خەبەری بۆتەوە دەڵێت کۆتای پێ دەهێنن ،منیش دەڵێم بەکێ بە خۆتان چونکە ئێوە خاوەنی دەسەڵات بوون...

سەرهەنگ سالار: سیاسەتی حکومەتی بزنس و پارە !

بە ناو حکومەتی کوردستان و کابینەی ماوە بەسەر چوی مەسرور بارزانی ، نمایشی خراپترین حوکمڕانی و کابینەی حکومەتی کوردستان دەکەن ، مەسرور بارزانی لەبەر ئەوەی بە درێژایی ژیانی سیاسی تەنها لە پۆست و سلکی سەربازی و ئەمنیدا بووە ، تەنها خەریکی کوشتن و فراندنی هاوڵاتیان و دەنگە نارازییەکان بووە ، لەپاڵیشیدا درێخیان...

د. فایەق محەمەد گوڵپی: شاسوار عەبدولواحید چیی کردوە؟

چۆن پایەکانی نەوەی نوێی داناوەهەموو جوڵانەوەیەکی سیاسیی پێویستیی بە چەند پایەیەک هەیە بۆ ئەوەی لەسەری بوەستێت و درێژە بە هەبوونی خۆی بدات، نەوەی نوێ یەکێکە لەو ڕێکخراوە سیاسییانەی کە دامەزرێنەرەکەی( شاسوار عەبدولواحید)ە و باش پەی بە گرنگیی پایەکانی دامەزراندن و چالاکبوونی بردووە.١.پایەی ئابووریی:پێش...

جەعفەر کەریمی: ئایا دوکتورمەحمود عوسمان راست دەکات؟

ئەوەندە من بزانم دوکتورمەحمود عوسمان یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە مەلامستەفا زۆر نزیک بووە، رەنگە هۆیەکەی ئەوە بێ هەم پزیشک بووە وهەمیش کاری وەرگێڕانی بۆ مەلا مستەفا کردوە.ئەوەی کە بۆ من جێگای پرسیارە ئەوەیە پاش ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ کە بە دەستی مەلامستەفا ئەو تڕاژیدیایە بە سەر بەشێک لە گەلەکەمان هات، دوکتورعوسمان...

هێمن رەئوف: بۆچی شنیار باشی کرد؟

لەناو سیستمە دواکەوتوو و مافیاگەری و پڕۆکسی و جاشایەتیەکاندا، سیاسەت پێناسە ڕاستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات ، لە هونەری ئیدارەدانەوە دەبێت بە کاسبیەکی مشەخۆرانە و ساختەچییەکان دەستدەگرن بەسەر ئەو بازرگانییە لفتەخۆرییەدا. کوردستانی خۆمان کەشێکی لەبارە بۆ ئەم کەسابەتە چەپەڵە و ساڵانێکە سەدان ئینسانی...

شێرزاد شێخانی: دیبلۆماسییەتی پارتی

رۆژانە لەمیدیاکانەوە هەواڵی دیدارەکانی سەرانی پارتی دەبینین لەگەڵ باڵوێزو نوێنەری وڵاتان کە سەردانی هەرێم دەکەن . دیدارەکانیشیان وەک دیعایەکی ئیعلامی لەلایەن پارتییەوە تەوزیفی دەکرێن و واپیشان دەدەن کە دەسەڵاتێکی زۆر مەرغووبن لەلای وڵاتانی دونیاوە . ئەوەش وای لەخەڵکی ئێمە کردووە بێئومێد بن لەگۆڕینی ئەم...

کامی قادر: پژاک، بەشێکی هەرەزیندووی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد

بۆ ماوەی زیاتر لە حەفتاساڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەکە سەرکردەیەتییەکی بە خۆوە نەدی کە هەڵقوڵای حاڵی نەتەوەکە بێت. پاش لە ناوچوونی کۆماری کوردستان، ئێدی پەرتەوازەیی، پشێوویی سیاسی و ڕێکخراوەیی ڕووی لە نەتەوەکە کرد، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات و باشووردا، ڕۆژهەڵات وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بیری کوردایەتی و...

ڕابەر کاوە جەلال: پارتی و یەکێتی لەسەر مێزی قوماردا...!

شەڕی جیهانی وەک یەکەم و دووەمەکەی ڕونادات، لەڕاستیدا بە مۆدێل و تەرزێکی جیا چەند ساڵێکە دەستیپێکردووە، زلهێز و هێزە کاریگەرەکانی ناوچەکە زۆر زەحمەتە شەڕ لە نێو سنوورەکانی خۆیان بکەن، ئەوە سەلمێنراوە کە پێکدادانێک گەورە بێت یان بچووک لەو جوگرافیایانە ڕوودەدات کە هێزیان لاوازە یان ئاڵۆزە و شوێن پێی هەژموونە...

جەعفەر کەریمی: تەنیا ئێوەمان کەم بوو!

گووتنێکی بەنرخ هەیە کە دەڵێ:لەناکاووەژوور مەکەوە مەیخانە حەمام نییە.ئەوە داستانی کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵەیە.مرۆڤ کاتێک رابوردووی چەند دەیەی ئەو حیزبانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شەن دەدا،تەنیا پرسیارێکی دیرۆکیی بۆ درووست دەبێ،کە بەڕاستی ئەو سەرکردەوبنکردەوحیزبانەی ئەو بەشە لە وڵات...

عەبدولڕەحمان رەسوڵ: کۆمەڵە، دەرئەنجامەکەی بۆ خزمەتی بۆرژوازی بوو

کۆمەڵەی مارکسی- لینینی یان کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەرئەنجامەکەی بۆ خزمەتی بۆرژوازی بوو نەک هەژار و کرێکارانئارام واتە شاسوار جەلال کە تائێستاش لەلایەن هاوڕێ کیانی وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو وبەتوانا و خاوەن فکرێکی ڕادیکاڵی کۆمۆنیست وچەپێکی نوێ دەی ناسێنن بەگرینگی یەوە باسی دەکەن !هەروەها کەباس لەمێژوویی...