بەم ناوەختە لاشەی سڕ بووم بەکۆڵمەوە شەقام وکۆڵان تەیدەکەمبستێ زەوی نادۆزمەوە بیکەمە گۆڕ بۆ ئەبەدی ئازار لەجەستەمدەبارێ لێوەکانم شەقار شەقار وەک بیابان بۆ قومێ ئاو ناخمبەجۆرێک شێواوە ئەڵێی کەشتی شکاوە بەدەم شەپۆلی دەریاوە دڵمبەجۆرێک ورد بووە پارچەکانی لەنێوانی زەوی و ئاسماندا سەمادەکەن بەدەم گەردەلول...
هەر ئایدۆلۆجیایەک یا ئاین و مەزهەبێک، وڵاتێک ،باژاڕێک، ناوەندێک،کەسێکی کاریزما بەسەرچاوەی ئیلهام و وزەبەخش و بەردەوامی ڕێبازەکەی دەزانێت، کە هەندێک جار دەگاتە ئاستی پیرۆزی و پەرستن.وەک چۆن ڤاتیکان ناوەندی کریستیانە کاسۆلیکەکانی جیهانە ،بەهەمان شێوە وڵاتی سعودیەش بەتایبەتی مەککە پیرۆزترین پێگەی...
لە دوا هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک، دەنگدەری کورد بردیەوە و حزبی کوردیش دۆڕاندیان.خەڵک ئەرکی نیشتمانی خۆی جێبەجێکرد، کەچی حزبی کوردی وەک پیشەی کۆنیان بەهۆی کلکایەتیان بۆ بێگانە، لە نێوان خۆیان لە سەر یەک لیست ڕێکنەکەوتن.حزبە کوردیەکان، ئەوانەی بە ناو حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەبەن، بۆ کەرکوک لافی کوردایەتی...
غەززە تەواوی ململانێی چەند ساڵەی فەلەستین و ئیسرائیلی لەخۆگرت، تیشکی خستەسەر ئەو دژایەتیە بنەڕەتیەی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا هەیەتی. پاکتاوکردنی دانیشتوانی غەززە بووە زیاترکردنەوەو نیشاندانی دڕندەیی و فاشیزمی ئیسرائیل لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا. لەدوای هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر...
لەڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شەوی ١/١/٢٠٢٤، نزیکەی کاتژمێر 11:45 خولەکی پاشنیوەڕۆ، یەکێک لە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی سەڵاحادین لە هەولێر، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەریان.حکومەتی هەولێر "حکومەتی فیدراڵی" بە بەرپرسیار دەزانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بۆ سەر...
من دەزانم کە ٢٠٢٣ ساڵێکی زۆر دژوارو سەختبوو بۆ گەلی کورد بە هۆکاری حوکمڕانی خوێناوی و گەندەڵی یەکێتی و پارتی،بەڵام بە سپۆنسەری دەسەڵاتێکی بێ سنوور گەندەڵ،دڵنیابن لەوەی هەر پێش ناوەڕاستی ٢٠٢٤ خۆزگە بە ٢٠٢٣ ئەخوازنەوە!،لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە ئەم دەسەڵاتە بە بەردەوامی سنوور دەبەزێنێت لە گەندەڵی و...
جیاکەرەوەیەکی گرینگی زانست و ئاین لەوەدایە، کە زانست بایەخ بە سروشتی ماددەیی دەدات، بەڵام ئاین پێوەندی بە شتگەلە ناسروشتییەکانەوە هەیە، بۆیە ڕاڤەکارییە زانستییەکان بۆ بابەتەکانی دەرەوەی سروشتی وەک خواکان و فریشتە و هێزە نادیارەکان دەست نادەن. بۆ نموونە، زاناکانی بواری دەمارناسی لەرێی دەمارەکان و بارودۆخی...
میدیا ئامرازێکی کارێگەری دەستی پارتە سیاسی و دەسەڵاتدارەکانە، وەک تورکیا، ئیران، عیراق و ئیسرائیل، کە لە باشووری کوردستان هەموویان بۆ سەپاندنی هەژموون و گەیشتنیان بە زۆرترین تاکەکانی نێو کۆمەڵگە، بودجەیەکی ئێجگار زەبەلاحیان بۆ دەزگەی میدیای کوردیی، بەتایبەتی کەناڵی تەلەفزیۆن، تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئیستگرام...
لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ ،کاتێک باشوور لە دەستی ڕژێم و دەسەڵاتی بەعس ڕزگاری بوو،کەوتە ژێر دەسەڵاتێکی ستەمکارتر و دڕندەتر،کە ئاکامەکەی زۆر لە سەردەمی بەعس خراپتر بوو ،ئەوەی بەعس بەرامبەر کورد کردی ،دەسەڵاتی کۆپیکراوی دوژمن،بەناو دەسەڵاتی کوردی،خراپتریان بە کورد کرد.کورد خاوەنی دەسەڵاتی خۆی نییە،شەرمەزارییە...
رۆژی دووشەممە 25 کانوونی یەکەم 2023 لەبارزان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ریش سپی، پیاو ماقووڵ و نوێنەری عەشیرەتەکانی دەڤەری بارزان کۆدەکاتەوە، بەو مەبەستەی لەهەلومەرجی ئێستای کوردستان، ئەو کەسانە ئاگادار بکاتەوە، کە پارێزەری خۆی و بنەماڵەکەیان دەکەن.بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکە،...
بەڕێزێک ئەمەی خوارەوەی بۆ نووسیوم و رەخنە لە بیرکردنەوە و کوردبوونی من دەگرێت، پێی وایە کوردبوون واتا نەتەوەپەرستیی و فاشی و رەگەپەرستیی و ... هتد، بەتایبەتی کە پێشتر وێنەیەکی ئاوارەبووەکانی ساڵی 1991م دانابوو، ئەو بەڕیزە وشیارییم دەداتێ، گوایە عەرەبە شیعەکانی خوارووی عێراقیش بە دەست رژێمی سەددام و بەعسەوە...
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران جار لەگەڵ جار زۆر کەمتربۆتەوە، گەر بەشداری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە لەساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا ڕێژەی بەشداربوانی بەرێژەی %٨٠ بوبێت!، دەبینین ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ لە %٣٠...
بۆیە دەڵێین کۆمەڵگا کوردی و کوردستان لە لێواری داڕوخاندایە ؟ گەر کۆمەڵگا نەیتوانی تاکی هۆشیار پێبگەیەنێت لە سێکتەری بنەماکانی دیموکراسی ، ئازادی ، ئازادی ڕادەربڕین ، کۆمەڵگەی مەدەنی ، مافی مرۆڤ ، گەر هەریەکەیان بە ئەرکی خۆی هەڵنەسا و هەستی بە بەرپرسیاریەتی نەکرد ، ئەوکات کۆمەڵگەیەکی شەلەل و نەخۆش و دواکەوتوو...
لە دێر زەمانەوە ئایدۆلۆژی نەتەوەیی و ئایینی دوو لەو جەمسەرە هەرە بەهێزو سەرەکییانە بوون کە زۆرترین خۆبەخش و فیداکارییان لەدەوری خۆیام کۆکردۆتەوە. فەلسەفەی دین کۆنترە لەوەی نەتەوەیی. بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئایین زۆر باش زاڵ بووە بەسەر تەواوی توێژو چینە جیاوازەکاندا. بابەتی نەتەوەیی...
ئەگەرچی هەڵبژاردن لە عێراقدا بەگشتی، ململانێ و کاسپی دزەکانە، بەڵام هەڵبژاردنی کەرکوک، بۆ کورد زۆر دزانەتر بوو. دزەکانی پشتی شیعاری نەتەوایەتی، نەیانتوانی یەک لیستی نەتەوەیی دروستبکەن و هەریەک شیعارەکەی بۆ خۆی دزی. نەتەوە ئەگەرچی مانای کۆبوونەوەیە، بەڵام ئەوان کردیانە خیتابی پەرتبوون. دزەکانی پشت...