بۆچی فیل وێڕای ئەوەی ژمارەی دەمارەخانەکانی مێشکی، سێ ئەوەندەی ژمارەی دەمارەخانەکانی مێشکی مرۆڤە، وەلێ لە ئێمە زیرەکتر نییە؟فیل بەراورد بە مرۆڤ مێشکێکی گەورەتری هەیە، کە ژمارەی دەمارەخانەکانـ(neurons، نۆرۆنەکان)یشی زیاترە. کەواتە بۆچی توانستی تێگەیشتنی مرۆڤی نییە؟لە مێژە کە وەکوو مرۆڤ، بەراورد بە زیندەوەرانی...
لەم نوسینەدا بە کورتی و بە پوختی ئەو پرسیارە وەڵام دەدەمەوە.لە ساڵی ١٩٩٥ دا دکتۆرێکی فەڕەنسی بە ناوی پێیەر گیڵبرت Dr. Pierre Gilbert خەڵک و حکومەتەکانی ئەوروپای ئاگادار کردەوە لە دروست کردنی ڤایرسێک، یان دەستکاری کردنی جینی ڤایرۆسێک کە مرۆڤ دەکاتە زۆمبی.ئەم ڤایرۆسە لە ناو ئاسکە کێویدا هەیە...
کلۆد لێڤی ستراوس: "گەردوون بەبێ مرۆڤ دەستی پێ کرد، بەبێ مرۆڤیش کۆتایی پێ دێت."مرۆڤی مێژووی دێرین کاتێک سەرنجی داوەتە دەوروبەر و ئاسمانی بێسنوور و خۆر و مانگ و ئەستێرەکان، بە هزر و هۆشێکی ئەندێشەیی کۆمەڵە ئەفسانە و داستانێکی داهێناوە، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەکرێن دەربارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و کۆتایی...
زانای فیزیای تیۆریی لۆڕنس کڕواس: "گشت گەردیلەکانی لەشمان لە ناخی ئاگرینی یەکێک لە ئەستێرەکانەوە هاتووە، ئێمە منداڵی ئەستێرەکانین پڕ بە مانای وشەکە."کاتێک لە ئاسمانی فرەوان و درەوشاوەی پڕ لە ئەستێرە دەڕوانین، دەشێ لەخۆمان بپرسین: ئایا ئەو تەنانەی گەردوون نەمرن و هەتاهەتایە دەمێنن، یان تەمەنێکی دیارکراویان...
وەک هەموو یەکێک لە ئێمە دەیزانێت جینەکانی(DNA) مرۆڤ بناغەی ژیانی مرۆڤەکانە و زۆرینەی نهێنیەکانی ژیانی مرۆڤ لەو جینانەدا شاردراونەتەوە.لە زمانی کۆمپیوتەردا بە دوو ژمارە تەواوی کارەکانی کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت.. ژمارەکان بریتین لە سفر و یەک وەک ئەم جەدۆلەی لای خوارەوە.باینەری زمانی کۆمپیوتەرلە ناو جینەکانی...
پێکهاتەکانی گەردوون و سەرهەڵدانی تەنەکانیپاش ئاشنابوونمان بە پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون، پێمان باشە لەم هەلەدا بەکورتی هەندێ زانیاری گرینگ بخەینە بەردەست، بۆ تێگەیشتنێکی پتر لە گەردوون و پێکهاتە سەرەکییەکانی لە گەلەستێرە و ئەستێرە و هەسارەکان. مەزنی و فرەوانی گەردوونپێویستە لە سەرەتاوە بزانین کە ماددە...
بەشی یەکەم: پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون و شێوازەکانیمەبەست لە تەمەنی گەردوون، دیارکردنی ئەو کاتەیە کە گەردوون پێیدا تێپەڕیووە لە دەمی سەرهەڵدانییەوە، یاخۆ لە تەقینەوەی مەزنەوە (Big Bang)، تا دەگاتە ئەمڕۆکە.زۆربەی هەرە زۆری تۆژینەوە و پێوانەکانی گەردوونناسان، تەمەنێکی نێزیکەی 13.8 ملیار ساڵیمان پێ دەدەن....
ڕیچارد دۆکینز: "نابێ بەگوێرەی یاسا داروینییەکان بژین، داروین تەنیا ڕاڤەی ئەوەمان بۆ دەکات چۆن گەیشتینە ئێرە."بەهاتنی کۆتاکانی سەدەی نۆزدەیەم، زانای ناودار داروین، بە بڵاوکردنەوەی شاکارە فرە بەناوبانگەکەی بنەچەی جۆرەکان (The Origin of Species) و کتێبی ڕەچەڵەکی مرۆڤ (The Descent of Man)، توانی شۆڕشێکی...
گەردوون، مەتەڵە هەڵنەهێنراوە هەرە گەورەکەی مێژوو مرۆڤایەتییە، ئەو بوونە بە کۆی کات و شوێن و پێکهاتەکانییەوە، بووتە جێی تێڕامانی مرۆڤ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەو پرسیارە ئاڵۆز و دژوارانەی بەرەوڕووی دەبنەوە.بۆ زانینی سەرەتای گەردوون و تێپەڕبوونی بە قۆناغە جیاجیاکانی، پێویستە لە تیۆری...
گراڤەتی واتا هێزی ڕاکێشانی زەوی ، ئێستا دەمەوێت بە چەند دێڕک بە یارمەتی لۆژیک بیردۆزی گراڤەتی بخەمە ژێر پرسیارەوە. هەڵبەتە گراڤەتی خۆی تەنها بیردۆزێکە و هیچ ئیسپاتێکی زانستی نیە جگە لە دوبارە کردنەوەی قسەی زاناکانی پێش خۆمان. وەک زاناکان دەڵێن زەوی دەسوڕێتەوە بە خێرای ٤٦٠ مەتر لە چرکەیەکدا...
زاناکان بەهیوای ئەوەن جێیمس وێب وەڵامی ئەم دوو پرسیارە بداتەوە: "لە کوێوە هاتوین؟" و"ئایا ئێمە تەنیاین لەم گەردوونەدا؟"تەلسکۆپی جێیمس وێبی بۆشایی ئاسمان (James Webb Space Telescope)، پاش چاوەڕوانییەکی زۆر و چەندان جار دواخستن، پێش چەند ڕۆژێک (لە کریسمس: 25ی دیسێمبەری 2021)، لە لایەن ئاژانسی ئەمریکایی...
گریمان کارەساتێکی گەورە، تێکڕای زانیارییە زانستییەکانی جیهانی لەناو برد، تەنیا تاکە یەک ڕستە لەو زانیارییانە دەکرێ بگوێزرێتەوە بۆ نەوەی داهاتووی بوونەوەرەکان، کامە ڕستە دەتوانێ زۆرترین زانیاری لەخۆ بگرێت بە کەمترین ژمارە لە وشەکان؟ پێم وایە ئەم ڕستەیە: هەموو شتێک لە گەردیلە پێک دێت (فیزیازانی ناودار...
لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەباتێکم نوسی بە ناوی (چەخماخەی مەزنی خۆریی Solarflash)لەو بابەتەدا باسی چەند جۆرێک لە بونەوەری دەرەکیم کردبوو.. یەکێک لەو جۆرانە جۆری درەیکۆ بوو، کە ئێستا شاژنەکەیان لەسەر زەوی دەژی، بەڵام شوێنی نادیارە و شوێن گۆڕکێ دەکات.لە ساڵی ٢٠١٨ وە کۆمەڵێک کەشتی ئاسمانی کە بچوکترین کەشتیان...
کابرایەک دوای ئەوەی خوێندنی تەواو کرد بیست ساڵ کاری کرد تا بتوانێت زەویەک بکڕێت..دوای ئەوەش بیست ساڵی تر کاری کرد تا بتوانێت خانویەکی خۆشی لەسەر دروست بکات..کاتێک خانوەکە تەواو بوو، هاوسێکەی هاتو پێی گوت تۆ خانوت لەسەر زەوی من دروست کردوە، زەویەکەی تۆ ئەم زەوییەی ئەم لاترە..(ئەم چیرۆکە چیرۆکی مەولەویە) ئەم چیرۆکەی...
بەشی دووەم: تێگەیشتن لە چەمکی هەڕەمەکییەتی بنەمایە هەرە سەرەکییەکەی گەردوونهەڕەمەکییەتی (Randomness)، نەبوونی شێوازێکی ڕوون، یاخۆ توانای نەبوونی پێشبینیکردنی ڕووداوەکانە. ڕیزبوونی نیشانە و هەنگاوی دیاردەکانی سروشت بەهەڕەمەکیی دادەندرێن، ئەگەر هیچ ڕیزبەندییەکی دیارکراو، یان ئەندازە و شێوەیەکی ئاشکراو...