کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

ئەكرەم شیخ حەسەن گوڵانی: ڕۆژنامەى ڕووداو لەگەڵ كێیە؟

ماوەیەكە لێرەولەوێ هەواڵى لێ سەندنەوەى مۆڵەتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان بە ئەنقەست یان بەمەبەست دەورژێنرێت وگوایەلەهەولێریاساجێ بەجێ كراوە و بارەگاكانى ئەو حزبە داخراون، بەڵام لە سلێمانى ئەو بڕیارەجێ بەجێ نەكراوە.. لێرەو لەوێش لێداون لەم ولەو وەرگیراوە...بەكۆى گشتى مانشێت وناوەڕۆكەكەى واداڕێژراوە كە...

چاكە خوازێك: دیسانەوە بە هەدەردانى سامانى گشتى لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردنى سلێمانى

  بەڕێزان وەك پێشتر پێمان ڕاگەیاندن لە كاتى بوونى هەر گەندەڵیەك لەو سێكتەرە دادوەریە كە بریتیە لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردنى سلێمانى لە ڕەخنە گرتن ناوەستین ، وا ئەم جارەش مشتێكى تر لە خەرمانى گەندەڵیەكانى بەڕێز لێپرسراوى بەشی كارگێڕی و خۆیەتى دەخەینە بەر چاوتان كە لە ژێر سایەى بەڕێوەبەرە خەوتووەكەى...

ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: ده‌سه‌ڵاتێکی خوێنخۆر و مافیا، ئۆپۆزسێۆنێکی مۆله‌ق

ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێستای ‌باشووری کوردستان، زۆر زۆر ترساناکترە له‌ به‌عس و ته‌نانه‌ت له‌ تورکه‌ فاشسته‌کانیشئاخر .... ووشتر و حه‌مام!  بزن و قاپقاپ! مه‌سعود- جه‌لال و ده‌سه‌ڵات... کوجا مه‌رحه‌با"لایەنداریی ته‌نانەت به‌ ڕێخراوێکی کرێکاریشه‌وه‌، چاره‌نووسی گرانه‌. بوون به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی...

بەهادین ئەحمەد: لە سەروبەندى ئەنفالى دۆڵى جافایەتیدا دەڵێم: تێگەیشتنى نەوشیروان و یەكێتى بۆ دەنگەكانى پارتى لە هەڵبژاردنى یەكەمدا هەڵە بوو

یەكێك لەو فەزیحە ئەخلاقیەى دەسەڵاتى كوردى تێى كەوتووە كە هەر كوردێكى خاوەن ویژدانى شەكەت و بێتاقەت كردووە پاداشت كردنى ئەو كەسانەیە كە هاوكارى رژێمێكیان كرد كە ژن و منداڵ و گەنجى كوردى لە موسڵ و بیابانەكانى...

بڵێسە عمر: بەپەلە قادر عەزیز خۆى دەسوتێنێ

بێگومان شۆرشى نوێى بزافى رزگارى خوازى گەلى كوردستان هەر لەسەرەتاى حەفتاكانەوە تاوەكو كۆتایى هەشتاكان و پێش راپەرینە جاماوەریەكەى گەلى كوردستان بە قۆناغى گەرمى ململانێ و خۆ دەرخستن و دەركەوتنى چەند ناوو ناوەنزایەك وەك ئەكتەرى ناودارو پاڵەوان و لێ هاتوو لە گۆرەپانى سیاسى و چەكدارى و جەماوەرى دەركەوتن...

سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان: ڕاگەیاندى كۆتایى كۆبونەوەى سەركردایەتى كاتى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان

رۆژى 28/2/2012 لەشارى كۆیەى سەربڵند , بەئامادەبوونى تەواوى ئەندامانى سەركردایەتى بزوتنەوەكەمان سەركردایەتى كاتى دەستى بەكۆبوونەوەكرد دواى ساتێك وەستان بۆگیانى بەرزە فرى شەهیدانى جوتیارانى كوردستان و گشت شەهیدانى رێگاى سەربەخۆى كوردو كوردستان, دەستى بەكارەكانى كرد , دواى هەڵسەنگاندن و شى كردنەوەى دۆخى...

پاکزادێک: له‌ په‌راوێزی پڕۆژه‌ چاکسازییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم

پاکزادێک   هه‌رچه‌ند جار که‌ شتێک له‌ کوردستان ڕووده‌دات سه‌رۆکی هه‌رێم یاسایه‌ک یان رێنماییه‌ک ده‌رده‌کات بۆ کپ کردنه‌وه‌ی شه‌قام به‌ڵام ئایا ئه‌م یاسا و رێنماییانه‌ ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێ...

محه‌مه‌د عه‌لی وه‌لی: بۆ نیجیرەفان بارزانی: "بە ج مه‌نتیقێك حزبێك بێته‌ به‌رامبه‌رت بۆ گفتوگۆ هێشتا فشاری پارتی لە بادینان لەسەر یەكگرتوو ماوە؟".

نێچیرڤان بارزانی له‌ وتارێكدا كه‌ له‌رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا بڵاوی كردۆته‌وه‌، باوه‌ڕی وایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی یه‌كگرتوو زوو یان دره‌نگ ده‌گه‌رێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی، هه‌ر له‌و باره‌وه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ باری گرژی و ئاڵۆزی ئیستا به‌ جێبهێڵن، زرۆ به‌ساده‌یی و خوێن ساردیش...

ئه‌رخه‌وان هه‌ولێری: ئایا به‌راستی یه‌كێتی ده‌بێته‌ فریاد ره‌س بۆ رۆژنامه‌ نووسان؟؟؟

ماوه‌یه‌كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه‌ به‌ په‌ناگه‌ و فریادره‌س وه‌كو هه‌ندێك لایان وایه‌ و وا به‌ بیریاندا دێت، بۆیه‌ هانای بۆ ده‌به‌ن ، ئه‌وه‌ش وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ له‌ ناو ئاودا بێت و خۆی به‌ لقه‌ دارێكه‌وه‌ بگرێت ، كه‌چی نه‌ك هه‌ر رزگاری ناكات به‌لكو ناگاته‌ هیچ شوێنێك و ده‌خنكێت ، ئه‌وه‌ی...

حه‌مه‌ سوسه‌یی: ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ، بچوونایەتە بەردەم گردەکە باشتر بوو

  هەندێ لەڕۆژنامەنووسان هەڵتەك هەڵتەك خۆیان گەیاندە بەردەم (نوسینگەی بارزگانی و تاڵانکردنی کوردستان)مەکتەبی سیاسی جەلالیەکان و لە مەلا بەختیار پاڕانەوە بۆ ئەوەی چی تر پڕشەق نەکرێن و لەوە زیاتر بەدەستی چەتەکانیان ڕیسواو سووك نەکرێن.. دیارە بەم هەڵسوکەوتەیان جگە لەڕسوایی زیاتر و تێهەڵدانی گەرم و گوڕتر...

هونەر ئەحمەد: ڕۆژنامەنووسان پشتگوێ خستنى دادگاكان و زیندوكردنەوەى مەكتەب سیاسیەكان

پێش چەند رَِۆژێك لەمەوبەر لەچەندسایتَك هەواڵى گردبوونەوەى ڕۆژنامەنووسان لەپێش مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بڵاوكرایەوە سەرەتا پێم وابوو ئەمە هەوڵێكە لەلایەن چەند ڕۆژنامە نووسێكى دەسەڵاتەوە دەدرێت بۆ پەردەپۆش كردنى ئەو بەسەربازگە كردنەى كە یەكێتى ئەنجامیدا لە چەندین ناوچەى ژێردەسەڵاتى خۆى...

له ناو مةلبةندى 3 ى هةوليره‌وه: کادیرانی ناو مه‌ڵبه‌ندی ۳/ی یه‌کێتی ئه‌وها خانه‌نشین کراون‏

نامه‌كى كراوه بۆ به‌رێز جه‌میل هه‌ورامى سلاو: به‌ڕێزم له دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشان دا بۆ خانه‌نشین كردنى كادیره‌كانى حیزب لێژنه‌یه‌ك پێك هات به سه‌رپه‌رشتى جه‌نابتان و ئه‌ندامه‌كانت كه پێك هاتبوو له به‌ختیار كاوانى+فتح اڵله سوسه‌یى+م.حسێن شوانى و له‌گه‌ڵ ئه‌زغه‌ر ناوێك كارى...

خێڵان بەختیار: كۆسرەت رەسوڵ و شینكردن بۆ هەریسە

سەركردەیەكى وەك كۆسرەت رەسوڵ هەمیشە هەوڵى قۆستنەوەى رەوشە ئاڵۆزەكان دەدات، شانسى هەڵكشانى كێرڤى خۆى لەوەدا دەبینێتەوە، یان تێكشكان و نەمانى هەیمەنەى خۆى بە دۆزینەوەى رێگاچارە، پشت بە شانس و سودفە دەبەستێت، هەر بۆ نموونە لە كاتى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات، كە پارتى دیموكراتى كوردستان هێزى خۆى رەوانەى سلێمانى...

هۆشیار عه‌بدولا: رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌(هۆشیار عه‌بدولا)ه‌وه‌..

  سه‌باره‌ت به‌و هێرش و په‌لاماردانه‌‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌ی که‌ ده‌کرێته‌ سه‌رمان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ پیویستی ده‌زانین ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌ بۆ رایگشتی خه‌لکی کورستان بلاو بکه‌ینه‌وه‌: 1. گوایه‌ ئێمه‌ به‌ پله‌ی راوێژکار خانه‌ نیشنین،به‌ موچه‌ی 3000000 ملێۆن دینار ،به‌ هه‌موو خه‌لکی کوردستانی راده‌گه‌یه‌نین...

سەهەند: سێ خاڵی تر بۆ سی ڤییەکەی هوشیار عەبدوڵڵا

بەڕێزان هەڵسوڕاوانى ماڵپەڕى (كوردستانپۆست)ى ئەزیز سڵاو لە ڕاستگۆیى و سەنگەرى هەقبێژیتان. بەڕێزان بە پێویستم زانى ئەم زانیارییانە پێشكەشى بەڕێزتان بكەم ئەوەندەى من لە نزیكەوە ئاگاداریم. بەهیواى رەزامەندیتان. لەگەڵ ڕێزى بێ پایانم. * ئەو سێ زانیارییەى (باوكى مەستان) لە سى ڤى (هوشیار عەبدوڵا)دا بیرى...