قسەیەک هەیە ئێژێ : عەرەب کە شکستی هاورد قورئان بەرزدەکاتەوە، بەڵام کە سەرکەوت دەست دەداتە شمشێر. ئەوە قسەیەکە تەنیا تایبەت کراوە بە عەرەب کەچی ئەم قسەیە بۆ باقی دیکتاتۆر و ملازم موحسینەکان ڕاستە جا هەر هۆز و گەلێک بێت. بڕۆن سەیری ڕابردووی صدام حسین بکەن،کاتێک لە دەسەڵات دابوو سەدان مزگەوتی تەختی عەرزکرد و هەزارانی دیندارو مەلای کوشت کەچی کە دەسەڵاتی نەماو لەزیندانیان کرد قورئانی بەرزدەکردەوە و داوای لە دادوەر دەکرد کە ڕێگای بدات نوێژ بکات و قورئانی ماچ دەکرد.سەیری ڕابردووی لاهوور شێخ...
دهستكهوتێكی گهورهی ئهحزابی كوردی بۆ جاش و مستهشارهكان ههر لێبوردنی گشتی نهبوو له خیانهتهكانیان، بهڵكو تێكهڵكردنهوهیانه بهدهسهڵات كه له سهردهمی بهعس چۆن معامهلهیان لهگهڵ كهسوكاری پێشمهرگه كردوه ئێستایش ههمان رهفتار لهگهڵ كهسوكاری شههیدان بكهن.ئاشنایهتی من...
کابرایەک لە بەرچآوی خەڵك لە ناوەڕآستی شەقام پێسایی ئەکرد،لێیان پرسی بۆچی ئاوا ئەکەی؟ لە وەڵامدا وتی: ئەگەر هاتوو کەسێک لێرەوە تێپەڕی با جنێوم پێ بدات و بپرسێ ئەم پیساییە هی کێیە؟ ئەوە رێک داستانە ئەو فەرمایشتانەیە کە جار جار مەسعود بارزانی هەڵیان ئەڕێژێ.بۆیە ئەمڕۆلە پەیامێکدائەڵێ:بە زوویی دەبێ...
نوسینی ؛ زۆڕبا شاخەوان پێش هەڵبژاردنەکان ڕاپۆڕتێکم لەسەر دزەکانی (رێگای کەلار ـ دەڕبەندیخان) بڵاوکردەوە، کە تێدا باسی قەبارەی گەورەی دزی وتاڵانیم کرد لەو پڕۆژەیەدا و باسی ئەوەم کرد کەس لێپێچینەوە لە پڕۆژەکەناکات و بە ئاڕەزووی خۆیان گۆڕانکاری دەکەن و پارە بۆ پڕۆژەکە زیاد دەگەن وگۆڕانکاری تێدا دەکەن...
بۆ ئەو پێشمەرگانەی، کە پێشمەرگەی راستەقینەن:داهێنەریی دەستەواژەی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان کەسێک بە ناوی ئەحمەد دەسماڵ هاتە سەرزاران ئەو کەسە چاپەزیی قازی محەممەد بووە. لەو سەردەمە کە سەردەمی کۆماری مهاباد. دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی ناوی پێشمەرگە، وەک بەرگریکاری کورد...
{دەوڵەت بەمرۆڤی نەخوێنەوار بەڕێوە نابرێت}،دکتۆر یوسف محەمەدئەو دەسەڵات و ڕژێمانەی کە حیزبە تۆتالیتارییەکان بەڕێوەیان دەبەن،بەردەوام ڕووبەڕووی کۆمەڵێک قەیران دەبنەوە کە بەرهەمی [ئەنقەستی]خودی خۆیانن.هەڵسەنگاندنی هەر دەسەڵاتێک لەڕووی شکستی یا سەرکەوتوویی ،بە پێوەری کارەکانی هەڵدەسەنگێنرێت ،گەر سەرکەوتووبوو...
ئەکرێ مرۆڤێک لە بەرانبەرمرۆڤێکی دیکە لە بەر ئەوەی خەتایەکی لێ رووداوە،شەرم بیگرێ.جارجارشەرم کردن نەتەنیا خراپ نییە،بەڵکوم باشیشە.شەرمکردن لە ئاست دزی کە مرۆڤ نابێ بیکا،شەرم لە ئاست درۆوفێڵبازیی کە شآیانی ئەوە نین کە مرۆڤ پێگەی خۆی لەدەست بداوببێتە مایەی نەهامەتی.لە فەرهەنگی کوردەواریی خۆماندا دوو وشە...
شینیار ئەنوەر کاتێک لە ئەمەریکاوە دەدوا بە لێوی هەڵئاوساو و سەروچاوی نەشتەرگەریی کراوی، هەرگیز باوەڕم بە قسەکانی وەک ئۆپۆزیسیۆن نەبووە، ئێستاکە بە هاتنەوەی ترەمپ خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕیت! نازانم بە چ لۆژیکێک ئەو کچە پێخۆشحاڵە بە هاتنەوەی ترەمپ؟ یەکەم ئەو وەک ژنێک دەبوا دژی ترەمپ بوایە کە دژی ئازادی ژنانە...
دراوسێکانمان (عەرەب و تورک و ئێران) هێشتا بڕوایان وایە بە توندوتیژی شکستمان پێدێنن و وازمان پێدێن لەوەی کوردی ئازاد بین و کوردستانێکی بڕێک یا تەواو سەربەخۆمان هەبێت. بۆیە ئێمەی کورد وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت بەڵام کۆڵنەدەر ناچارین هەر کات کە ئەو سێ لایەنە دەستی ئاشتیان...
وەفا و ئەمەگناسیی وخۆشەویستیی تەنیا تایبەت نییە بە مرۆڤەکان.رەنگە لە هەڵسوکەوتی وەفادارانی نێوان مرۆڤ وئاژەڵ جیاوازیی هەبێ،بەڵام زۆر جاربێ وەفایی وبێ ئەمەگیی تاقمێک مرۆڤ سنوری بێ ئەخلاقی دەپچڕێنێ وگومان دەخاتە سەر مرۆڤایەتی.لەوتارەدا بۆ ئەوەی کەس زوێر نەبێ دەبێ بەڕآشکاوی هەستی خۆم دەربڕم.لێرە بە هێج...
کاتی خۆی لەسەر شاسوار واحید، وتارێکم نووسی بە ناونیشانی: (شاسوار واحید یەکێکە لەو هێلکانەی، کە دەسەڵاتی پارتەکان لە باشوور هەڵیان هێناوە). https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=83573لەو نووسینەدا، کەمێک باسی ئەم کابرایە و کەسایەتییە شاراوەکەییم کرد، وەک ئەوەی شاسوار کابرایەکە نە ئەدیبە، نە سیاسییە...
بەڕێز كاك ئەبوبەكر كاروانی وتارێكی بەناوی "رۆڵی نوخبە لە راستكردنەوەی هەڵەكان و قووڵكردنەوەی پێكەوە ژیان", لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بڵاو كردۆتەوە سەبارەت بە پرسی كوردە ئێزیدییەكان , لەسەر وشە بە وشەی بابەتەكەی سەرنجم هەیە, لێ من تەنها دەچمە سەر ئەو بەشە كەمانەی تایبەتن بە پرسی نكۆڵیكردن و داوای ...
ئهگهر مهسعود بارزانی بچوك بێت به پیاههڵدان گهوره نابیت ،خۆئهگهریش گهوره بێت به وتاری خهڵك بچوك نابیتهوه ، بەڵام کاتیک ھیچ شتێکی بارزانی لەگەڵ دروشمی کوردایەتی و بەهاکانی دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای کوردیدا ناگونجێت، ئیتر چی ئومێدێکی لەسەر هەلبچنین بۆ داهاتووی کۆمەلگا ! من...
ڕۆماننوسی فەرەنسی "میشێل وێلبێک" دەیگووت ئێرەیی بردن دیاردەیەکی ئاساییە و دەبێت بە دڵێکی فراوانەوە تێێ بڕوانین. ئێرەیی بردن بە کەسێک مانای وایە کەسەکە توانای لە تۆ زیاترە، ئەوەی تۆ نەتتوانیوە ئەنجامی بدەیت یان بیدرکێنیت، ئەو لە پێش تۆوە درکاندویەتی، ئیدی لێرەوە ئێرەیی دەبێتە ڕیخنە، نەک...
هیچ جێگەیەک لەم گەردوونەدا نییە و هیچ ووڵاتێک یان هەرێمێک نییە بەقەدەر هەرێمە لاقەکروەکەی ئێمە دکتۆرای تێدا تەراتێن بکات ، دکتۆرەکانی ئێمە دەڵێ لەناو ئاژەڵە داماوەکاندا وانەیان خوێندووە ، ئاخر هەرێمێک ئەم هەموو دکتۆرەی هەبێت ئەی ...