• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

جەعفەر کەریمی: ئایا دووئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێتەوە؟

هەڵەی ستڕاتیژیکیی مەسعود بارزانی:نزیکایەتی هەولێر لە داعشی لە حاڵی شکستدا هەڵەیەکی مەزنتر بوو لەو ڕیفڕاندۆمەی کە کرا، بۆیە بارودۆخی هەرێمی کوردستانی دژوارتر کرد بەرانبەر بە بەغدا.هەڵەکان وهەڕەشەکان لە گۆڕەپانی سیاسەتدا دەکرێ جێگایان ئاڵۆگۆڕی پێ بکرێ.بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێڕاق سرنجی نەدایە...

د. شۆڕش حەسەن: بە درۆ و بەڵێنەكانی هەڵبژاردنی جەماعەت نەكەویە سەما،چونكە لە عێراق سفر بەدەستین

پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای یەكیەتی فدرالی دامەزراوە بە پێی هەردوو دەستوری عێراقی 2004 و 2005. بەڵام بە ووردبونەوە لە ناوەرۆكی هەردوو دەستور بەتایبەتی ئەوەی ئێستا كارایە، دەبینین پرنسیپ و بنەما گرنگەكانی فدرالی بونیان نیە، تا لە سایەیاندا مافەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی...

جەعفەر کەریمی: شۆڕش و دێمۆکراسی

کاندولیزاڕایس ٦٦ هەمین وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کاتی هیڕشی ئامریکا بۆ سەر عێڕاق ولە دەسەڵات خستنی سەددام گووتنێکی بە نرخ وجێگای شڕۆڤەی هەیە. ئەو خاتوونە گووتی: ئیمە نەهاتینە عێڕاق تا دێمۆکراسیتان بۆ بە دیاری بێنین. ئەو رستەیە، رستەیەکی واتادارە و رێک مێژووی سەرهەڵدانەکانی کورد دەگرێتەوە. لە سەرهەڵدانی...

کارۆخ عوسمان: ئەردۆگان دەڵێت: (انشاللە تەسلیمی دەكەن)

ئەردۆگان ھیچ ئومێدی بەتەسلیم كردنی ساڵح موسلیم نیە بۆیە دەڵێت انشاللە.ئەو دەستەواژە ئەوە دەگەنێ كە توركیا ھیچ دەستەڵاتێكی بەسەر ئەنتەرپولدا نیە تا ساڵح موسلیمی پێ ڕابكێشێتە توركیا.ساڵح موسلیم ھەڵگری ڕەگەزنامەی توركیا نیە تا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوشێوەی عبداللە ئۆجەلان مامەڵەی لەگەڵدا بكات.موسلیم ھاوڵاتیەكی...

مەولود ئافەند: عەفرین: خاڵی کۆتایی تێکبەزینی کورد و تورکیە

هێرشی تورکیە بۆ سەر شاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری رۆژئاوای سووریە هاوکێشەکانی بۆ تەواویی گەمەکەرانی بەشداربوو بەشێوەیەک ئاڵۆز کردوە کە هەر چەشنە بڕیار و هەڵوێستێک ئەگەری هەیە،ببێتە هۆی دابەشکردنی‌هەرێمێکی نوێ لە ناوچەکدا و بەئەنجامی جیاواز و چاوەڕوانکراویش کۆتایی پێ بێت---------------------ئەمرۆ نزیکی...

ئومێد ناسح جیهانی: مێژوو چی دەڵێت؟

کێشەی کورد کێشەیەکی قورس و ئاڵۆزە، له کێشەی هیچ میللەتێکی چەوساوە ناچێت، بەسەر چوار ووڵاتدا دابەشکراوە، هەر لەبەر ئەوەشە چارەسەری قورسە، تەمەنی داگیرکارییەکەشی درێژە، کێشەش گرێدراوی کێشەی مێژووی چوار ووڵات و دوو مەزهەب، و گرێدراوی بەرژەوەندی ئیمپریالیزم و سەرمایەدارییە، چوار دراوسێکە دوژمنی کورد، و هەرچواریشیان...

جەعفەر کەریمی: ئەو تەڵەیەی ئەردۆغان تێیدا گرفتار بوو، کوردەکانی کردە براوەی شەڕی عەفرین

سادق مەلەکی بۆ دیپڵۆماسی ئێڕانی دەنووسێ:کەوتنی عەفرین لە خاڵی کۆتاییدا، رێچارێک نییە بۆ لاچوونی نیگەرانییەکانی ئەمنییەتی تورکیە و نە هۆیەکی پێشوەچوونە بۆ ژێئۆپۆلیتیکیی وڵاتی تورکیە. کوردەکان ودونیای سەردەم ، کوردەکان ودونیای سەردەمی رابوردوو نییە. سیاسەتی سەرکوتکردنی کوردەکان چ لە ناوخۆی تورکیە وچ لە...

سمکۆ ساحیبقڕان: ئێستا لە تورکیا قوماشی سور دەست ناکەوێت

تورکیا دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە، یان بکشێنەوە و قبوڵی بکەن، کە ڕۆژئاڤا نیشتمانی گەلێکە ئازادی دەوێت، یان هەموو تۆپی قوماشەکانیان سوربکەن و پەیتا پەیتا لە تابوتەکانیان بپێچن.---------------------هندییەکان دەڵێن: پێش هەموو کاولکارییەک ڕەشەبا دێت.عەفرین وەرچەرخانی رەوڕەوەی مێژووە بۆ گەلەکەمان، عەفرین وەڵامێکە...

جەعفەر کەریمی: قاسملوو، قاسملوو،رێگات درێژەی هەیە!

بنەما بۆ دامەزراندنی حیزب یان ڕێکخراوەیەک زۆرن.لە بەر چآو گرتنی بنەما سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری وفەرهەنگی و... چەند مەرجێکن بۆدەست پێکردنی خەباتێکی دژواروچر بۆ گەیشتن بە ئامانج ستڕاتیژیەکانی نەتەوەیەکی بن دەستی وەکو نەتەوەی کورد. هەرکەس دەتوانێ چەند کەسێک لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە وحیزبێک دابمەزرێنێ وئاڵای...

بەرهەم جەمال: سیاسه‌ت و پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه: هه‌ندێک سه‌رنج و ڕا له‌سه‌ر "لیستى نیشتیمان"

به‌ شێوه‌یه‌کى گشتیى له‌ دونیادا زیاد له‌ ته‌عریفه‌یه‌ک بۆ چه‌مکى سیاسه‌ت بوونى هه‌یه‌. یه‌کێک له‌و ته‌عریفانه‌ که‌ له‌ دونیاى واقعى سیاسییدا بوونى هه‌یه‌ و، ئێمه‌ش ده‌کرێت تا ئاستێکى باش باوه‌ڕمان پێى بێت خودى ئه‌و جۆره‌ له‌ گوزاره‌یه‌ که‌ ده‌گوترێت: سیاسه‌ت له‌ یه‌ک کاتدا هه‌م کێبڕکێ هه‌م ململانێى...

د. جاسم خۆشناو: سەردانی ئەردۆغان بۆ لای پاپا لە ڤاتیکان

 سەرەتاپەیوەندی نێوان ڤاتیکان و تورکیا زۆر کۆنە، بۆ دروستبوونی ئیمپڕاتۆری عوسمانلی و داگیرکردنی قوستەنتینیەی پایتەختی ئیمپڕاتۆری رۆمانی رۆژهەلات لە سالی 1453 زا دەگەرێتەوە. لەم کاتەوە تاکو ئێستا بەرزو نزمی و تال و شیرنی بە خۆیەوە بینیووە. لەم سیاسەت و دیپلۆماسیە ڤاتیکان بە دوو ئاراستە کاری کردووە:-...

سامان عەول: پرۆژه‌ی چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بۆ سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان

ئایا‌ چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌، یان هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی كه‌سایه‌تی و حیز و گرووپه‌كان، ئایا ته‌نیا ئه‌وه‌ به‌سه‌ كه‌ حیزبی نوێ ‌ دابمه‌زرێنین و له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌می شكستخواردو بچینه‌ گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و هیوامان به‌وه‌بێ  كه‌ گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه‌ ده‌خوڵقێنین...

هۆمەر نۆریاویی: عەفرین و میدیا

لە ڕۆژگارێکدا دیسانەوە تاقە دۆستی کورد بە تەنیا هەر چیاکانە و ئەم گەلە بەرستەم کەوتەیە لە هەموو لایەکەوە لە لایەن داگیرکەرانەوە دەکەوێتە بەر پەلاماری دڕانە و هەمە جۆرە چەکێکی پێشکەوتووی وڵاتانی بە ناو داکۆکیکاری مافی مرۆڤی بەسەردا تاقی دەکرێتەوە و بە دژی دەکار دێت، مخابن میدیای خودی کوردیش بە چەشنێکی...

هیوا خۆشناو: ڕێکخراوەکەی د. بەرهەم و ئیستیخباراتی ئیقلیمی

کۆمەڵێک سەرەداو و زانیاری ووردم کەوتۆتە دەست کە گروپەکەی بەرهەم ساڵحیش وەک هەندێک پارت و ڕێکخراوی دیکە بەرلەوەی لە دایک ببن، کەوتونەتە ناو گەمەی ئیستیخباراتی وڵاتانی ئیقلیمی. لەبەر دوو هۆکار تەواوی زانیارییەکان لێرەدا ئاشکرا ناکەم.----------------------------- یەکەمیان: باشتر وایە ئەو گوتارە سەرەتایەک...

د. شۆڕش حەسەن: هەڵبژاردنی گاڵتەجاری موستەحەقی بایكۆتە

هەڵبژاردن شێوازێكی دیموكراتیە بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەژێر سایەی دەولەتی دامەزراوەیی وسەروەری یاسا، بە شێوەیەك هاوڵاتیان لە سایەیدا خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن و ئازادانە گوزارشت لە ویست وبژاردەكانیان بكەن. نەك دیموكراسیەت دروشمێكی بێ‌  ناوەرۆك بێ و هەڵبژاردنیش گاڵتەجاری بەیعەتدانەوە بێ‌ بە سستەمی...