• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ژنێکی کورد: له‌ 7/3 دا مێژوو دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌...بیره‌وه‌ری ژنێکی کورد

ڕۆژی حه‌وتی سێی ساڵی نه‌وه‌دویه‌ك. ئه‌و ڕۆژه‌ مێژووییه‌ بوو که‌ هه‌رگیز له‌ یادی خه‌ڵکی سلێمانی ناچێت. بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه‌ش بۆ هه‌ر که‌سه‌و به‌ جۆرێکه،‌ به‌ڵام بۆ ماڵی ئێمه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڕۆژی ڕزگاریمان بوو له‌ده‌ست به‌عس، خێزانه‌که‌شمان گیانی به‌به‌ردا کرایه‌وه‌! چونکه‌ ماوه‌یه‌ك بوو ماته‌مینی باڵی...

حه‌سه‌ن پێنجوێنی: هه‌ڵه‌شه‌یی و تووڕه‌بوون چ كاره‌ساتێك به‌دی دێنێ؟

ئه‌م به‌یانییه‌ خوشكێكی به‌رێز ئێمێلێكی بۆ ناردبوم، ناوه‌رۆكی ئێمێلێكه‌ باسی تووڕه‌بوون و خۆشه‌ویستی بوو.. له‌راستیدا زۆركاریگه‌ری له‌هه‌ست و ده‌روونمدا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو لایه‌نی خۆشه‌ویستی و تووڕه‌یی له‌وكاره‌ ده‌روونیانه‌ن كه‌ كاركردی زۆر گه‌وره‌یان له‌ژیانی خاوه‌نه‌كه‌یان وبه‌رامبه‌ره‌كه‌شیاندا...

ئه‌زمڕ: ئه‌م پرسیاره‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌م: بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌برایه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تا له داری بده‌ن؟

ئاخ بۆ دوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر (تاڵه‌بانی)ئه‌م نووسینه‌م پێشکه‌شه‌ به‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی لاو (سه‌باح عه‌لی قاره‌مان)له‌ سێداره‌دانی سه‌دامددا، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ دۆڕاوی یه‌که‌م بوو، ،چونکه‌ سه‌دام زۆر نهێنی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده‌ ژێڕ گڵ. ئه‌مڕۆ ئامۆزایه‌که‌ی سه‌دامیش که‌ ناسراوه‌ به‌ (عه‌لی کیمیاویی)...

مامۆستائاسۆ: مام ڕۆستەم قارەمانى دوێنێیى شاخ و پێشمەرگەى ئەمڕۆى گۆڕان !

زۆرن ئەو پیاوە تێكۆشەرانەى ڕۆژانێك پێشمەرگە و پاسەوان و قارەمانى شاخ بوون لە پێناو ئازادى و سەرفرازى ئەمڕۆى میللەتەكەمان و ڕۆژێك بێت دەسەڵاتێكى كوردى خۆماڵى خۆمان هەبێت و هەناسەیەكى خۆشى و ئازادى لەسایەیى هەڵمژین و چیتر چەوساوەى ژێر دەستى دەسەڵاتدارە دڕندە و دكتاتۆرەكانى وەك بەعس نەبین ، ڕۆژانێك ئەمانە...

به‌ختیار شاره‌زووری: هەموو گۆڕان 5000 كەس نابێت

هەر ڕێكخراو و حزبێك ئەگەر تاكەكانى بە ناسنامەى گیرفانى خۆیانى نەزانن و جۆرێك بێت لە قاوغێكى كارتۆنى ئەوا لە ئەنجامدا هیچ متمانەیەكى نابێت و ئەگەر یەكێك لە بنەماكانى دیموكراتیەت بونى ئۆپۆزسیۆن بێت و ماف و ئەركى تاك لە چوار چێوەى یاسادا پارێزراو دیارى كراو بێت ئەوا ئەمڕۆ لە كوردستاندا جگە لە دیموكراتیەتیەكى...

ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: هه‌وڵی تیرۆرکردنی ڕۆشنبیران، له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌رستۆ و که‌واکیبیه‌وه‌‌

ئه‌رستۆ، یا ئه‌رستۆ تالیس له‌دایک بووی 384 ی پێشزاین، وه‌له‌ 322 پێشزاین کۆچیدوای کردوه‌، ئه‌رستۆ مامۆستای ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره‌، قوتابی ئه‌فلاتوونه‌، ئه‌و له‌گه‌لێک بواردا نوسینی هه‌یه‌، شیعر، فیزیا، ئه‌تایستی، مۆسیقا، شانۆ، هونه‌ری گفتوگۆ، زانستی زینده‌وه‌رناسی هه‌روه‌ها زانستی ڕه‌وشت و به‌ڕیوه‌به‌ر...

ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی: گۆڕان دژی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ووتارێکم له‌کوردستانپۆست بڵاوکرده‌وه‌ به‌ناوونیشانی (مه‌رامه‌ شاراوه‌کانی نێچیره‌ڤان بارزانی له‌مه‌ر ووتاره‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ گۆڕانکاری له‌ناو پارتیدا.) که ‌تیایدا باسی پیلانی ئیحتوا کردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌ چۆن ده‌ستی پێ کردووه‌، چۆنیش ده‌یانه‌وێت...

د. سالار باسیره‌: پرۆژەی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان (National Security Agency)

د.سالار باسیرە (پسپۆر لەبواری زانستە سیاسیەكاندا) [email protected] ئاسایش گەورەترین دوژمنی ئەو بونەوەرانەیە كە بەلەنێوچوون مەحكومن (شێكسپیر)پێشەكی:ئاسایشی نەتەوەیی بۆ كورد لەسەرجەم بەشەكانی كوردستان لەلایەن ئەو دەولەتانەوە ئاسایی دەبێت بگیریتەبەر كە كورد تێیدا دەژی. شیوازی پاراستنی ئەم ئاسایشە لەلایەن...

سه‌روه‌ت: ئا یا تۆ ده‌زانیت سه‌رۆکه‌کانی جیهان چ خزمایه‌تی یه‌ کیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یه؟

دیاره‌ ئاشکرا بوونی زۆر ڕوداو له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کاندا دوای ماوه‌یه‌کی که‌م چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که‌و کاردانه‌وه‌که‌ی ئاشکرا ده‌بیت.به‌ڵام له‌ سیاسه‌تدا بۆ گه‌ڵاڵه‌ بوونی یان ئاشکرابوونی کاره‌ کانی زۆرکاتی ده‌وێت تاوه‌کوو لامان رون بێت که‌ ئه‌و دۆخه‌ی که‌ به‌ سه‌‌رماندا تێپه‌ڕی چی بوو یان نهێنی چی له‌ پشت...

رۆژتیڤی: ئۆجه‌لان : من ده‌رفه‌ت به‌ هیچ که‌سێک ناده‌م، یاری به‌ به‌ها و پرنسیپه‌کانم بكات

رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ دیداری حه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند که‌، ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ بایکۆتکردنی دیداره‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان گیراوانی زیندانی ئیمرالی، وه‌کو ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک دژ به‌ ڕه‌فتاری نادادوه‌رانه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی زیندان‌. ئۆجه‌لان گوتی: ماوه‌ی دیداری ئه‌و له‌گه‌ڵ گیراوانی...

هاودەنگ جەبار: دەستخۆش فەرمان گیڤارا ،كاك قادرنادر ،كاتى هاتووە كۆتایان پێ بێ .

لەدواى ڕاپەڕینەوە هەزاران گەنجى كورد لەشەڕى ناوخۆى پارتى و یەكێتى لەناوچوون و دەربەدەرى وڵاتان بوون ، كەواى كرد پارتى و یەكێتى وەك بوونەوەرێكى تێكشكاو و خاوەن ئیرادەیەكى لاواز و تەسلیم بوو بەئیڕدەى دوژمنانى گەلەكەمان لەساحەكەدا بەجێ بمێنن ئێستاش تەنها كاتى هەڵبژ اردن گەنجیان بیرە و بەناوى شتى وەهمیەوە...

ئامۆزا نەژاد: PJAKنوێنەرى ڕاستەقینەى گەلى كوردى ڕۆژهەڵاتە

زۆر جار كەسانى نەخوێندەوار و سیاسەتنەزان جاش و بەكرێگیراو و فایلدارەكان تۆمەت و ڕەخنەى نادروست بۆ پارتى ژیانى ئازادى كوردستان دروست دەكەن بەڵام ئەوەى لاى من جێگەى سەرنج بوو ئەوەیە كەئەو پارتە توانیویەتى ببێتە نوێنەر و خاوەنى ڕاستەقینەى گەلى كورد لەڕۆژهەڵاتى كوردستان بەڕژێمى فاشیستى بەناو ئیسلام بڵێت...

ڕزگار ساڵح: پێشمه‌رگه‌ی بۆکس وه‌شێن

(نه‌ژادی حاجی برایم، فرمان، قادر نادر و سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان له‌وانه‌ پێشمه‌رگه‌ترن، که‌ به‌ ڕێکه‌وت بوون به‌ پێشمه‌رگه) پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵبژێری ژیانێک بووه‌ که‌ شه‌هیدبوونی ده‌سکه‌وتێک بووه‌ بۆ نه‌مری مێژووی خۆی ، خوێن و گۆڕه‌که‌شی گه‌ر ده‌ستی داگیرکه‌ر نه‌که‌وتبێت ئه‌وه‌ شانسی هه‌بوونی گۆڕێکی هه‌بووه‌...

به‌ختیار شاره‌زووری: فەرهاد سەنگاوى دەنگێك لە بیرەوەرى مێژو و ئێستادا.

ئەو دەنگەى بەردەوام لە گوێماندا بوتە دەنگێكى ئاڵتونى , بوتە سمبولێك بۆ سەركەوتنەكان , بوتە دەنگێك كە لەگەڵ ڕۆحى شەهیدەكان و لە ناو یادەوەرى هەر كوردێكدا ئامادەیى هەیە , دەنگێك بەردەوام پێمان دەڵێ كە بەرپرسین لە مێژوى نەتەوەیەك كە بەرپرسین لە پەیامى شەهیدەكان كە بەرپرسین لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بەرپرسین...

ڕۆشار: شکاندنی که‌سایه‌تییه‌کانی ناو گۆڕان له‌ ئه‌ستۆی کێدایه‌؟

(فڵان ده‌زگای زانیارییه‌)، (ئه‌وی دی ده‌زگای پارا‌ستنه‌‌)، فیسار که‌س(شێته‌) ، یه‌کێکی دی(قومارچییه‌)، یه‌کێکی دی(به‌دڕه‌وشته‌) ، یه‌کێکی دی(خه‌ڵك کۆ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌چێته‌وه‌ ناو حیزبێکی دی) ، یه‌کێکی دی(به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵکدا ده‌بێته‌ به‌رپرس)، (فڵان ژن ڕه‌وشتی خراپه‌) ، (فڵان که‌س ده‌رکراوه‌ له‌گۆڕان)...