• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

سەفین هەولێرى: دواى چاوەڕوانیەكى زۆر گۆڕان،لەناوپارتى سەرى هەڵدا،نێچیرڤان بارزانى چۆن جورئەتى كرد گۆڕان بكات ؟

لەوەتەى مێژووى پارتى دیموكراتى كوردستان دەنووسرێتەوە،تاكوئێستا چ بەئاشكرا چ بەنهێنى نەمان بیستووە و نەزاندراوە هیچ كەسێك لەهەرپلەیەك بێت بتوانێت بەقسەى سەرۆكى پارتى بڵێ نا!!!ئەم دیاردەیەش لەدێرین زەمانەوە لەسەر بەرپرسە بێ پرسەكان وەك شەرت ومانەوەیان لەبخۆوبڕۆكەوە لەسەریان داندراوە،ئەگەرخوانەخواستەش هەركەسێك...

عەلی سیرینی: ئیسلام و كورد

ئه‌م بابه‌ته‌ ئاو زۆر هه‌ڵده‌گرێ، له‌ داهاتوو به‌ تێر و ته‌سه‌لی ده‌پڕژێینه‌ سه‌ری. به‌ڵام چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌م په‌یڤه‌ ده‌شێ جێگای سه‌رنجی خوێنه‌ر بێ. زۆرێك له‌ میلله‌تانی دونیا له‌ كاتی ڕوو به‌ ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ داگیركه‌ران، یان دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینیان بۆ یه‌كێتی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و، وه‌ك...

عەلی سیرینی: جیاوازی كورد پێش 1920 و كوردی ئەمڕۆ

كەسانی وەك شێخ مەحمودی حەفید، شێخ سەعیدی پیران، سمكۆ ئاغای شكاك، شێخ عەبدولسەلام بارزانی و دەیان سەركردە و كەسایەتی تری نێو پێكهاتەی كورد تا دەگاتە قازی محەممەد، بە ڕۆحێكی بەرزەوە سیاسەتیان دەكرد. بە چاوی سۆز و خۆشەویستی تەماشای ڕۆژئاوایان نەدەكرد، چون دەیانزانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بێگانەن و بە دوای بەرژەوەندی...

سەمیرهەمزەشێخ مەموندى: لەناو كورد كێ بریارى هاوپەیمانى لەگەڵ عەرەب دەدات ؟

دواى هەڵبژاردنى 7/3 بەتەواوى لەسەرتاسەرى عێراق گۆرانكارى بەسەرهاوكێشەكان داهات بەتایبەتى لەهەرێمى كوردستان كە هەندێك لیست پاشەكشەیان كردوو هەندێك لیستیش هاتنە پێشەوە ، ئەمجارەیان لیستى هاوپەیمانى هاوكێشەى رابردووى نەماوە بۆئەوەى تاك لایەنە بریارى هاوپەیمانێتى لەگەڵ لیستەعەرەبەكان بەسوننەوشیعەوە بدات...

عەلی مەحموود محەمەد: ئەو هەڵوێستەی نابێت لە یاد بكرێت بۆ مامۆستا حوسێن

هەڵوێستە گەورەكان كەمن و هەموو كەس ناتوانن ببن بە خاوەندی, بە گەورەیی خاوەنەكانیان باڵایان بەرزە,ئەو هەڵوێستە گەورانە هەمیشە لەو مرۆڤانەوە دەردەچن خۆ نەویستانە كاریان كردووەو چاوەڕوانی هیچ پاداشتێكی مادی و مەعنەویان لە كەس نەكردووە,لە سێبەردا سوتاون,نەیان هێشتووە كەس بە هەڵوێستەكانیان بزانێت,وەك...

مه‌سعود عه‌بدولخالق: جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌ مافی معاره‌زه‌

سه‌رنجامی هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ی سیاسی و یاسایی و ئیداری كوردستان زۆر به‌ كورتی پێمان ده‌ڵێ دیسان ده‌نگی ه‌اوپه‌یمانی رێژه‌یه‌ك ه‌اته‌خوار، له‌ 52 كورسی ه‌اته‌ نزیكه‌ی 42 كورسی، له‌نێو ه‌اوپه‌یمانیش (ی.ن.ك) به‌رامبه‌ر (پ.د.ك) زۆر به‌ سه‌ختی شكستی ه‌ێنا، هه‌رچه‌نده‌ كێشه‌كانی نێوان (ی.ن.ك) و (گۆڕان) وایكرد...

ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی: برینی کاره‌ساتی 16 /3 ساڕێژ بوو به‌ڵام برینی کاره‌ساتی 7 /3 خوێنی لێده‌چۆڕێت

بیست و دوو ساڵ له‌ زه‌مه‌ن به‌سه‌ر کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕی، مناڵێکی وون بووی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی ئه‌و کاره‌ساته‌ گه‌وره‌ بوو و له‌ ته‌راوگه‌ گه‌ڕایه‌وه‌و به‌ خێزانه‌که‌ی شاد بووه‌وه‌ کچۆڵه‌یه‌کی ته‌مه‌ن نۆمانگه‌ی دایك و باوك شه‌هیدی ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌ ماڵه‌ مام گه‌وره‌ بوو شوی کردومناڵی...

مەبەست عارف معروف: پەرلەمان چى یەو كێ ئەبێتە ئەندامى ؟

ماوەیەكى كەم نیە كە ووشەى پەرلەمان و ئەندام پەرلەمان و هەڵبژاردنى پەرلەمانى بۆتە باس و خواسى ئەم ناوچەیەى ئێمە و ڕۆژانە لە هەموو كون و كەلەبەرێكەوە ئەخزێتە گوێمان  كەچى كەسێك بەمەرحەمەتى خۆى پێمان ناڵێ چۆن ببین بە ئەندام پەرلەمان ؟ یان ئەگەر بووین بە ئەندام پەرلەمان ئەبێ چۆن بین ؟ خۆ خراپیش نیە ئەگەر...

که‌مال چوارتایی: قاله‌ و سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی

کاتێك که‌ مێردمنداڵ بووم ،له‌ ماڵی که‌سێکی خزمم چه‌ند جارێك چاوم به‌ قاله‌که‌وت، وقسه‌کانی که‌ چه‌ند جار دووباره‌ی ده‌کردنه‌وه‌ بوونه‌ جێی سه‌رنجم،ئاوا له‌نزیکه‌وه‌ یه‌که‌م جاربوو که‌سێکی وه‌ك قاله‌ ببینم. ئه‌و چه‌ند جاره‌ له‌وه‌ش تێگه‌یشتم که‌ هه‌رگیز بیری له‌و قسانه‌‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌یوتن ،قادرناسراو...

ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: دیوه‌ دزێو و قێزه‌ونه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی (به‌شی یه‌که‌م)

ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م وه‌زیری ده‌رباری شای ئێران له‌ یاداشته‌کانی خۆیدا ده‌نووسێ: کاتێک ماکفیله‌ر(سه‌رمایه‌دارێکی ئه‌مه‌‌ریکیه‌) باسی ڕه‌وشی به‌سه‌رۆک بون له‌ ئه‌مه‌ریکای بۆ باسکردم،من گووتم مادام سه‌رۆکایه‌تی هێنده‌ ئاسانه‌ بۆ ئێوه‌، بۆ خۆتان نابنبه‌سه‌رۆک؟عه‌له‌م نوسیویه‌ماکفیله‌ر: ئاقڵ ئێمه‌ خۆمان نابین...

سه‌رده‌م عه‌لی: په‌نجه‌كانتان ــ وه‌ك ئه‌وان ــ مه‌شكێنن! ئێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن‌ ئاینده‌ن

مه‌ژین بۆ منه‌ت بمرن بۆ خزمه‌تخه‌ریكه‌ هه‌ست به‌ حه‌ساسییه‌ت و جۆره‌ ته‌شه‌ننوجاتێك ده‌كرێت له‌نێوان باڵه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌تایبه‌ت (گۆڕان و یه‌كگرتوو) به‌ منه‌ت كردن و سه‌ره‌تای بناغه‌ لێدان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌ توندی. با ئێمه‌ وه‌ك سكه‌له‌رێكی ئیبستمۆلۆژی هه‌ڵسوكه‌وت...

سیروان رەمەزان: یەكگرتوو لە بادینان بەرەو كوێ...!؟

لەم چەند ساڵەى دوواییدا و بە تایبەت دواى 25 / 7 كە هەردوو هێزە ئیسلامییەكانى كوردستان هەریەكەیان لەم خوڵەى پەرلەمان چەند كورسیەكیان كەمتر كرد لە خولى پێشترى پەرلەمانى كوردستان چەندین خوێندنەوەى جیا كراون بۆ رەوتى ئیسلامى لە كوردستان و هەركەسێك بە بووچونى خۆى ئاییندەى ئەم رەوتەى بەرەو ئاقارێكى بردووە...

سامان حاجی که‌ریم: خیتابی خیانی حیزبی شیوعی

من گومانم له‌ سه‌لام عه‌بدوڵلا و سه‌رۆ قادر هه‌یه‌، که‌ چۆنه‌ ئه‌م‌ شیوعییه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌و کۆنه‌ شیوعییه‌ی دوێنێ‌، به‌ ده‌نگێک و له‌ سه‌نگه‌رێکه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی مافیای بارزانیی و تاڵه‌بانی ته‌قه‌ ده‌که‌ن، ئه‌م به‌ناوی شیوعییه‌کی ئازاده‌وه‌، ئه‌ویان به‌ناوی پارتییه‌کی به‌رپرسه‌وه‌‌، ...

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌: داوای دادگایی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و مه‌سعود بارزانییش له‌ بیر ده‌كه‌ن!

په‌یامێك بۆ گۆڕانخوازان و هه‌ندێك نووسه‌ر و ڕۆشنبیران پێیان وایه‌ ، که‌ به‌ڕاستیی گۆڕان بزوته‌نه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌، منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بوایه‌، ته‌نیا دژایه‌تییه‌که‌ی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كێتی چڕ نه‌ده‌بووه‌وه‌.ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌ وتارێكی عه‌دنان عوسمان...

كاكل احمد (كاكلە ڕەش): عێراق پێویستى بە گۆڕانە

عێراق لە سەرەتاى هەشتاكانى سەدەى ڕابردوەوە لە ئەنجامى شەڕى 8 ساڵەى عێراق ـ ئێران و پاشانیش بەهۆى داگیركردنى كوێتەوە توشى دژایەتیەكى كوشندەى نێودەولەتى بە گشتى و ئەمەریكا و ئینگتەرا بە تایبەتى بوو تاكو لە سەرەنجامدا لە بەهارى 2003 كۆتایى بە حوكمى ێدام تكریتى هات. ئێستاش بارودۆخى عێراق پێویستى بە گۆڕانێكى...