• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: به‌ڵگه‌کانی ویکیلیس گومانه‌، یان بۆمبایه‌که‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌؟

پرسیارێکی عیسای کوڕی مریه‌م هه‌یه‌، که‌ ده‌پرسێت: خوێ بۆ دژی بۆگه‌نیی به‌کارده‌هێندرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێکه‌ بۆ خۆی بۆگه‌نیی کرد چی؟ ئه‌م پرسیاره‌ تا ئیستا بێ وه‌ڵامه‌.هه‌رچه‌ند له ‌زۆر به‌ساڵاچووی ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستانم بیستوه‌، که‌ ئه‌و گووته‌ په‌ندێکی کوردییه‌، نه‌ک گووته‌ی عیسای کوڕی مریه‌م.هه‌رچۆن...

نەبەز گۆران: دیوارێكى تر ڕوخا

لەڕابردودا تا ئێستاش كورد زۆرجار لەوەهما ژیاوە، ناوى لە بڕێك شوێن و بڕێك كارەكتەرناوە كە نەدەبوو ئەو ناوانەى لێبنێت، چونكە ئەو شوێن و كارەكتەرە نەتواناى هەڵگرتنى ئەو ناوەى هەبووە، نە ئەو ناوەش توانیویەتى زیادەیەك بخاتە سەر بیركردنەوەى، مامۆستا بۆ پیرۆزە؟ ئەمە یەكێكە لەخراپترین و ناقۆڵاترین ناوێك لە...

سەمیرشێخ مەموندى: كار بۆكەس ؟ یاخود كەس بۆكار؟

لەم سەردەمى پێشكەوتن و عەلمانیەتەى ئەمرۆدا ئەگەر گوزەرێك بەنێو ووڵاتان دا بكەین بەتایبەتى وولاتانى ئەوروپى بەشێكیش لەوولاتانى ئاسیایى و ئەمریكى دەبینین لەزۆرێك لەبوارەكاندا كەسى شیاو ئەركى لەئەستۆگرتووە و بەباشترین شێوە كارەكان بەرێوەدەبات و لەهەموو بۆشاییەكى ئیداریشدا پەنا دەبەنە بەرسیستەمى دۆزینەوەى...

کەریم کاکە: یادەوەری گارە بەڵا.. بەڵا

بۆ سوێندی بەهارانیش رێوبانان یەك چل كەسكاییان نیشانی بینایی رێبواران نەدەدا، تا خوداوەندی وەرزی پووش حەزبكات، تا بینایی بڕدەكات هەر پووش و پووش، ئاقاری گارە بە دیوی رۆژدا هەمووی پووش، هەر پووشە بە هەناسەی با دەشكێتەوەو بە پێیەكانی من كە جاروبار خەیاڵی قووڵ قووڵتر لەو دۆڵەی دەمێدی منی هەڵدایەوە سەر زەوی،...

ئومێد قەرەداغی: بەرگریکردن لە ئازادی چەند تێزێک دەربارەی سکاڵاکەی یەکێتی زانایان لە هاوڵاتی بەشی یەکەم

یەکێک لەپێوەرە هەرە راستەقینە و بەرجەستەکان بۆ دەستنیشانکردنی زیندوێتی و گەشەی هەر نەتەوەیەک بریتییە لە بوونی ئازادی، بۆ ئەوەی بزانین کۆمەڵگایەک، نەتەوەیەک چەند زیندووە ئەبێت سەیری ئەوە بکەین کە تا چەند ئازادە و تاچەند مرۆڤ وەک تاک بوونی هەیە و ئازادە، ئازادی بە مانا هەرە فراوانەکەی جەوهەری بوون و زیندوێتی...

ئاسۆ حامیدی: تێڕوانینی جیاجیا له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان و سه‌رنجێ

له‌ کوانتم فیزیکادا و له‌ زانستدا ده‌ڵێن گۆشه‌نیگای مرۆڤه‌کان بۆ پێویسته‌کانی ژیاندا جیاجیان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ندین فاکته‌ر هه‌یه‌ گرنگترینیان فاکته‌ری جینه‌کانه‌ یانی دی ئین ئا و دواتریش شێوه‌ی په‌ترۆنی (سلوکی) ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کان و ئینێرژی بۆ مه‌سه‌له‌کان گرنگترین فاکته‌رن بۆ ئه‌وه‌ی...

جه‌لال چوارتایی: شێر شێره‌ ، چ ژن چ مێره

که‌مێک نین ئه‌و ژنانه‌ی که‌ ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تیان بینیووه‌ له‌ نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا و ئه‌رکه‌کانیشیان زۆر به‌ سه‌رکه‌وتوویی ڕاپه‌ڕاندووه‌ ، نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رچاوی ئه‌و ژنانه‌ (له‌ ڕابردوودا) بریتییه‌ له‌ خانزادی میری سۆران و قه‌ده‌مخێری لوڕستان و حه‌پسه‌ خانی نه‌قیب و له‌یلا قاسمه‌که‌ی خانه‌قین...

ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: کوردستانپۆسته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا (ویکیلیکس) و جانه‌وه‌ره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

 هه‌ندێک جار مرۆڤ‌ هه‌واڵێک ده‌بیستێت، زۆر تووڕه‌ی ده‌کات و ده‌یگه‌یه‌نێته‌ ئاستی مانگرتنی مێشک، هه‌روه‌ک چۆن کۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر ماندوو بوو، مانده‌گرێت و توانای بیرکردنه‌وه‌ی نامێنێت. ئاخر چۆن، میشک بتوانێت بیربکاته‌وه‌، له‌ کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین که‌ شاری لینینگراد، له‌جه‌نگی دوه‌می جیهاندا، له‌و...

نەبەز گۆران: چاڵەكەى بارزانى كوردى تێكەوت

هیڵتمان دەڵێت " پرۆژەكەى بارزانى بۆئاشتكردنەوەى لایەنە عێراقیەكان پرۆژەیەكى ئەمریكى بوو" دواى ئەوەى ئەمریكا ئاراستەى سیاسیەكانى خۆى لەسەردەمى دیموكراتەكان لە عێراقەوە گواستەوە بۆ ئەفغانستان، پەڕوباڵى ئێرانیەكان لە عێراق كرایەوەو ئاوابوونى دەسەڵاتى ئەمریكا دەستى پێكرد، ئەو نائومێدیەى لە سیاسەتى دەرەوەى...

ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵاتێکی فایلدار و نامه‌یه‌کی 37 ساڵ به‌ر له‌ ئیستا!

کوردستانپۆست ، تاکه‌ مێدیایه‌، توانیوێتیی بوێرانه‌ خۆی له‌و بابه‌تانه‌ بدات که ‌مێژوو بخاته‌ به‌رده‌م لێکۆڵینه‌وه‌، په‌یامێکی ئازایانه‌ش بدات به ‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ رابردوودا هه‌بوون، بوونیان گوماناویی بووه‌، با وا تێنه‌گه‌ن، ئیتر کورد ڕابردوو ناخوێنێته‌وه‌، هه‌رچییه‌کیان کردووه‌، ئیدی ڕابردوو...

هه‌ڵگورد عه‌زیز میرزا: خۆیندنەوەیەكی خێرا بۆ قەیرانەكانی نیوان ئیسرائیل و توركیا !

توركیا یەكەم وڵاتی گەورەی ئیسلامی بوو كە لە پێش ئیراندا بە ساڵێك. لە ساڵی 1949، بەئاشكرا دانی بە دەوڵەتی جوولەكاندا نا، دووای ئەم دان پێدانانە، پەیوەندیەكانیان گەیشتە ئاستێك ، كەوای لێھات ھەردوو لا بوونە جێی بایەخ و ئەجندەی سەرەكی بە پلە یەك بۆ ھەر حكومەتێك كە دادەمەزران لەم دوو وڵاتەدا. دوا بەدوای...

ئاڤێستاى زەردەشت: (ئەگەر قەرارە مرۆڤایەتى سەرى ڕێز بۆ كەسێك نەوى كات ئەوا ئەو كەسە مامۆستایە)

هەموومان ئەو ڕۆژانەمان لە بیرە كە مامۆستا بۆ بژێوى ژیانى و سەرشۆڕنەكردنى لە پێناو پاروویەك ناندا كەلوپەل و پێداویستیەكانى ناو ماڵەكەیى و تەنانەت لە فرۆشتنى خانووەكەشى سڵى نەدەكردەوە، ئەو ڕۆژگارانە شەڕى براكانیش بەردەوام بوو لەسەر پۆست و پلەو پارەى گومرگ، كوشتن و دەربەدەركردن. خەڵكى بێ دەرەتان و كەمدەرامەتیش...

حه‌سه‌ن جودی: پانۆڕامای مێژووی په‌که‌که‌ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کوردستان/به‌شی ته‌واوکار.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 6ی ژانیوه‌ری 2010 یه‌کێکی تر له‌ جه‌وانان و چالاکانی سیاسیی وڵاتپارێزی کورد به‌ناوی فه‌سیح یاسه‌مه‌نیی دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی دژوار له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێران له‌ سێداره‌ درا. ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ دوازده‌هه‌مین ساڵی پێلانگێڕیدا، ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان پێلانگێڕییه‌که‌یان...

حه‌سه‌ن جودی: پانۆڕامای مێژووی په‌که‌که‌ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کوردستان

دوای دامرکاندنه‌وه‌ی بیست و هه‌شت سه‌رهه‌ڵدان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازانه‌ی کوردان له‌لایه‌ن سیسته‌مه‌ داگیرکارییه‌کان و بێده‌نگی لێکردنێکی قووڵ و پڕ له‌ئێش و مه‌ینه‌تی کوردان، دوای خامۆشبوونێکی تراژیدیایانه‌ی ئاگردانی سه‌رهه‌ڵدانه‌ پڕ له‌هیواکان، دوای هه‌موو نکۆڵی و قڕکردن و توانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌کان،...

ئیبراهیم گەلەژێرى: عێراق ووڵاتى قەیرانەكان ؟!

لەسەرەتاى رووخانى رژێمى بەعس و داگیر كردنى ئەو ووڵاتە لەلایەن ئەمریكا، ژێر خانى ئابورى ئەو ووڵاتە وتێكچونى سەرتاپاى ژیانى خەڵكەكەى بەرەو قەیرانێك برد كە بەتەواوەتى ئاسایشى هاوڵاتیان كەوتە ژێر هەرەشەى تیرۆر و تەسفیە كردنى كێشەكانى ووڵاتانى ئیقلیمى و نێودەوڵەتى ،كاتێك بۆ هەستانەوەى ئەو ووڵاتە هەنگاوە...