برایەتیی کورد و داگیرکەرانی بەنجی ژێردەستییە ئاوڕدانەوەی ئۆردوگان لە ئۆجەلان چەکی نەرمە نەک ئاشتیی گرنگ رۆژئاوایە نەیەڵین بکەوێت! کورد لە فۆرمی جیاوازدا تەسلیمی کوردنەبوونی خۆی دەبێت(بۆ ئەوەی تورەکەی برایەتیی نەکەنە سەرمان، پێویستە لە روی زانستییەوە لە بابەتی برایەتیی کورد و گەلانی داگیرکەریەوە بدوێین. بۆ زانستییبوونیش پێویستە لە تاقیکردنەوە و ئەنجامەکانییەوە تێگەشتنەکانمان هەڵ بهێنجین نەک لە حەز و هزرەوە. بۆیە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتی برایەتیی کورد و تورک تاقیکردنەوەی مێژووییم کرد بە کەرەسەی تێگەشتن....
هەموو دەوڵەتێك لەسەر سێ بنەمای(ركن)سەرەكی دروست دەبێ( هەرێم، گەل، دەسەڵاتی سیاسی)، لەئێستادا گەلی زۆرینەی وڵاتان لە نەتەوەو پێكهاتەی جیاواز پێكدێن نەك لەتاكە نەتەوەیەك یاپێكهاتەیەك ، چەمكی گەلیش جیاوازە لەچەمكی نەتەوە ، گەل دیاردەیەكی سیاسی قانونیە پەیوەندی نێوان تاكەكانی ناو دەوڵەت رێكدەخا، كە لەسایەیدا ...
لەسەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانلی دا تەواویی شام و یەمەن و لوبنان، و هەندێک سەردەم تەواویی عێراق و هەندێک قۆناغیش زۆربەی خاکی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانلی دا بوو (ململانێ و جەنگی عوسمانلی و سەفەویی لە سەر شوێنە پیرۆزەکانی عێراق). تەنانەت دوای کەوتنی عوسمانلی لە جەنگی یەکەمی جیهان دا و دابەشکردنی ناوچەکانی...
لە رۆژی ٢٨ی مانگ دیدار و کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەمپارتی (بەڕێزان پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئوندەر) و (ڕێبەر.ئۆجەلان) بۆ ماوەی نزیک بە سێ کاتژمێر بەڕێوەچوو، رۆژی ٢٩ی مانگیش بە راگەیاندراوێکی کورت و پووخت کرۆکی دیدار و کۆبوونەوەکە راگەیەندرا. دیارە ئەوەی راگەیەندراوە تەنیا کرۆک و ناوەرۆکەکەیەتی، ئەم...
ئەردوگان ماتۆڕی جیهادییەکانە. ئەمەریکا و ئەوروپا رێی تێ ناچێت بەری بۆ چۆڵ بکەن پەل بهاوێت. کوردانی رۆژئاواش تاکە ئامرازن لە سەر ئەرز لە پێناوی بەرگرییکردن لە مانی خۆیان و خاکیاندا بەر لە جیهادییەکان بگرن لە سوریا.ئەردوگان ناتۆ بە کار دەهێنێت بۆ بەرژەوەندیی خۆی بە بێ ئەوەی رەچاوی کولتوری وڵاتانی ئەندامی...
- تۆ بڵێی کوردستانی عێراق و کوردستانی سوریا ببنە کوردستانێکی سەربەخۆ؟- پێناسەی سیستەمی فیدراڵی چییە؟- ئەی خاڵە پۆزەتیڤ و نەگەتیڤەکانی فیدراڵی چین؟- پێناسەی سیستەمی کۆنفیدراڵی چییە؟- ئەی خاڵە پۆزەتیڤ و نەگەتیڤەکانی کۆنفیدراڵی چین؟- ئایا کوردستانێکی سەربەخۆ ، فیدراڵی بێت یان کۆنفیدڕاڵی باشە؟ ...
ڕووخانی ئەسەد کوتوپڕ نەبوو، هەموو ئاماژەکان پێمان دەڵێن، کە ئەو ڕووداوە مێژوویە گرنگە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ژێربەژێری دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا، ڕوسیا، ئیسرائیل و تورکیا بوو. ئەگەری زۆرە، ڕوسیا بۆیە سازشی لە سوریا کردبێت، پێشوەخت لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەو ناوچانەی لە ئۆکرانیا داگیریان کردووە بۆ...
پتر لە جارێک بانگەوازی ئاشتی لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەژادپەرستەکان(مەهەپە)، لە میدیاکاندا ڕاگەیەندرا کە لە ڕێکلامێکی ئاست نزم و درۆیەکی شاخدار و پیلانێکی ژەهراوی زیاتر چیدیکە نیە چونکە هیچ کاتێک نە ئەو، نە هیچ سەرکردە و پارتێکی تورکی و نە هیچ ڕژێمێکی تورکیا ئاشتییان لەگەڵ کورد نەویستوە...
دەرئەنجامی باس:مێژووی سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام بەگوێرەی مێژووی دنیا و مڕۆڤایەتی مێژوویەکی زۆر کۆن نییە، مڕۆڤ بە میلیۆنان ساڵە لەسەر گۆی زەوی گوزەر دەکات، پاشماوەکانی ئەو مێژووە وەک پەنجە مۆر لەسەر گۆی زەوی ماوە، بەڵام ئاینی ئیسلام تەنیا ١٤٠٠ ساڵە تەمەنی، واتە بۆ لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە و نووسین دەربارەی،...
ژن لە ناکۆکیی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا ڕۆڵی گرنگی هەبووە، وەک ژنی سوڵتان و کچی و دایکی، سوڵتان ئاسا دەسەڵاتدار بوون، بەتایبەتی ئەو جاریانەی کە لە جەنگدا بەدیل گیراون، بە دیاری بۆ سوڵتان و خەلیفەکان ناردراون، یان نوێنەری کۆشکی سوڵتان و خەلیفەکان لە بازاردا کڕاون. هەندێک لەو جاریانە وەک پیاوان ڕۆح...
تورک و دامەزراندنی نواتی ئیمپراتوریەتی عوسمانیعوسمان بن ئەرتوغلو، دوای مردنی سلێمان شای باوکی، بوو بە سەڕۆکی هۆزی قای کە تورک بوون و دانیشتووی ئاسیای ناوەڕاست بوون. مەغولەکان لە مێژوودا لەنێوان ساڵانی ١٢١٩-١٢٥٦ چەند هێڕشێکیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی بۆسەر دەوڵەتی خەوارزمی کرد بوو. لە ساڵی ١٢٢١...
هۆلاکۆ دوای ڕووخاندنی دەوڵەتی عەباسی لە بەغداد، چاوی لەوە بوو کە هەموو وڵاتانی موسڵمان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی. لەهەموویان گرنگتر بۆ ئەو دوای عیراق شام و میسر بوو. کە ئەو کات مەمەلیکە موسڵمانەکان ١٠ ساڵ بوو دەوڵەتی ئەیوبی موسڵمانیان ڕووخاند بوو و لە دەسەڵاتدا بوون. مەمالیک لەسەرەتادا کۆیلە بوون و دیلی جەنگ...
لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ساڵی 2009، یەکێک لەو کەسانەی، کە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم خۆی کاندید کردبوو (د. کەمال میراودەلی) بوو، کاتێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئینگلتەراوە گەڕایەوە بۆ کوردستان، ویستی لە رێگای راگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، نەوشیروان مستەفا یارمەتی بدات و چرای سەوزی بۆ هەڵبکات،...
ناکۆکی نێوەخۆ لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا، تەنیا یەکدی کوشتن نەبووە. ئەڵبەتە لایەن و کەسە ناکۆکەکان بۆ دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات، هەموو سنوورێکیان بەزاندووە. ئەوان دەستیان لەگەڵ دوژمن و غەیرە دین تێکەڵاو کردووە و خیانەتی مەزنیان کردووە. ئەلموستەعسم بیلا کۆتا خەلیفەی عەباسیەکان بوو، دوو وەزیری...
-نهێنیەک کە بەدرێژایی مێژووی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و شۆرشی ئەیلول لە شەست ساڵی رابردوو شاردراوەتەوە، هەر سروشت و شێوازی پەیوەندی شۆرش بەو وڵاتە ئاڵۆزەوە نەبوو، بەڵکو لێکەوتەکانی ئەم پەیوەندیەن کە دۆزی کوردی لەگەڵ خۆیدا ئاڵۆزکاندووە.-سەرەتای پەیوەندیەکە پەیوەستە بە هەلومەرجی هەڵگیرسانی شۆرشی کورد و...