• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

دانا مەنمی: هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان

وەرن با لەم هەڵبژاردنەدا ویژدانەکانمان زیندوو راگرین و هەوڵ بدەین لە لوتکەی ئینسانیبووندا بمێنینەوە ، بادەنگ نەدەین بەو کەسانەی کەهۆکاری بەدبەختی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی خەلکی کوردستانن، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو لایەنانەی کە کەرکوک و شنگالیانبەخاک و خەلکەوە ڕادەستی داعش کرد ، بادەنگ نەدەین بە نوێنەری ئەو حیزبانەی کە ئازادی ئینسانەکان لە قاڵب ئەدەن و هیزی مانەوەیانلە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکاندایە  ، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو حیزبانەی کە چاوساغی تورکن و فەرشیسور بۆ سوپای تورک رادەخەن ! وەرن با ڕۆحمان ئاسودە بکەین و چیتر دەنگ نەدەین بە نوینەری ئەو حیزبانەی کە بانگەشەی کوردستانێکی بەهێز و ئارامی و هەلیکاروموچەی کابانی ماڵیان دەکرد ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن و قوماریان بە چارەنوسی خەلکەوەدەکرد لە ریفراندۆم دا ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە بانگەشەی ئابوری سەربەخۆیان دەکرد و خەلکی کوردستانیان کرد بە ژێر قەرزیملیۆنان دۆلارەوە ، بادەنگ نەدەین بە بکوژانی "سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و ویداد حوسێن و عبدالستارتاهیر و چەندینی تر ، وەرن بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ساڵێکە ٨١ مرۆڤی ئازادیخواز لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی پاک و جوانیانبەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کردووە ، با دەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ڕیشی مامۆستایانی ئاینی یان دەسوتاندو مامۆستایانی وانەبیژیانشەقباران دەکرد لەشەقامەکاندا، وەرن با دەنگ نەدەین بە قاچاخچییەکانی نەوت و دەرمان ئێکسپایەرو هێلکەو دووگ، با دەنگ نەدەین بەوحیزبانەی کە خەلکیان نانبڕاو کرد خۆشیان خاوەنی مەزرەعەو ڤێلای شاهانەن و شەوڕۆژیان لە شوقەو سیتییەکاندا قومارو شاباش کردن وجەوگۆڕینەوەیە ، دەپێم بڵێن چیتر ماوە تا باسی کەم ؟!    بەڵێ زۆر ماوە هێشتا کۆمپانیا و تەندەرو درۆی کوردایەتی و زۆریترماوە ، ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشی و خوێ بۆگەنی کردووە، راستەهەموو هەلبژاردنێک تەزویرکردن سیمای هەڵبژاردنەکانی ناشیرین کردووە ، ئەم مۆدێل و فوڕمە داهێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووکە لە دوای ڕاپەڕینەوە پەنای بۆ بردو دواتر یەکێتی بە نەتیجەی هەڵبژاردن ڕازی نەبوو شەڕی ناوخۆ هەلگیرسا ، لە دوای پرۆسەی ئازادیعیراق و نەمانی ڕژێمی بەعس پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی ناوە بۆ گۆڕینی سندوقەکانیدەنگدان و گۆڕینی کۆد و جیهازی دەنگدان بەجۆرێک کە هەڵبژاردن بووەتە گاڵتەجاری !   ئیستا هەر بەڵین و مژدەیەک بەربژێرەکان دەیدەن نە دێتەدی نەتوانای بەدیهێنانیان هەیە ، هیچ هەلبژاردنێک مژدەو بەڵێنی "لایەنەکان ! " نەبووەتە کردارو هیچی نەگۆڕیووەو لە خراپەوە خراپتر بووە ،  وەک ئاشکرایە هەموو هەلبژاردنێک سەنگەر گواستنەوە پەرلەمانتاران لەدوایهەڵبژاردن دەست پێدەکات ، لەناو ئەم مۆدێلەدا بیروباوه‌ڕ کراوه‌ته‌ قوربانی و کڕین و فرۆشتن بە پەرلەمانتارانەوە لەپێناو مەرام و پاوانکردنیکایەی سیاسی دەکرێت، پارتی وەک هیزێکی خێڵەکی هەژموونخواز زۆرترین سودی لەم کڕین و فرۆشتنە بینیووەو نایەوێت پارچەیەکیبچوکی کێکەکەیش لە دەستبدات و کەڵکی لە گەندەڵەکانی نێو کایەی سیاسی وەرگرتووەو ئامادەیە وەک حیزبێک بازرگانی بە خەلک وپەرلەمانتارانەوە بکات ،ئەم ژینگە سیاسییە زەمینەیەکی لەباری سەنگەر گواستنەوەو بازرگانی سیاسی ڕەخساندووە کە دواجار لەسەرحسابی ماڵ و داهاتی گشتی خۆیان خۆشگوزەران و میللەت لە نائومێدیدا بووە . 

کامی قادر: جلخوارە خۆماڵییەکانی ئەمڕۆی باشوور

بیرمەندی گەورەمان، پیرەمێرد دەڵێت:(مستۆ) وادیارە، تۆش جلخوار ئەکەیداوێنت دەخورێ و مەیلی بار ئەکەیھەموو کوردێکی، کە بەھۆی: بیر و باوەڕی ئاینی، سیاسی، بازرگانیی و کلتوورییەوە، پەسەن و ستایشی، ڕەفتارە ڕەگەزپەرستییەکانی ( ئۆردوگان) دەکات و ھاوکاری وییە، لە تیرۆرکردنی ئازادیخوازانی کورد، بەسووتماک کردنی...

کادر ماف: بارزانی مەرجەعی پەراوێز خراو

لەدوای ڕوداوەکانی ڕێفراندۆم و ۱٦ ئۆکتۆبەر بارزانی ئەو کاراکتەرە بوو کەپەراوێز خرابوو لەلایەن سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتانەوە بەدەیان جار پۆزشی بۆ هەڵەکەی هێنایەوە بەڵام کەس لێی قبوڵ نەکرد کار گەیشتە ئەوەی بێتە سەر تیڤی زۆرزەلیلانە بڵێت داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم دەرگاکان بەڕو ماندا دانەخەن لەدوای ئەو...

کاسیان شەماڵ: شەمشەمەکوێرەکان

مرۆڤ بۆ بیرکردنەوەو پرسیارکردن و گفتوگۆ هەیە. ئەگەر بیرکردنەوەکان ڕێزیان لێبگیرێ و پرسیارەکان وەڵام بدرێنەوەو گومانەکان لەناو گفتوگۆدا بڕەوێنرێنەوە، ئیتر جەنگەکان و ڕقەکان پێویست نین و دنیا لە ئاشتیدا ئەژی. بەڵام بەداخەوە بیرتەسك و تاریکپەرستان، بیرکردنەوە ئەوەستێنن و پرسیارەکان ئەکوژن و دەمەکان دائەخەن...

نووسەرێکی کورد: باشووری کوردستان تاقیگای مشکەکان نییە.

سیاسەت پەروەردەکردنی ئەسپەکان نییە.پەروەردەکردنی ئەسپەکان یەکێک لە واتاکانی سیاسەتە.سیاسەت باس لە رابوردوو ،ئێستێ وداهاتوودەکا.سیاسەت هونەریی گەیاندنی پەیام وبە ئاکام گەیاندنی ئەقڵی ستڕاتیژیکییە.بۆ ئەو ڕێکارەش سیاسەت حەوجێی بە مرۆفی زاناوهوشیاروفیداکاروخۆنەویست هەیە.لە دیرۆکیی نەتەکەماندا بە دژواریی...

ئاوارە کەریم: پارتی حیزبی لولەی تفەنگ

پاتی دیمکراتی کوردوستان لەو ساتەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی جیابویەوە و بنەماڵەی بارزانیدەستیان بەسەر پاتی دا گرت تا ئێستاشی لە گەڵدا بێت بە زەبری چەک و پارە خۆی ھێشتۆتەوەونەیاران  و یارانیشیان بێدەنگ کردووە. ئەگەر تەماشای مێژووی خێڵی بارزان بکەین ھەرلەسەر دەمیشێخەکانی بارزانەوە تا ئێستە سەدان کەسی بێتاوانیان...

سەردار حەمەڕەش: داداگایی بنەماڵەی بارزانی

کەڵچەری ڕۆژهەلاتی بە داپۆشانی روداوەکان و هەقیقەت ناسراوە، بەیانیانی ڕۆژی جەژنان دەستی یەکتر دەگوشنو ئەملاولای یەکتر ماچ دەکەن، بەو شێوەیە خۆڵ دەکەن بەسەرناکۆکیەکانیاندا وەک باوە، وەک ئەوەی نەبایان دیبێت نە بۆران، وەک چۆن بەسەریاندا فەرزکراوە.  بێ شک لێبوردەیی و گیانی لێبوردەیی پڕشکۆیە، بەڵام هەرگیز...

عیماد عەلی: جیاوازی حوكمڕانیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی چیه‌؟

لێره‌دا باس له‌ مێژووی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ وه‌ك‌ درێژكراوه‌ی ته‌ر‌یقه‌ته‌كانی قادری و نه‌قشبه‌ندی  ناكه‌ین و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ ورده‌كان به‌ جێده‌هێڵین. به‌ڵام كه‌ له‌ مێژووی حوكمڕانی نوێی یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دووبنه‌ماڵه‌ی دوو ده‌ڤه‌ر و چۆنێتی لاساییكردنه‌وه‌ و سودگۆڕكێی هه‌ردوولایان...

دانا مەنمی: هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر

ئەگەر بێی و باسی دێمۆکراسی بکەین مومکین نییە هەڵبژاردن وەک بناخەی دێموکراسی پێناسە نەکەین ، دیموکراسیەت لە واتا گشتییەکەیدامانای حکومەتی خەڵک بۆ خزمەتی خەڵک ، هەلبژاردنیش لە ناو سیستەمی دیموکراسی دا کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمەکەیە خەلکیش ئازادەلە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن و بەشداری سیاسی یان متمانە بە کێ...

عیماد عەلی: هه‌ڵبژاردن و فشاری نه‌زۆكانه‌ی مه‌زهه‌بگه‌را له‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان

ئه‌وه‌ی باری دیموگرافی و مێژوویی و كه‌لتوری تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناسراو به‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140)بزانێت لای روونه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شارانه‌ به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌به‌( ره‌سه‌نه‌كان نه‌ك هاورده‌كان) چه‌ند تێكه‌ڵاو و ته‌باو گونجاون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا...

دەریا سەرابی: ئافتاوە بە دەستێكی میلیاردێڕ!

گووندی زێووە لە نزیک شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. کاتی خۆی کۆماری ئیسلامی لەو ناوئەوگووندەدا پێگەو مقەڕی دابوو بە بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی. چەکداروکۆیلە وگوێلەمستەکانیشیان هەر لەوێ دەژیان ورۆژانەش دەستورەکانی کۆماری ئیسلامیان پێ دیکتە دەکرا بە دژی چەکدارەکان وحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. کاتێك...

هیوا دانش: بنبەست و شکستی دەوڵەت - نەتەوە

دەوڵەت-نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتاوە وەک نە‌خۆش و کەم‌ئەندام لە دایک بون(دوای شەڕی یەکەمی جیهانی) و قەت نەیانتوانی پێشکەوتن، ئاشتی، پێکەوە‌ژیان، دێموکڕاسی و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵگا دابین بکەن. زەواڵی ئەم دەوڵەت-نەتەوانە دەستی پێکردوە. ئێراق- ئەفغانستان، پاکستان، سوریە، یەمەن، سودان و...

جەعفەر کەریمی: هونەرمەندێک چۆن دەبێتە کۆیلە؟

لە دونیای پێشکەوتووی زانستیی سەردەمدا کەسایەتی مرۆڤەکان بە رەواڵەتی مرۆڤ بون وپارە وەسەروەتووسامان پێناسە ناکرێ.ئەوانە پێداویستیی ژیانی رۆژانەن لە سەر زەوی.بەڵام لە سەروەت وپارە بە نرختر کەسایەتی مرۆڤەکانە،زانستیی مرۆڤەکانە.ژیان بۆ هەرکەس شیرینە وخۆشەویستە،بەڵام هەزاران مرۆڤی خاوەن کەسایەتی کوردوناکورد...

ئاراز مستەفا: حیزبە کوردییەکان کارخانەی تیرۆری نووسەرانن

نزیکەی زیاتر ''دەیە''یەک بەسەر دوو لە قێزەونترین ئەو تاوانانەدا تێدەپەڕێت کە لەمێژووی کوردستاندا دوو پەڵەی ڕەشن بەناو چەوانی دوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری کوردەوە. لە٢٠٠٨ سۆرانی مامە حەمە کە ڕۆژنامەنووسێکی ئێجگار بوێرو ئەکتیڤ بوو لەم شارەی ئێمە لەکەرکوک لەلایەنی بنەماڵەی جەلال تاڵەبانیەوە تیرۆرکرا، لەبەرئەوەی...

سەنگەر سەلیم: بێ شەرمی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کورد

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەوپەڕی بێشەرمیوو لەوپەری لوتەکیاپەیامێک بۆ هەموو هاوڵاتیانی هاونیشتیمانی وو خێرنەدیووی هەرێمی کوردستان پەیامێیک بۆ دایکوو باوکی ئەو گەنجانەی کە لەشەڕی ناوخۆ بەکووشتیان دان نە سیحەتێک بۆ هەموو دایکو خوشکوو برایانەو باوکەپشت شکاوانەی کە ڕۆلەکانیان دان بەکوشت لەشەڕی بناو دژ بەتیرۆر...