• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ڕزگار ساڵح: بۆ مێژوو:ئاوێر و ئایلان

کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی لەپەیجەکەی خۆیدا بەچەند دێڕێک سۆزی باوکانەی حیزبیانەی خۆی نوسیوە لەسەر منداڵەکەی کۆبانی ئایلان کەشەپۆلی دەریاکە بە سۆزی زۆرەوە بەڕێزەوە بەرەو کەناری دەریاکە بەڕێی کرد.شوێن گوندی یاخسەمەربوو بەروار ساڵی١٩٨٦ بوو باوکی (ئاوێر) لە گوندی تەکییەی قەرەداخەوە بەدەست بەسەری...

بێستون رەزا: ئاگاداری ماره‌کانی زوحاك بن

ئه‌و سیفه‌ته‌ی مه‌سعودی بنه‌ماڵه‌ی پێ له‌ ده‌سه‌ڵه‌تدارو خوێنمژه‌کانی تر جیا ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ وه‌فاو پێزانین و ئه‌مه‌کێك شك نابه‌ن له‌وه‌ته‌ی هه‌بوون و ئه‌بن، بزانن چۆن ده‌ستی خسته‌ ناو ده‌ستی رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ 31ی ئابدا بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی وه‌فای بۆ ئه‌و 8 هه‌زار بارزانیه‌...

ته‌ها ڕه‌ئوف: ووڕکگرتنی بارزانی و پرسی سەرۆک دوو بابەتی جیاوازان

بارزانی بە پێی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان لە دوای ١٩ی ئابەوە تەنها هاوڵاتیەکی ئاسایی یە و سەرۆک نیە. گەربە ئاشتیانە بڕوات و واز لەو ووڕکگرتنە نایاساییەی بهێنێت باشترە پێش ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان زیاترئابڕووی بچێت؟پرسی سەرۆکی هەرێم لە کاتی ئێستادا و لە ڕابووردووشدا پرسێک نەبووە بەس تەنها پەیوەست...

هەڵۆ ئارام: شێوازی حوکومڕانی لە ئیسرائیل و لە کوردستان

ئیمریخ سیدۆر ( Imrich Sde-Or) لەدایک بووی ١٩١٠ لە بوداپستی پایتەختی هەنگاریا ،دانەری بناغەی کراڤ ماگایە کە یەکێکە لە ناسراوترین وبەهێزترین تەکنیکی شەڕی دەست لە نزیکەوە و بەرگری لەخۆکردن کە بە تەکنیکی کراڤ ماگا (Krav Maga) ناودەبرێت.ئیمریخ لە ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتە ناو...

تەها هەڵەدنی: رۆژی چەپڕەوەکان

لە رۆژانی ١٢ تا ١٣ی ئەم مانگەدا پەنجا سیمینار رێکدەخرێت لە شاری مالمۆی سوید،  لەسەر کێشەکانی جیهان لەگەڵیاندا. هاتن بۆ هەمووانە، تکایە ئەوەی  توانا و کاتی هاتنی هەیە بۆ ئەو ریزە سیمینارە بێت، کەڵکێکی زۆری هەیە، وەرەو گوێ بگرە، دەربارەی سەرجەم کێشەکانی جیهان، کەمێک خۆت چەکدار بکە وبزانە کە بۆ...

پەشێو حەمەد ئەمین: سکاڵای مرۆڤێکی کورد

من لە شەوی دەیجورا لە دایك بووم، بۆیە چاوەڕوانی هەڵاتنی نیگای ئاسۆ نیم، هەرگیز خەفەتباری تاریکی ئەم ژینە نابم ، هەر مرۆڤەو چارەنوسێکی هەیە لەوانەیە چارەنوسی من لە نێو ئەم میحنەتخانەیەدا کۆتایی بێت!هیواکانم هێشتا لە خەودان، زۆر جار کە تەنهام لە دەرگایان دەدەم تا بێدار ببنەوە، بەڵام بێ وەڵامن، ڕەنگە لە...

کوردۆ شوانی: بۆ کەرکوکیەکان دەنگ نەدەن؟

لە دوای روخانی رژێمی بەعس و کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری لە ئێراقدا، کەرکوک و کەرکوکیەکانیش لە ژێرچەپۆکی ئەو دێوەزمە ستەمکارە رزگاریان بو، بەڵام ئەو ھیوایەی ھەمیشە لە ناخیاندا دەگەشایەوە ھەرزو تروسەکەی نەماو خامۆش کرا، خەڵکی ئەو شارە لە لایەن دەسەڵاتداران و دەستڕۆیشتووەکانی کوردەوە نەک گرنگیان پێنەدرا...

پێشڕه‌و حه‌مید: بەکر عەلی شاعیر و نوسەر بۆ تیرۆر کرا ؟

 بەکر عەلی نوێنەری ڕاستەقینەی دانیشتوانی " حامەیە " ی کۆنی سلێمانی وەک سمبولی بەرگریکار لە ماف و داخوازییەکانی ئەوکاتەی خەڵکی ھەژار و بەش مەینەتی حامیەی سلێمانی و گەورەبونی پێگەی جەماوەری ئەو زاتە , ھۆکارێک بوو بۆ درسوتکردنی ترس لەناخی کاربەدەستانی پارێزگاری سلێمانیدا , کە زۆرکەس " سالار عەزیز "ی...

مه‌نسور جه‌لال: دانیشتنی پێنج لایەنی سیاسی لە سی و یەکی ئابی دووهەزار و پانزەدا

مێژوو جارێکیتر دووبارە دەبێتەوە دەگێڕنەوە لە سەردەمەکانێکی زوودا لە کوردوستان، کاتێک خەڵک زۆر هەژار بوو و بە کشتوکاڵ و حەیواندارییەوە خەریکبوون، لەو کوێستانە سەختەی وڵاتدا ڕانە مەڕی کێوی هەبووە و خەریکی لەوڕ بوون و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زاوزێیان دەکرد و لە زیادبووندا بوون، بەڵام ئەم گوزەرانەیان تاسەر...

یاسین سەروچاوەیی: ئامانجه‌ گه‌وره‌که‌‌ی پشت گه‌مه‌ی سازان…!

له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ ٢٣ی حوزه‌یران، لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر داوای (پ د ک )ده‌ستیان کرد به‌کۆبوونه‌وه‌ی حزبی بۆچاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ولایه‌تی بارزانی و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ژێر ناوی ”سازان“ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین کۆ بوونه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌ی...

بەرهەم جەمال: بۆ ڕيفۆرميسته‌كانى مه‌له‌فى نه‌وت و دارايى : ده‌ست له‌م نيفاقه‌ زمانييه‌تان هه‌ڵگرن

ژينگه‌يه‌ك نموزه‌جى زمانى خۆكه‌ناليزه‌كردنى هه‌رچه‌شنه‌ خۆنيشندانێكى سياسيى-كۆمه‌لايه‌تيى و كلتوريى تيايدا ته‌ريبووى بڕى گوێدێرى, ده‌سته‌مۆى و نواندنى ده‌موپلى ئيخلاس جێكه‌وتوى پاش-هه‌نگاوى زه‌مه‌نى گه‌مه‌-جوله‌ى شه‌تره‌نجى دۆجى سياسه‌تكردنى ‌بێت, بێگومان نماينده‌ى هه‌رجۆرێك له‌ به‌رز و نزمى سۆفت-هێزى...

شێرزاد شێخانی: بۆچی پارتی سورە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵكەوە؟

لەدانوستانەكانی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمدا پارتی هیچ سازشیك ناكات بۆ ئەوەی كێشەكە كۆتایی پێبێت، ئەو ئێستاش وا زەن دەكات هەر ئەنجامێك بە دڵی خۆی و بە قسەی ئەو نەبێت ئاكامەكەی خەراپ ئەكەوێتە سەر هەیبەتو شانو شەوكەتی سەرۆكەكەیانەوە، كاڵفامەسیاسیەكانی ناو سەركردایەتی پارتی هەر ئەوەندە لەسیاسەت كە سەرۆكیان زاتیكی...

حەمە سوسەیی: ڕۆڵی ئەمریکا لە کوردستانی باشوور

کاریگەری ئەمریکا لەسەر باشووری کوردستان بەئاشکرا لەو کاتەوە دەستی پێکرد کەتوانی ساڵی ١٩٩٩ کۆتایی بەناکۆکی شەڕی ناوخۆ بهێنێ ، ئەو کات دوو هێزەکەی باشوور(یەکێتی و پارتی) لەسەر پارەی گومرگەکان بەهەزارەها کوڕی هەژاریان بەکوژداو دواتر ئەمریکا پێکی هێنان. لێرەوە بەرژەوەندیەکانی ئەو دوو پارتە بەناو سیاسیە کەخۆیان...

وانکۆ کوردستانی: پێواژوی ئاشتی

لە باکۆری کوردستان ، دوای پەیامی نەورۆزی رێزدار ئوجەلان  کە دوو سالی پێش لە نەوروزی ئامێد خوێندرایەوە ، قۆناخێک دەستی پێ کرد کە ناو نرا پێواژوی ئاشتی. حکومەتی ئاک پارتی هەر لە سەرەتاوە بڕوای بە چارەسەری کێشەی کورد نە بووە و تەنیا هەوڵی داوە کورد فریو بدات بە هەندێ دروشمی ئیسلامی  وەک  کە...

جەعفەر کەریمی: فاتمە

زۆرهونەرمەندی بەناوبانگی کورد گۆرانی (فاتمە دووچاوی مەستت پڕلە سیحری جوانییە)ی گوتۆتەوە. من ئاماژە بەناوی هەموویان ناکەم.تەنیا ناوی مەڕحومی عەلی مەردان ومەڕحومی خەلیل سەددیقی دەکەم کە هەرکامیان بە شیوازودەنگوچێژێکی خۆش کە گوێبیس تاموبەرامی خۆی لێوەردەگرێ بیستووە. مەبەستی سەرەکی من باس لەدەنگی ئەودوونەمرەنییە.باس...