• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

یاسین سەروچاوەیی: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی دایک تاوانبارن..!

له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان به‌دۆخێکی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێ، هه‌ر له‌ مه‌ترسی قه‌یرانی دارایی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی هاوڵاتیان و جه‌نگی داعش و مه‌ترسیه‌ ئقلیمیه‌کان بگره‌ تا مه‌ترسیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌رده‌وامن له‌دزی و به‌تاڵانبردن و گوێنه‌دان به‌ڕای...

عماد علی: ئایا ئاڵای شۆرش و گۆران لە دایکبوی یەک مناڵدانن ؟

زۆر کەس لە روانگەی بیری گشتیەوە، کە باس لە رەوتی سیاسی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دەکەن، لەو کاتەدا، کە بابەتیانە هەڵسەنگاندن بۆ رووداوە هەستیارەکان دەکەن، ئەگەر دوور لە ناکۆکیە شەخسیەکان بدوێن و لەناوەرۆکی گۆرانکاریە گەورەکان بروانن و، بە تێروانینێکی عاقڵمەندانە تەماشای کرۆکی گۆرانکاریەکان بکەن...

دانا مەنمی: قه‌یرانی دارایی و كۆمپانیا حیزبیه‌كان

قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی بوارو سێكته‌ره‌كان كردووه‌ ، خه‌ڵك به‌ته‌واوی نائومێد بووه‌ له‌ دۆخی سیاسی و ئابوری له‌ هه‌رێمی كوردستان ، هاوڵاتیان ئێستا خانوو زه‌وی ئوتۆمبیل ده‌فرۆشن و ڕێگای هه‌نده‌ران به‌و په‌ڕی مه‌ترسییه‌وه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر له‌ پێناو كۆچكردن نا به‌ڵكو له‌ پێناو هه‌ڵهاتن له‌...

نادر عبدالحمید: حەڤدەی شوبات، دەرس وەرگرتن یا دەرس دادان؟

لینین لە پێشەکی کتێبی "دوو تاکتیک ... لە شۆڕشی دیموکراتیدا" دەنوسێت: شۆڕش "نەك تەنها ڕابەران دەرس دادەدات بەڵکو جەماوەریش دەرس دادەدات". وە لە درێژەی ئەو باسەدا دەڵێت "بەڵام ئەو مەسەلەیەی کە هەر ئێستا لە بەردەم حزبی سیاسی جەنگاوەر دایە، ئەوەیە کە ئایە دەتوانین دەرسێکی شۆڕش دابدەین".بە حەقەت ئەو کۆپلەیەی...

عماد علی: دادگای پشکنینی بیروباوەر ڕاگرن

ناوەندی سێکولار داوای هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەی “هاوڵاتی”دەکاڕۆژی ١٦ /شوباتی ٢٠١٦دادگای کەتنی دووی هەولێر، بڕیارێکی دەرکرد بە سزادانی رۆژنامەی هاووڵاتی و کەمال رەئوفی سەرنووسەری پێشووتری رۆژنامەکە بە تاوانی بڵاو کردنەوەی وتارێک بەناونیشانی “مردنی خودا لەئیسلامدا” لە ساڵی دا٢٠١٢ ، کە لەلایەن...

مستەفای حەسەنە گەورە: نابێتی به‌ جل و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌، داوای مافی مه‌ده‌نی بكه‌یت!؟

كوردستان یه‌ك نیشتیمانه‌ و هێزی گه‌ریلا نه‌ك هه‌ر هێزی ده‌ره‌كی نین تاكه‌ هێزی پارێزه‌ری ئه‌م خاكه‌ن.بایكۆت و رژانه‌ سه‌رشه‌قام و لێدوان له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیان حه‌قی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتیمانه‌ ئه‌تكراوه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ی هه‌رێمه‌.له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌م برا ئه‌فسه‌ره‌مان...

د. عەبدولڕەحمان مەولود: ئەندزایاری شکستی کوردستان نێچیرڤان بارزانییه

تێگەیشتن لەوەی نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری شکستە مێشك گوشینی ناوێت.  ئەوەندە بەس گوێ لە قسەکانی خۆی بگری. بۆ نموونە ئەو دەلێ:- نەمان دەزانی نرخی نەوت بەو ڕێژەیە دادەبەزێت،- نەمان دەزانی توشی شەری داعش دەبین و تورکیاش پشتیوانیمان لێناکات (فواد حوسێن)،- نەمان دەزانی بەغدا پوورە نانێرێت. ئەم...

جەعفەر کەریمی: لەتە کۆنگرەی ١٥ بوو بە لەتە کۆنگرەی ١٦ !

ئەوانە وشتریان لێ ون بووە، بە شوێنی هەوسارەکەیدا دەگەڕێن. یان خەڵکیان پێ گێژە، یان بۆ خۆیان گێژن. بەڵام خەڵكی ئەو سەردەمە هی ٧٠ساڵ لەوەی پێش نییە، چاوی کردۆتەوە.لەوەتی / ژێ،کافیان / بۆ کردینە حیزبی دێمۆکڕات رێک ٧٠ساڵ تێپەڕی. ئەو کات هێشتا دەوڵەتێک بە ناوی دەڵەتی ئیسڕاییل هەر بوونی نەبوو ئەوان لە کوێ...

مستەفای حەسەنە گەورە: شتێك نیه‌ به‌ناوی قه‌یران!

ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌ شكسته‌ له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی كۆمه‌ڵگادا.ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌ ٢٤ ساڵه‌ حوكمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتهێشتا كێشه‌ی كاره‌باو ئاوی پاكیان پێ چارسه‌ر نه‌كراوه‌سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌تو سامانه‌ی هه‌رێم و بوجه‌ی له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌ی به‌غدا،كه‌چی خه‌ڵك به‌ گشتی و فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرانیان،...

لوقمان حەمەد: 17ی شوبات شۆرشی گەنجان

گیانی مرۆڤێكی ئازاد لای من له‌ گیانی هه‌زاران مرۆڤی كۆیله‌ به‌نرختره‌،جا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌ ئازاده‌كه‌ نه‌خوێنده‌وارێكی نابینا و لاڵ بێت و كۆیله‌كانیش چه‌ندین دكتۆرایان هه‌بێت . 17ی شوبات تاكه‌ شۆرشی نا حیزبی وشارستانی میلله‌تێك بوو دژی كۆیلایه‌تی و نادادگه‌ری و تیرۆ و مافیا،شۆرشی 17ی شوبات ئه‌نجامی...

کاوسێن بابەکر: بوەستن قانوون قسەدەکات

دوای بیست وچوار سال حوکمڕانی خۆماڵی نەمانتوانیوە کۆمەڵگا لەکۆمەڵگایەکی سروشتیەوە بگوازینەوە بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی وشارستانی ودەولەتی ما ف و قانوون دابمەزرێنین! دیارە ناکرێ بڵێین هیج هەنگاو نەچووینەتە پێشەوە،بەڵام هێشتا پەیوەندیەکانی خێڵ زاڵن،هێشتا بەهاکانی خێڵایەتی نەک لەنێو کۆمەڵگادا بڵاون بەڵکو بەناو...

عماد علی: ئیدیعای کارێکی حەق لە پێناو مەبەستێکی نابەجێدا دەکات

تا ئەم ساتەوەختەش دەسەڵات بێ باکانە لەسەر ریتمی فەرمانرەوایی خۆی دەروات و، وەک ئەوەی تا ئێستا هیچ رووی نەدابێت رەفتار دەکات، لە لایەکەوە وا شڵەژاوە داوای ریفراندۆم دەکات و لەلایەکی ترەوە تا بیناقاقای لە گەندەڵی چەقیوە و وای لەخۆی کردووە لە قەیرانەکاندا تەواو نغرۆ بێت، کەچی هیچ چارەسەرێکی پێ ناکرێت ....

دانا مەنمی: دۆخی ئێستا كردارو بڕیاری بوێرانه‌ی ده‌وێت

قه‌یرانی ئابوری له‌ كوردستان پێویستی به‌ قسه‌كردن نیه‌ چونكه‌ قسه‌ زۆر كراوه‌ پیویستی به‌ كردارو بریاری بوێرانه‌و ڕاشكاوانه‌یه‌ ، هه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ سۆزو عاتیفه‌وه‌ سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تداری كردووه‌ ، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێویسته‌ خاوه‌نی بڕیارو...

یاسین سەروچاوەیی: پڕۆژه‌ باران

ئه‌مڕۆ له‌ناو بوونی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ ناوخۆییانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه‌ گوێمان له‌ پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌بێته‌وه‌، پڕۆژه‌ی تاکه‌که‌سی یان تاک حزبی یان پڕۆژه‌ی کوتله‌ی حزبێک یان هه‌ندێ جار پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و فراوان که‌ خۆی له‌ چه‌ند حزبێکدا ده‌بینێته‌وه‌، وه‌ک پڕۆژه‌ی چوار حزبه‌که‌ بۆ چاره‌سه‌ری...

ئومێد حەمەد ئەمین عەزیز: هۆكارى يه‌ك نه‌گرتووى كورد چيه‌ له‌ سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك دا

هۆكارى يه‌ك نه‌گرتووى كورد چيه‌ له‌ سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك دا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ مێژووى كورد بۆ پێش چه‌ند سه‌ده‌يك كاتێك سه‌رۆك هۆزو ميرو پاشاو ئاغا حوكميان كردوه‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى كوردى هه‌ميشه كورد به‌ يه‌كگرتووى نه‌بينراوا دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ فه‌رمان ڕه‌وايانه‌ مۆدێليه‌تى پارت سياسه‌ت...