• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

هیوا هیدایەت موحەمەد: مەترسی نەکردنی ڕیفراندۆم لە ناوچەکانی مادەی ۱٤٠ بەنموونە شیعەی عێراق؟

ئەگەر چی خەونی هەر میلەتێك ئەوەیە لە نێشتمانەکەی خۆیدا دەوڵەتێك هەبێت بۆ ئەوەی مافی هاوڵاتی بوون،ئازادی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتیانی،نیشتیمانەکەی بە یەکسانی بەرجەستە بکات، ئەم مافەش زۆر جار لە رێگای  ڕیفراندۆم دەبێت واتا بۆ ئەوەی خەڵکی بڕیاری خۆی  حقل مەسیر بدات، تاوەکو مافی چارەی خۆنوسین...

شێرزاد شێخانی: ناهەقمانە دژی ریفراندۆمەكەی بارزانی بین؟

ئەو كارتەی لەرۆژی ریفراندۆمدا دەنگی لەسەر ئەدرێ پرسیارێك لەهاوڵاتیان ئەكات (ئایا لەگەڵ سەربەخۆیی یان نا)..كەواتە خودی پرۆسەكە،پرۆسەیەكی دیموكراتیانەیە بۆ زانینی رای جەماوەر لەبارەی مەسەلەیەكی چارەنوسسازی وەك سەربەخۆیی كوردستان،مرۆڤیش لەهەر پرۆسەیەكی دیموكراتیدا ئازادە لەدەربڕینی رای خۆی ئەمەش یەكێكە...

چەتۆ بینایی: چی بکەین بۆداهاتوو؟

ماوەیەکە ماڵپەڕە بەرێزەکەى کوردستانپۆست لە تایتڵى سەرەوەدا ئەم دروشمەى بەرزکردۆتەوەبا تەنیا رەخنە نەگرین و قسە نەکەین خیانەتەکانیان، روماڵە و دزیەکانیان باس نەکەین ،بیر لە رێگا چارەیەک بکەینەوە کە چۆن لەدەست ئەم دز و تاوانبارانە رزگارمان بێت-------------------------------پتر لەچارەکە سەدەیەکە هەردەنووسین،...

حەسەن سەید محەمەد: ئومێد خۆشناو بەدەردى جەنابى قازى چووە حاڵى نابێت

ئومێدخۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى داخراوى  هەرێمى کوردستانى عێراق  بابەتێکى بە ناونیشانى لاى ئەوان "بفڕێ هەر بزنە"  بڵاوکردۆتەوە، دەڵێت حاڵى نابم بۆچى دژى ریفراندۆمن ، خۆشناو دەشڵێت ئەو ریفراندۆمە هیچى لە پشتەوە نییەو ریفراندۆمێکە هاوشێوەى ریفراندۆمەکانى باشورى سودان و تەیمورى...

شێرزاد شێخانی: تیتی تیتی كوو رۆشتی ئەوهاش هاتی

" ئەو وتارەم بەلەهجەی هەولێری نوسى لۆ ئەوەی خەیار فرۆشەكان باشتر لێی تێبگەن".دو سارە سەركردەكانی پارتیو پەرلەمانتارە خەیار فرۆشو قەرەمە خۆ فرۆشەكانیان سێ بەسێ تەراقیان خوارد كەوا جارەكیدی دكتۆر یوسف محەمەد دەركەی پەرلەمان نابینتەوە!.هەزار قسەی پرۆپوچیشیان كرد.خۆ ئەگەر خوا نەخواستە دكتۆر یوسف عەیبەكی...

ئامانج هەرتەلی: ڕیفراندۆم چیمان پێدەبەخشێت؟

ریفراندۆم باس و خواسی گەرمی گۆڕەپانی ئەمرۆی کوردستانە، رۆژگاری ئەمرۆ تەواوی قەیرانەکانیان ئاخنیوەتە بەزمی ریفراندۆم، ریفراندۆم وەک تەواوی خەونە گەورەکانی تری گەلەکەمان لەلایەن بەزمی سیاسی حیزبی بۆتە کاڵای فرۆشتنەوەی دەستکەوتەکان،  ریفراندۆم خەونی تەواوی تاک بەتاکی کوردە بەمەبەستی گەیشتن بە ئاواتی...

فەیسبوک: وابزانم کاتی ئەوە هاتووە بەبەڵگە سۆشیال میدیای بارزانی بناسێنین

کوردستانپۆست ئەم نووسینەی لە پەیجی کاک ئیبراهیم عەباس وەرگرتووە، لەبەر گرنگی بابەتەکە بە پیویستمان زانی لێرەدا بلاوی بکەینەوە.------------------------زیاد لە دوو مانگە سۆشیال میدیای پارتی و سایتە بێ دایک و باوکەکان، کە مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتیان دەکات و پێکدێن لە تیمی مەسرور بارزانی و پاراستنی پارتی،...

جەمال غەریب حەمە: مۆبایلەکەت کەناڵێکى ڕاگەیاندنە

مۆبایل ئەگەر بەوردبینیەوە لێى بنواڕیت ئەوا بۆت دەردەکەوێت-----------------------------------------گەر سەرەتا تەلفۆن تەنها بۆ ئاخاوتن دروستکرابێت، دەى ئەوا ژیرى مرۆڤ و پێشکەوتنە چاوەڕوان نەکراوەکانى تەکنەلۆژیا کارێکیانکرد ئەو ئامێرەى کە جاران تەنها بۆ قسەکردن بوو ئێستە بووە بە کەناڵێکى ڕاگەیاندن.بەڵێ...

ئاراز عوسمان کۆیی: جەژنانەی كۆسرەت رەسوڵ بۆ كوردستان چی بوو؟

پێداگری كۆسرەت رەسوڵ بۆ هێنانەوەی گەنج بۆناو دەسەڵات، بەرهەمەكەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بوو بۆ –دەرباز-ی كوڕە هەرزەكارەكەی، چونكە نزیكەی (20) كۆمپانیای زەبەلاحی تایبەت بە نیشتەجێكردن (خانوو و شوقە) و دروست كردنی ڕێگاوبان بەناوی جۆراوجۆر هی دەوروبەری كەسانی نزیكی كۆسرەت رەسوڵن.جەژنانەی...

ناسر حەفید: گۆڕان هەر ئەوەندەی تیا دەبێت کە کوڕ لە جێگای باب بێت

کوردستانپۆست: پاش کۆچی دوایی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان (نەوشیروان مستەفا) کە لە رۆژی ١٩ / ٥ / ٢٠١٧ بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، هەفتەیەکی پێنەچوو، کۆمەڵێک جموجۆڵ و هاتوچۆ لەناو گۆڕان دەستی پێکرد، کە لای زۆر لە لایەنگر و خەمخۆرانی ئەو بزووتنەوەیە بوونە جێگای گومان و دڵەڕاوکێ، نائومیدی...

عەلی کاکە: لەبێ خەبەران (خۆزگە) سەڵەوات

ئەم هەڕەشە و گورەشەی ئەم دووایانەی ئێران هێدی هێدی جێ پێی خۆی دەکاتەوە لە کوردستان بەتایبەتی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کە ماڵوێرانێک و دڵەڕاوكێیەکی زۆری بۆ سەر خەڵکی کوردستان دروست کردووە ئەمە وەک یەکەم هەنگاو و بێ هەلوێستی یەکێتی لەم هەنگاوەدا. ئەمەش بە بۆنەی ئەوەی کە مەسعود بارزانی بەیانی کرد کە ٢٥/٩/٢٠١٧...

شێرزاد شێخانی: دیواری بەرلینی كوردستان

هێشتا نە ریفراندۆم كراوە نە سەربەخۆییش راگەیەندراوە، لەئێستاوە نەیارانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی داهاتوی بارزان دەكرێنە  دەرەوە..گرتنی كاك مەسعود عەبدولخالق و داخستنی دەزگای ستاندەرو هەڕەشە لەچالاكوانی مەدەنی و فشاری دەسەڵاتی پارتی لەسەر میدیاكاران ورۆشنبیران ئاماژەن بۆ شوناسی ئەو دەوڵەتەی كە بارزانی...

ئاسود ئیبراهیم: له‌بن سێبه‌ری ریفراندۆمدا چی ده‌گوزه‌رێ؟!

له‌خۆڕا نییه‌، به‌ڕۆژه‌ڤکردنی ریفراندۆم هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی داعش، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچه‌ سنورییه‌كانی باشووری كوردستان و له‌هه‌مان كاتدا له‌رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین تا ئیدلب...

کامیل ژیر: کورته‌ وه‌ڵام/ 22 بۆئه‌م گشتپرسییه‌ دۆڕاوه

پێشتر له‌چه‌ندین بۆنه‌و نوسینما وتومه‌: (راگه‌یاننی سه‌ربه‌خۆیی پێویستیی به‌گشتپرسینیه‌) خۆ ئه‌م باشوری کوردستانه‌ به‌گشتپرسی نه‌لکێنراوه‌ به‌ئیراکی ئه‌ره‌بیه‌وه‌ تابه‌گشتپرسی لێیجیابێته‌وه‌. ئه‌م گشتپرسییه‌ پێشنیارکراوه‌ش، ڤایرۆسی دۆڕاننی له‌گه‌ڵ خۆیا هه‌ڵگرتوه‌! بابزانین چۆن؟به‌بڕوای من:1- که‌مینه‌‌کانی...

حەمە سوسەیی: لە چلەی نەوشیروان مستەفا با ئەم کارە بکەین

ووڵاتی سعودیە بڕیاری دا بە دەرکردن و ناردنەوەی حوشترەکانی دەوڵەوتی قەتەر کەنزیکەی ٣٠٠٠ دانەن. ئەمە جگە لە ناردنەوەی هەموو ئەو ئاژەڵانەی قەتەر کەلە سعودیە داڵدە درابوون و وا ئێستا ناسنامەو پاسپۆردی سعودیەیان لێ سەندرایەوەو نێردرانەوە بۆ قەتەر. ئەم کارەی سعودیە دوای ئەوە دێت کە قەتەر بەداڵدەری تیرۆر ناسرێنرا....