• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ماڵی کورد له‌ ڤانکۆڤه‌ر: له‌ژێر ساباتی شیعره‌کانی عه‌بدوڵا په‌شێو کۆ بووینه‌وه‌

ئاماده‌کردنی : عه‌بدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ) له‌جیاتی ماڵی کورد له‌ ڤانکۆڤه‌ر دووای ماندووبوون و ئاماده‌کارییه‌کی پێویست و جوانی ماڵی کورد و به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 130 عاشقی شیعر و شیعری په‌شێو، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12-06-2010 له‌ کاتژمێر هه‌شت له‌هۆڵی دۆگڵس کۆلێج کۆڕێکی قه‌شه‌نگ بۆ شاعیری...

رۆژنامەی هاوڵاتی: له‌میسان خولێكی‌ وه‌رزشی به‌ناوی‌ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كرێته‌وه‌

هاوڵاتی‌ وه‌كو رێزلێنانێك له‌گیانی‌ رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، یه‌كێتی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ وه‌رزشی‌ پارێزگای‌ میسان، خولێكی‌ رۆژنامه‌نووسیی‌ تایبه‌تمه‌ند به‌بواری‌ وه‌رزشی‌ به‌ناوی‌ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كاته‌وه‌.له‌نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ هاوڵاتی‌ نێردراوه‌، عوده‌ی‌ موختار سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌،...

کوردستانپۆست: كاندیده‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌کیتی و ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه‌

 ژ ناوی سیانی (نازناو) له‌ ته‌نیشتییه‌وه‌ ژماره‌ی ده‌نگ 1 هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد 1070 2 حاكم قادر حمە جان 919 3 د. خسرەو گوڵ محەمەد 884 4 مەحمود سەنگاوی 830 5 مەلا بەختیار 772 6 عیماد ئەحمەد 765 7 فریاد رەواندزی 750 8 عەدنان موفتی 707 9 شۆِرش ئیسماعیل (مەكتەبی هەڵبژاردن) 695 10 هەرێم كمال ئاغا 693...

لاوه‌ر ئاكره‌یی: ئیتیڵاعاتی ئێران گه‌رمه‌ی چالاکییان هه‌یه‌ له‌ کوردستانی باشوور

ئاژانسی ھه‌واڵه‌كانی عێراقی رایگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌32ھه‌زار سیخوری ئێرانی و كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات (ده‌زگای ئیستخباراتی ئێران) له‌ نێو خاكی عێراق دا خه‌ریكی كاری جاسوسین، كه‌ ژماره‌ی ھه‌ره‌ گه‌وره‌ی ئه‌وان له‌ نێو خاكی كوردستاندایه‌ و دژ به‌ ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی، به‌ تایبه‌ت دژ به‌ كوردانی رۆژھه‌لات...

هاولاتیەیكی خەم خوری شاری كركوك: یه‌کیتی وپارتی له‌ که‌رکوک نه‌وت ده‌دزن.

لە چەند روژیكی رابردو لە ناۆ ئەم مانگدا . حوزەیرانی 2010 لە كركوك لە گەركی رحیماوا كیلگەی چند مسۆولیك دوزرایەوە كە لە سالی 2004 وە هەتاكو ئیستا خەریكی دزینی نەوتن ئەوەش لە ریی بەستنوەی بوریەكی 5 انج بە یەكی لە پایپەكان ودروستكردنی گراجیك بۆ ئوتومبیلە نەوت هەلگرەكان لەو گەركە وشوان باركرنی نەوت لەو...

ڕاویار هەورامى: داتاكان ئەیسەلمێنن، پەرلەمانتارە ئیسلامیەكان لەگەڵ ئەوەى زۆربەى موچەى خۆیان دەبەخشن، دەست لە بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان هەڵدەگرن.

هەندێك لە پەرلەمانتارانى كوردستان بە تایبەتیش پەرلەمانتارە عەلمانییەكان پێیان وایە 8 ملیۆن دینار مانگانە كەمە بۆیانو بەشیان ناكاتو لە بەرامبەریشدا پەرلەمانتارە ئیسلامییەكان زۆربەى موچەكەى خۆیان دەدەنەوە بە حزبەكانیانو لە سەروبەندى كڕێنى سەیارە بۆ پەرلەمانتارانیش ، ئیسلامییەكان دژى ئەم بڕیارە وەستانەوە...

ئاژانسه‌کان: هێرشەكان بەبڕیارى سەرۆك وەزیرى توركیان

لەلێدوانێكى تایبەتدا بۆ سبەى نورى یەمان ئەندامى پەرلەمانى توركیا لەسەر لیستى كوردى ڕاگەیاند كە هەزاران هاووڵاتى لەسلۆپى بەمەبەستى نیشاندانى ناڕەزایەتى دژى ئۆپەراسیۆن ڕژاونەتە سەرشەقامەكان بەڵام بەبڕیارى سەرۆك وەزیر پۆلیس هێرشى كردۆتە سەریان لەوانە ئەندامێكى پەرلەمانى توركیا بەناوى (سەواهیر بایندەر)بەسەختى...

گروپى گەنجان: گروپى گەنجانى كورد پەروەر بەیاننامەى نارەزایى

ماوەى چەند ساڵێكە لێرەو لەوێ تۆپخانەكانى ووڵاتانى دراوسێ زۆر بەبێ بەزەییانە بەربوونەتە تۆپباران كردنى ناوچە سنوریەكانى هەرێمى كوردستانى عیراق بەتایبەت كۆمارى ئیسلامى ئیران چەند ڕۆژێكە لەسەر یەك زۆر بەبێ وویژدانانەو بێ شەرمانە بەبیانووى بوونى چەكدارانى پژاك ئەم هەلەى قۆستۆتەوە وبەربۆتە وێران كردنى ناوچە...

کوردستانپۆست: لە هۆبەی ڕاگەیاندنی دەزگای پاراستنەوە ئەم هەواڵانەمان بەدەست گەیشت

ئەو نووسەرانەی کە ئامادەن دژ بە میدیای ئەهلی، گۆڕان و کوردستانپۆست بنووسن دەبێت لەڕیزی شانە شاراوەکانی پاراستندا ڕێکبخرێن و موچەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت و ناو بەناو لە هەمبەر نوسینەکانیاندا خەڵاتیش بکرێن.لەناو ئەوانەدا زۆر ناوی ناسراو و نە ناسراوی تێدایە و هەندێکیان ئاشکران کەلەو هۆبەیەی پاراستن...

ڕوژنامەنووسێك:

ڕوژنامەنووسێك لاتان سەیر نەبێت كە سالى 2009 و مانگى 8 توانیم لە ڕاپۆرتێك دا بڕى 10 ملیۆن دینار كە دزرابوو لە نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى بڵاو بكەمەوە لەم سایتەدا و هەردواى سێ رۆژ پارەكەیان گەراندەوەو تاوانبارانیش دەركران و سزادران هەرچەندە خاتر و ختورى هەندێك كەسى گرتەوە بەڵام بۆ ڕاى گشتى كوردستانم...

کامیرامانێک: کوردستانی نوێ به‌سوپاسه‌وه‌ دزێک و ساخته‌کاریکی بۆ ئاشکراکردین..

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ی له‌ نێو کۆنگره‌ی یه‌کێتی ده‌گوزه‌ریت برێتییه‌ له‌ گێڕانی کۆمه‌ڵێک پیلان ، هه‌ر کوتله‌یه‌ و پیلانیک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ دژی ئه‌وانی دیکه‌ ده‌گێڕێت ، ‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ژماره‌ی5198 ئیمڕۆی کوردستانی نوێدا ئه‌م گرته‌یه‌  بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌...

ئاوێنە: "كەناڵ چوار سوكایەتى بە قەیرە كچان دەكات" "ئایا ئافرەتان ئەوەندە خۆیان مردوون كە ئەو سێ پیاوە داكۆكیان لێبكەن"

بەرنامەى"ئارامۆ شۆ"،توڕەییەكى زۆری لاى زۆرینەى قەیرە كچانى كوردستان بەگشتى و ناوچەى گەرمیان بەتایبەتى دروست كردووە.لەو بەرنامەیەدا كە لەكەناڵی ئاسمانى "كەناڵ 4)پەخش دەكرێت،سێ كوڕ بەسیناریۆ هێنراون ڕۆڵی سێ كچ بەرجەستە ئەكەن و خۆیان كردۆتە قەیرەكچ،بەبیانووى باسكردن لەكێشەى قەیرەیی،ئەوپەڕی توندونیژى دەرونى...

كوردیو: ليستى يه‌ككرتوي ئيسلامى ،داوا ده‌كات له‌ پاڵ زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ زمانى كوردیش په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان سوێندی یاسایی بخۆن

سلێمانى - محمد ئه‌ركانوا برِیاره‌ له‌سه‌ر رِاسپارده‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌نجومه‌نى نوێى نوێنه‌ران رِۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى خۆی ساز بكات و تیایدا په‌رله‌مانتاران سوێندى یاسایی بخۆن ،ئه‌ندامێكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتوو داوا ده‌كات له‌...

ره‌وه‌ندی کوردی: كۆرێكی ماتەمینی بۆ رۆژنامە نوس سەردەشت عوسمان لە سدنی - ئوسترالیا

ره‌وه‌ندی کوردی له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌‌کاندا، ره‌وه‌ندی کوردیی له‌ شاره‌کانی ئوسترالیا کۆڕی ماته‌مینیی بۆ تێرۆری رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان داده‌نێن. له‌شاری سیدنی بڕیاره‌ 13 ی مانگی شه‌ش که‌ رێکه‌وتی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌کات کورده‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران کۆڕێکی ماته‌مینیی...

دكتۆرێك: لەناو كۆنگرە ئازاد جوندیانى و دلێرى سەید مەجید دەبێ بەدمەقاڵەیان .

ئەندام كۆنگرەیەك ووتى دوێنێ هەریەك لەئازاد جوندیانى و دلێرى سەید مەجید لەسەر دكتۆر محەمەدخۆشناو بەدمەقاڵ هاتن و قسەى تووندیان بەرامبەر بەیەكتركرد و تادواتر چەند ئەندام كۆنگرەیەك و عارف ڕوشدى دەكەونە نێوانیان ، بەریەك كەوتنەكەشیان لەوەوە سەرچاوە دەگرێ ئەندام كۆنگرەیەكى مەڵبەندى پێشمەرگە بەدلێرى سەید مەجید...