• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

شامیل قادر: هەواڵێكی بەپەلە لە هەڵبژاردنەكانی شاری كەركوكەوە

ئەمرۆكە 2/12/2010 لەهەریم و سەرجەم شارو شارۆچكە دابلراوەكانی كوردستان پرۆسەی هەلبژاردنی مامۆستایان بۆنوینەرایەتی كردنیان لەكۆنگرەی داهاتو ئەنجام ئەدریت لەشاری كەركوك پرۆسەكە بەركابەرایەتی هه ر  یەك لەم لیستانە ئەنجام ئەدریت 1- لیستی مامۆستایانی كۆمەلی ئیسلامی 2- لیستی مامۆستایانی زەحمەت كیشان 3 - ستی...

ئاژانسه‌کان: سه‌ره‌ڕای‌ پێشلكارییه‌كان... لیسته‌كانی‌ (سه‌رده‌م و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یه‌كه‌م بون و له‌ هه‌ولێریش زیاتر ل

ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه‌) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ به‌شداری 117 هه‌زار مامۆستا له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌ی به‌ (سبه‌ی) گه‌یشتوه‌، لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، له‌ پارێزگای سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌.به‌پێی...

ئارا ئیبراهیم: خانه‌واده‌كه‌ی‌، پاراستنی‌ پارتی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات ماوه‌ی‌ 11 ساڵه‌ نه‌قیبێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بێسه‌روشوێنه‌

ئارا ئیبراهیم ئه‌فسه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌پله‌ی‌ نه‌قیب ماوه‌ی‌ 11 ساڵه‌ بێسه‌روشوێنه‌‌و هیچ هه‌واڵێكی‌ نییه‌، برایه‌كی‌ ئه‌و نه‌قیبه‌ش ده‌زگای‌ پاراستنی‌ پارتی‌ تۆمه‌تبارده‌كات‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ په‌نا بردنه‌ به‌ر دادگای‌ لاهای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق ده‌كات.نه‌وزاد عارف له‌دایكبووی‌...

که‌یوان هه‌ورامی: هەواڵى بەپەلە ،لەهەڵەبجەى شەهید شەڕى یەكێتى و پارتى دەست پێدەكات .

دواى ئەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان بڕیارى كردنەوەى 380خانوى دا بۆبنەماڵەى شەهیدەكانى پارتى و ئەوبڕیارە كەوتە بوارى جێبەجێكردنەوە ، بەڵام ئاسایشى یەكێتى دەستى بەسەر ئەو پارچە زەویانەدا گرتوەكە وابڕیاربوو خانوەكانیان لەسەر دروست بكرێن و ناهێڵێت هیچ كرێكارووەستایەك كار لەوخانوانەدا بكات ، بەبیانوى ئەوەى...

ئاوێنە: كاوه‌ گه‌رميانى نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێت

به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ كه‌لار كرا، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر‌و دواتر ئازاد ده‌كرێت.سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم له‌گه‌رمیان، به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی...

ئاژانسه‌کان: ئه‌رگه‌نه‌کۆن 500 کوردی ئێزدی کوشتوه‌

14 که‌س له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی یه‌کیتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تورک (TIBT) دانیان به‌وه‌ دانا که‌ ئه‌وان قه‌تڵوعامی شه‌نگالیان ئه‌نجام داوه‌.به‌ گوێره‌ی ئیفادی ئه‌و 14 ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی (TIBT) که‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، 4 که‌سی سه‌ر به‌و رێکخراوه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌...

خویندكاریكی به‌شی رۆژنامه‌نوسی زانكۆی سلێمانی: دوو مامۆستای زانكۆی سلیمانی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ بۆ عارف قوربانی ده‌دزن

به‌شی راگه‌یاندنی كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌ هه‌رسی زانكۆكه‌ی هه‌ولیر و دهۆك و سلێمانی چه‌ند كورسییه‌كی ته‌رخانكرد بۆ ئه‌وانه‌ی به‌نیازن به‌پاره‌ بخوێنن، به‌قسه‌ی(سابیر بۆكانی) سه‌رۆكی بۆردی وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكارانه‌، له‌به‌ر بێ متمانه‌یی نێوان زانكۆكان، پرسیاره‌كان له‌ هه‌ولیر و سلێمانی دانران.به‌ر...

کوردستانپۆست: نه‌وشیروان موسته‌فا کوردۆ حه‌سه‌ن ده‌کاته‌وه‌ به‌ بەرێوەبەرى كەناڵى كەى ئێن ئێن‌

سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ گرده‌که‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ نه‌وشیروان موسته‌فا داوای له‌ کوردۆ حه‌سه‌ن کردووه‌، تا بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ گرده‌که‌ و کاری پێشووی  وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن وه‌ربگرێته‌وه‌. کوردۆ حه‌سه‌نیش چه‌ند مه‌رجێکی داناوه‌، یه‌کێک له‌وانه‌ نه‌وشیروان موسته‌فا مانگانه‌...

کوردستانپۆست: هه‌والێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سبه‌ینێی مامۆستایان..

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو کۆلیژی پزیشکی هه‌ولێر پێیڕاگه‌یاندین ، که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ ته‌زویرکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سبه‌ینێی یه‌کێتی مامۆستایان ، ئامده‌کاری زۆری کردووه‌ ، له‌وانه‌ ناسنامه‌ی مامۆستایی بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران دورستکردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن وه‌ک مامۆستایه‌ک به‌...

ژوان گەرمیانی: لە قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لەشارۆچكەی دەربەندیخان ڕۆژێك دەوام ڕادەگیرێت. بەڕێوبەری پەروەردەی دەربندیخان پێ ی وایە" خۆناكرێت لەسەر كێشەك خوێ

بەهۆی هێرش كردنەسەر مامۆستایەك لەلایەن كوڕی بەرپرسێكەوە، بۆماوەی ڕۆژێك دەوام ڕادەگیرێت، پاش ئەوەی كێشەو دەمەقاڵە دەكەوێتەنێوان مامۆستایەكو خوێندكارێكی قوتابخانەی ڕۆژی بنەڕەتی لە شارۆچكەی دەربەندیخان وەكو هەڵوێستەیەك ڕۆژێك دەوام لەو قوتابخانەیە ڕادەگیرێت سەرچاوەیەك ڕاگەیاند" بەهۆی هێرش كردنەسەر مامۆستایەكی...

هه‌ڤاڵ ئاودیر: کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام وکادران واز له‌ یه‌کێتی ده‌هێنن..

کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام وکادرانی پله‌ی جۆراوجۆری، ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌ دانیشتووی ووڵاتی به‌ریتانیان،دوایی چه‌ندین ساڵ ململانێی توند بۆ هێوربوونه‌وه‌ و چاکردنی ڕیزه‌کانی (ی.ن.ك)له‌ناو کۆمیته‌ی به‌ریتانیادا که‌له‌لایه‌ن (شانازی برایم ئه‌حمه‌د وهاوارحاجی) ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌،بڕیاریانداوه‌...

ئاسڵی ئایدنتاشباش: قه‌ندیل، ئیمراڵی و ده‌وڵه‌ت له‌ وتوێژێکدا له‌ گه‌ڵ زوبه‌یر ئایدار

له‌ تورکیه‌وه‌: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدیچه‌ند مانگێکه‌ ده‌مه‌وێ له‌ گه‌ڵ زوبه‌یر ئایدار دا چاوپێکه‌وتنێک ئه‌نجام بده‌م. ده‌ڵێن بۆچی؟ زوبه‌یر ئایدار نوێنه‌ری پێشووی شاری سیرت دوابه‌دوای دۆزی DEP له‌ ساڵی 1994 دا، په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بووه‌ و 16 ساڵه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ئێستا به‌رێوه‌به‌ری هه‌ره‌ سه‌ره‌کیی...

کوردستانپۆست: شاڵاوی کوڕی كۆسرەت رەسوڵ، هەڕەشه‌ی سه‌رتاشین لە 100 ئەفسەر و سەرباز دەكات

په‌یامنێری كوردستانپۆست: رۆژی چوارشەممە 17/11/2010 كە دەكاتە دووەم رۆژی جەژنی قوربان، هەر یەك لە فەوجەكانی (4،3،2،1) ی جێگری پێشوی سەركی هەرێم كوسرەت رەسوڵ لە بارەگای فەوج لە فەرماندەی گشتی هێزەكانی(70) كۆكرانەوە و لە لایەن كوڕەكەی كۆسرەت رەسوڵ كە ناوی شاڵاوە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان...

24 کاتژمێر: کوردانی سوید داوا ده‌که‌ن کۆنسێرتی گۆرانیبێژێکی تورک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای کورد له‌ سوید، داوایان له‌ شانۆی نه‌ته‌وه‌یی سوید کردوه‌ کۆنسێرتێکی گۆرانیبێژی تورک ئه‌برو گوینده‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆنسێرته‌که‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و بێ رێزییه‌ی گوینده‌ش به‌ ئه‌حمه‌د کایای کردوه‌. ئه‌برو گوینده‌ش گۆرانیبێژی تورک ساڵی 1999 له‌...

ئاماده‌بوویه‌ک: هەواڵیک له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی..

سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ 29|11|2010 لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیەتی کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی موقەریری ئەنجومەنەکە پاش هەڵبژاردنەکە کە تێیدا دکتۆر بختیار ناوێک دەرجوە کە 61 دەنگی هێناوە سەرکەوتوە بەسەر رەهێل ناوێک کە 28 دەنگی هێناوە، سکرتێری ئەنجومەنەکە کە کە بەکری حاجی سەفەرە دەستی کردوە بە گریان...